نه‌وفڵ حه‌مادی سوڵتان عاگوب، خۆی به پارێزگاری كاربه‌ڕێكه‌ر ده‌زانێت و تانه له بڕیاری دورخستنه‌وه‌ی ده‌دات و پێشیوایه شانه‌ی قه‌یران ، ناده‌ستورییه و هیچ پاڵپشتییه‌كی یاسایی نییه.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی عاگوب له رونكردنه‌وه و په‌یامێكدا هات بۆ سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی عیراق، دوای دورخستنه‌وه‌ی له پۆستی پارێزگاری نه‌ینه‌وا له‌گه‌ڵ هه‌ردوو جێگره‌كه‌یدا به‌ده‌نگدانی په‌رله‌مان، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكوه‌زیران و به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی.
له‌و په‌یامه‌یدا جهختیكردۆتهو له‌وه‌ی وه‌ك پارێزگاری كاربه‌ڕێكه‌ری نه‌ینه‌وا، به‌پێی ده‌ستور و یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به‌رده‌وامی به كاره‌كانی ده‌دات، تا یه‌كلاییبونه‌وه‌ی ئه‌و تانه‌یه‌ی له بڕیاری دورخستنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه به‌رزی كردۆته‌وه.
عاگوب داوا له سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی عیراق ده‌كات له‌و ماوه‌یه‌دا "پێشێلكاری ده‌ستوری و یاسایی نه‌كه‌ن"، بۆ ئه‌وه‌ش بڕیاری پێكهێنانی شانه‌ی قه‌یرانی وه‌ك نمونه هێناوه‌ته‌وه كه به‌بڕوای ئه‌و، هیچ پاڵپشتییه‌كی ده‌ستوری و یاسایی نیه.
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه له فه‌رمانێكدا پێكهێنانی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ری دۆخی نه‌ینه‌وا و ئیداره‌دانی پارێزگاكه راگه‌یاند، كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌خۆیه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌ش له سه‌رۆكی زانكۆ، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا و فه‌رمانده‌ی پۆلیس، به‌بێ پارێزگار.
عاگوب له رونكردنهوهكهیدا هۆشداری داوه‌ته شانه‌ی قه‌یران له نه‌ینه‌وا به‌وه‌ی هه‌ر بڕیارێك ده‌ربكه‌ن پێشێلكاری یاسایه و ئه‌وانیش روبه‌روی لێپرسینه‌وه‌ی دادوه‌ری ده‌كاته‌وه.
پارێزگاری دورخراوه پێداگری ده‌كات له‌سه‌ر راییكردنی كاره‌كانی وه‌ك كاربه‌ڕێكه‌ر تا هه‌لبژاردنی پارێزگارێكی نوێ و داوا له ئه‌نجومه‌نی پارێزگاش ده‌كات رۆڵی خۆیان بگێڕن له جێبه‌جێكردنی یاسادا.
لابردنی پارێزگار، هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایی ده‌یان كه‌س له خه‌ڵكی موسڵ و كه‌سوكاری قوربانیان له نزیك شوێنی روداوی نقومبونی به‌له‌مه گه‌شتیارییه‌كه و داوایانكرد جگه له ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پارێزگار ته‌واوی به‌رپرسانی روداوه‌كه‌ش سزا بدرێن.
ئه‌و به‌له‌مه ئێواره‌ی 21ی ئازار له روباری دیجله به ده‌یان كه‌سه‌وه نقوم بوو، به‌هۆیه‌وه زیاتر له 100 كه‌س خنكان و هێشتاش ته‌رمی زۆربه‌ی قوربانیان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه.
نه‌وفڵ حه‌مادی سوڵتان، پارێزگاری نه‌ینه‌وا پێشتریش له راپۆرتی لیژنه‌ی به‌دواداچونی راستییه‌كاندا داوای دورخستنه‌وه‌ی كرابوو، به‌ڵام ناوبراو تۆمه‌ته‌كانی ره‌تكرده‌وه و بڕیاریشدا سكاڵا له‌سه‌ر سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق تۆماربكات.
به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی به‌دواداچونی راستییه‌كان كه راده‌ستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كراوه و له 30 خاڵ پێكدێت، بارودۆخی ئه‌منی موسڵ باش نییه و "كه‌مته‌رخه‌میی و گه‌نده‌ڵی" هه‌یه كه راسته‌وخۆ پارێزگار، فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان و ژماره‌یه‌ك لێپرسراوی موسڵ تۆمه‌تباركراون و داوای گۆڕینیان ده‌كرێت.
ئه‌و لیژنه‌یه له كانونی یه‌كه‌می 2018 پێكهات به ئامانجی لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچون له كێشه و گرفته‌كانی پارێزگای نه‌ینه‌وا پێكهێنا، به سه‌رۆكایه‌تی ئوسامه نوجه‌یفی و ئه‌ندامێتی ته‌واوی نوێنه‌رانی نه‌ینه‌وا له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق.
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ره‌به‌یانی شه‌ممه 23ی ئازار له نوسراوێكدا بۆ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق، داوایكرد به‌پێی یاسای پارێزگاكان هه‌ریه‌ك له پارێزگاری نه‌ینه‌وا و جێگره‌كانی دوربخرێنه‌وه.
به‌پێی ئه‌و یاسایه په‌رله‌مانی عیراق ده‌توانێت به زۆرینه‌ی ره‌ها ده‌نگ بدات به دورخستنه‌وه‌ی پارێزگار له‌سه‌ر پێشنیار و داوای سه‌رۆكوه‌زیران.
له نوسراوه‌كه‌دا تۆمه‌تی كه‌مته‌رخه‌می له ئه‌رك و لێپرسراوێتی خراوه‌ته پاڵ پارێزگاری نه‌ینه‌وا له‌گه‌ڵ هه‌بونی به‌ڵگه‌ی تێوه‌گلانی له هه‌ده‌ردانی موڵكی گشتی و به‌كارهێنانی پۆسته‌كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی.
له دۆسیه‌ی نقومبونی به‌له‌مه گهشتیارییهكهدا، پێشتر ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا، بڕیاریدا پاریزگار ره‌وانه‌ی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه بكرێت.