ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له شنگال، داوای قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوان و قوربانیانی ئیزیدیی ده‌كه‌ن و به‌پێویستیشی ده‌زانن، هه‌رچی ده‌ستگیركراوانی داعش و تاوانكارانی ئه‌و رێكخراوه هه‌یه دادگایی بكرێن.
ئه‌و داواكارییه‌ی ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری كه خۆی به به‌شێك له حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق ده‌زانێت، له به‌یاننامه‌یه‌كدا هات بۆ رایگشتی عیراق و جیهان، به‌هۆی كۆتایی داعش له سوریا و به نادیاری مانه‌وه‌ی چاره‌نوسی هه‌زاران رفێنراوی ئێزیدی.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا كه وێنه‌یه‌كی بۆ (كه‌ركوك ناو) نێردراوه، باس له تاوانه‌كانی داعش كراوه به‌رانبه‌ر هاوڵاتیانی ئێزیدی، له رفاندن و ده‌ستدرێژییه‌وه تا كوشتنی به كۆمه‌ڵ، جگه له به‌كارهێنانی منداڵانی ئه‌و پێكهاته‌یه وه‌ك سه‌رباز بۆ جێبه‌جێكردنی كرده‌وه‌كانی ئه‌و رێكخراوه.
ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له شنگال داوا له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی تایبه‌ت به مافه‌كانی مرۆڤ، حكومه‌تی عیراقی و ئیداره‌ی باكور و خۆرهه‌ڵاتی سوریا ده‌كات، سكاڵای یاسایی دژی ئه‌نجامده‌رانی تاوانه‌كان و به‌شداربوانی كرده‌وه‌كانی داعش به‌رزبكه‌نه‌وه، به‌هۆی تاوانی دژ به كه‌مایه‌تییه ئاینییه‌كان له شنگال، ده‌شتی نه‌ینه‌وا و ناوچه‌كانی تر.
هه‌روه‌ها به‌پێویستی ده‌زانن دادگایی تاوانبارانی ئه‌و كاره‌ساته، به‌پێی یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر ئه‌نجامبدرێت، دوای گواستنه‌وه‌یان بۆ دادگاكانی عیراق، تا به سزای خۆیان بگه‌یه‌ندرێن.
ئه‌نجومه‌نی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری داوای قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوان و كه‌سوكاری قوربانیانی ده‌ستی داعش ده‌كات.
له‌و به‌یاننامه‌یدا سێ داواكاری ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كراوه، بۆ پێكهێنانی دادگایه‌كی تایبه‌ت به تاوانباران به‌پێی یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر، به ئاماده‌بونی ده‌سته‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند له پێكهاته‌ی ئێزیدیی و كه‌سوكاری قوربانیان، له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ی ده‌ستگیركراوان و تاوانبارانی داعش بۆ دادگاكانی عیراق، ئه‌وانه‌ی له سنوری عیراق تاوانیان ئه‌نجامداوه.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)، 23ی ئازاری 2019 كۆتاییهاتنی ته‌واوه‌تی داعشی له سوریا راگه‌یاند، دوای پێنج ساڵ له‌شه‌ڕ به‌پاڵپشتی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، به‌وه‌ش هیچ ناوچه‌یه‌ك له‌ژێر ده‌ست و حوكمڕانی ئه‌و رێكخراوه‌دا نه‌ما.
دواشه‌ڕی ئه‌و هێزه به‌رانبه‌ر داعش، له ناوچه‌ی باهۆزی خۆرئاوای فورات له سوریا بوو، كه زیاتر له 40 رۆژی خایاند و له‌و ماوه‌یه‌دا، زیاتر له 200 هاوڵاتی ئێزیدی رزگاركران.
هاوڵاتیانی ئێزیدی، له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شنگال له‌لایه‌ن داعشه‌وه له ئابی 2014دا روبه‌روی كۆمه‌ڵكوژی بونه‌وه، شه‌ش هه‌زار و 417 كه‌سیان رفێنران، كه هێشتا چاره‌نوسی نزیكه‌ی سێ هه‌زار ژن و منداڵ و پیاو دیارنییه.