دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی نه‌ینه‌وا، دوو فه‌رمانی ده‌ستگیركردن ده‌رهه‌ق به نه‌وفڵ حه‌مادی سوڵتان، پارێزگاری دورخراوه‌ی موسڵ ئاراسته‌ی هه‌ولێر ده‌كات، به ئامانجی جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كه و راده‌ستكردنی ناوبراو.
له نوسراوێكدا له 3ی نیسانی 2019، دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی فیدراڵی نه‌ینه‌وا فه‌رمانێكی ده‌ستگیركردنی ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی ناوچه‌ی هه‌ولێر كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وفڵ حه‌مادی ده‌ستگیربكرێت.
به‌پێی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنه‌كه، پارێزگاری پێشوی نه‌ینه‌وا، له‌لایه‌ن دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی تایبه‌ت به دۆسیه‌كانی نه‌زاهه تۆمه‌تباركراوه به مادده‌ی 315 له یاسای سزادانی عیراق.
له‌و مادده یاساییه‌دا هاتووه هه‌موو فه‌رمانبه‌رێك یان راسپێردراو به خزمه‌تی گشتی به زیندانی سزاده‌درێت ئه‌گه‌ر تێوه‌گلا له ئیختیلاس یان شاردنه‌وه‌ی پاره یاخود ئه‌و كه‌لوپه‌لانه‌ی له ئه‌ستۆیدا بووه.
نوسراوی دوه‌می دادگاكه‌ی نه‌ینه‌وا، له 31ی ئازاری 2019 ئاراسته‌ی هه‌مان دادگا كراوه له هه‌ولێر، به هاوپێچی فه‌رمانێكی تری ده‌ستگیركردن ده‌رهه‌ق به نه‌وفڵ حه‌مادی، به پێی مادده‌ی 340 له یاسای سزادانی عیراقی.
به‌پێی ئه‌و مادده‌یه یاساییه هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك به ئه‌نقه‌ست زیان بگه‌یه‌نێت به سامانی گشتی و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و شوێنه‌ی ئیشی تێدا ده‌كات سزاده‌درێت به زیندانی بۆ ماوه‌یه‌ك له حه‌وت ساڵ زیاتر نه‌بێت.
ئه‌و فه‌رمانانه‌ی دادگا دوابه‌دوای روداوه‌كه‌ی ئێواره‌ی 21ی ئازار دێت له موسڵ، كه به‌هۆی نقومبونی به‌له‌مێكی گه‌شتیاریه‌وه له روباری دیجله، زیاتر له 200 كه‌س خنكان و هێشتاش ته‌رمی زۆرینه‌ی قوربانییان نه‌دۆزراونه‌ته‌وه.
به‌پێی زانیاریی لێپرسراوانی نه‌ینه‌وا، گومانده‌كرێت نه‌وفڵ حه‌مادی سوڵتان، له‌دوای دورخستنهوهیهوه شاره‌كه‌ی به‌ره‌و هه‌ولێر به‌جێهێشتبێت.
پێشتریش دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی نه‌ینه‌وا بڕیاریدا به قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردن بۆ نه‌وفڵ حه‌مادی سوڵتان و حه‌وت لێپرسراوی تر.
له‌چوارچێوه‌ی لێكه‌وته‌كانی روداوه‌كه‌ی موسڵ، په‌رله‌مانی عیراق به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ نه‌وفڵ حه‌مادی سوڵتان، پارێزگاری نه‌ینه‌وا و هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی له پۆسته‌كانیان دورخسته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر پێشنیاری سه‌رۆكوه‌زیران و به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی.
نه‌وفڵ حه‌مادی سوڵتان، له كاردانه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌ماندا په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی، ئه‌و هێشتا پارێزگاری كاربه‌رێكه‌ری نه‌ینه‌وایه و تانه‌ی له دورخستنه‌وه‌ی داوه، بۆیه پێكهێنانی شانه‌ی قه‌یرانی بۆ به‌رێوه‌بردنی پارێزگاكه به ناده‌ستوری ناوبرد.
پێشتر و له سه‌روبه‌ندی روداوه‌كه‌ی موسڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق له فه‌رمانێكدا پێكهێنانی شانه‌ی قه‌یرانه‌كانی بۆ چاره‌سه‌ری دۆخی نه‌ینه‌وا و ئیداره‌دانی پارێزگاكه راگه‌یاند، كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌خۆیه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌ش له سه‌رۆكی زانكۆ، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا و فه‌رمانده‌ی پۆلیس، به‌بێ پارێزگار.
لابردنی پارێزگار، هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایی ده‌یان كه‌س له خه‌ڵكی موسڵ و كه‌سوكاری قوربانیان له نزیك شوێنی روداوی نقومبونی به‌له‌مه گه‌شتیارییه‌كه و داوایانكرد جگه له ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پارێزگار ته‌واوی به‌رپرسانی روداوه‌كه‌ش سزا بدرێن.