ئه‌نجومه‌نی باڵای روحانی ئێزیدیی، بڕیاریدا به وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌واوی ژنان و هاوڵاتیانی رزگاربوی ده‌ستی داعش، به منداڵه‌كانیشیانه‌وه، كه بۆ ماوه‌یه‌ك جێی مشت‌ومڕ و بۆچونی جیاوازیی نێو ئه‌و پێكهاته‌یه بوو.
له نوسراوێكدا كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24ی نیسان به واژۆی حازم ته‌حسین سه‌عید، بریكاری ئه‌میر و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی روحانی ده‌رچووه و وێنه‌یه‌كی بۆ (كه‌ركوك ناو) نێردراوه، بڕیار و فه‌توا له‌باره‌ی ژنانی رزگاربوی ده‌ستی داعش و منداڵه‌كانیان ده‌ركراوه.
به‌پێی بڕیاره‌كه هه‌موو رزگاربوانی ئێزیدی ده‌ستی داعش وه‌رده‌گیرێنه‌وه به‌وپێیه‌ی هه‌رچییه‌ك به سه‌ریاندا هاتووه و روبه‌ڕوی بونه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی خواست و ئیراده‌ی خۆیان بووه.
ئه‌و بڕیاره دوائه‌وه‌دێت به‌شێك له ژنانی رزگاربوی ئێزیدیی، له نێو كه‌سوكار و پێكهاته‌كه‌یاندا خرانه به‌رده‌م دوو بژارده، وه‌رگرتنه‌وه‌یان به ته‌نیا و به‌جێهێشتنی ئه‌و منداڵه‌ی له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌ربونیان لای داعش له‌دایكبون، یاخود له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیاندا بڕۆن.
مانگی رابردوش سێ چالاكی بیانی و به‌رگریكار له مافه‌كانی مرۆڤ، له به‌یاننامه‌یه‌كدا بۆ رایگشتی و سه‌رۆكایه‌تی عیراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی داوای هاوكاری به‌په‌له‌یان كرد بۆ رزگاربوانی ئێزیدی له ده‌ستی داعش، به تایبه‌ت ژنان، كه به‌هۆی هه‌بونی منداڵه‌وه روبه‌روی رێگری بونه‌ته‌وه له گه‌ڕانه‌وه بۆ نێو خێزانه‌كانیان، له یه‌كێك له چاره‌سه‌ره‌كاندا داوای ده‌ركردنی فه‌توایان كرد بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی رزگاربوان.
له خاڵێكی تری بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی روحانی ئێزیدی، ئاماژه به ناردنی شاندێكی پیاوانی ئاینی كراوه بۆ سوریا، به ئامانجی به‌دواداچون و گه‌ڕان به شوێن رفێنراواندا.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)، 23ی ئازاری 2019 كۆتاییهاتنی ته‌واوه‌تی داعشی له سوریا راگه‌یاند، دوای پێنج ساڵ له‌شه‌ڕ به‌پاڵپشتی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، به‌وه‌ش هیچ ناوچه‌یه‌ك له‌ژێر ده‌ست و حوكمڕانی ئه‌و رێكخراوه‌دا نه‌ما.
دواشه‌ڕی ئه‌و هێزه به‌رانبه‌ر داعش، له ناوچه‌ی باهۆزی خۆرئاوای فورات له سوریا بوو، كه زیاتر له 40 رۆژی خایاند و له‌و ماوه‌یه‌دا، زیاتر له 200 ئێزیدی رزگاركران.
نه‌مانی حوكمڕانی داعش له كاتێكدایه، هێشتا هه‌زاران هاوڵاتی له نێویاندا ژن و منداڵی ئێزیدی بێسه‌روشوێنن و نه‌دۆزراوه‌نه‌وه، كه چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر رفێنران و گومان هه‌بوو له‌دوامۆڵگه‌ی رێكخراوه‌كه‌دابن.
ئه‌نجومه‌نی روحانی ئێزیدی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دوپاتده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وان به درێژایی مێژوو بونه‌ته قوربانی و هه‌موو كاتێكیش به شانازی سه‌یركراون و مامه‌ڵه‌ی مرۆڤانه له‌گه‌ڵ رزگاربواندا كراوه، داواشده‌كه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هاوكاریی رزگاربوانی ئێزیدی بكه‌ن تا دوباره بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ژیانی ئاسایی.
هاوڵاتیانی ئێزیدی، له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی شنگال له‌لایه‌ن داعشه‌وه له ئابی 2014دا روبه‌روی كۆمه‌ڵكوژی بونه‌وه، شه‌ش هه‌زار و 417 كه‌سیان رفێنران، كه هێشتا چاره‌نوسی نزیكه‌ی سێ هه‌زار ژن و منداڵ و پیاو دیارنییه.