ئه‌ندامێكی پارتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، رهیتدهكاتهوه به‌شداریی كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌نجومه‌ن بكه‌ن له پێناو بڕیاردان بۆ چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی بڕی 63 ملیار دیناری پترۆدۆلار و ده‌ڵێت "ئه‌و مشتومڕه‌ی له ئه‌نجومه‌ن و له‌سه‌ر ئه‌و پاره‌یه هه‌یه شه‌ڕی به‌رژه‌وه‌ندییه".
لانیكه‌م مانگێكه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك نه‌یتوانی نیسابی یاسایی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌ن ته‌واوبكات به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی خه‌رجكردنی پاره‌ی پترۆدۆلاری پارێزگاكه، بایكۆتی ئه‌ندامانی هۆكارێكی سه‌ره‌كی په‌ككه‌وتنی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگایه كه له روداوه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری 2017ه‌وه نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه كه‌ركوك.
کامەران کەرکوکی، ئەندامی لیستی برایەتی لەسەر پشکی پارتی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئەو مشتومڕەی لە ئەنجومەن لەسەر بودجه و پترۆدۆلاری پارێزگاكه ده‌كرێت، شەڕی بەرژەوەندییه، چونكه بەهۆی زۆری پارەکەوە هەرلایەک دەیەوێت بەشێکی بۆ خۆی لێ بپچڕێت، ئەگەرنا دورو نزیک پەیوەندی بەشەڕی خزمەتکردنی هاوڵاتییانەوە نییە".
ئەو مشتومڕەی لە ئەنجومەن لەسەر بودجه و پترۆدۆلاری پارێزگاكه ده‌كرێت، شەڕی بەرژەوەندییه
زیاتر وتی "ئەوەی رویداوە و رودەدات بە هەدەردانی سامانی گشتییە لە پڕۆژەی وەهمیدا و بەمانای وشە ئیختیلاسە. لەدوای 16ی ئۆکتۆبەرەوە بەشێوەی ئاشکرا ماڵی گشتی دەدزرێت".
ئه‌حمه‌د عه‌سکه‌ری، ئه‌ندامی یه‌كێتی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، پێشتر به (كه‌ركوك ناو)ی وت "پارەکە زۆرە و خەڵکی کەرکوکیش پێویستی بە خزمەتگوزارییە، بۆیە ئەوانەی ئامادەی کۆبونەوەکان نابن بەرپرسن لە چارەنوسی چۆنیه‌تی مامەڵەکردن بەو بڕە پارەیەوە کە مافی کەرکوکییەکانه"و هه‌روه‌ها مه‌ترسی خۆی نیشاندا ئه‌گه‌ر نیسابی یاسایی ته‌واونه‌بێت ئه‌گه‌ری هه‌یه پاره‌كه بۆ به‌غدا بگه‌ڕێته‌وه.
لەبارەی تۆمەتبارکردنیان له مه‌ترسی گه‌ڕانه‌وه‌ی پاره‌كه بۆ به‌غدا، كه‌ركوكی وتی "دەپرسین بۆ ئێمە هۆکارین؟ ئێمە بەشێک نین لەو فەزایەی لەو شارە رودەدات و ئامادەش نابین لە دانیشتنێکی وەهای ئه‌نجومه‌ندا به‌شداربین".
ئێمە بەشێک نین لەو فەزایەی لەو شارە رودەدات
هێشتا پارتی دیموكرات پێیوایه كه‌ركوك "داگیركراوه و خیانه‌تی تیاكراوه"، ئه‌وه‌ش پاساوی نهگهڕانهوهیانه.
كامه‌ران كه‌ركوكی جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی با ئه‌نجومه‌نی پارێزگا چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌وان نه‌كه‌ن، وتی "له گەڕانەوەمان بۆ کەرکوک ژیانمان لەمەترسیدا دەبێت، کێ ژیانمان دەپارێزێت؟".