ئێسک و پرۆسکی منداڵیك لە نێو كێڵگە كشتوكاڵییەكاتی گوندی عەلیاوە لە قەزای خانەقین دۆزرایەوە و گوماندەكرێت تەرمی لانە ئەندام بێت، ئەو كچە چوار ساڵەی لە 3ی ئایار كاتژمێر نۆی شەو لە هەمان گوند ونبوو.
ئازام خەسرەو، مامی لانە بە (کەرکوک ناو)ی وت "ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 21ی ئایار لەکاتی دروێنەی گەنم لە گوندی عەلیاوە لە خانەقین، ئێسک و پروسکی لانە دۆزراوەتەوە و تەنیا سەری ماوەتەوە، لە ئێستادا بۆ دڵنیایی ئێسک و پروسکەکەی گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری باقوبە ناوەندی پارێزگای دیالە".
لانه ئه‌ندام، كچێكی ته‌مه‌ن چوار ساڵی نابیسته، له شەوی هەینی 3ی ئایار كاتژمێر نۆی شەوەوە له گوندی عەلیاوەی باجەلان لە خانەقین دیارنه‌ما، ئه‌و كه دایك و باوكی به‌هه‌مان شێوه نابیستن، نزیكه‌ی مانگێك له‌مه‌وبه‌ر بۆ سه‌ردان له هه‌ولێره‌وه چونه‌ته قه‌زای خانه‌قین.
سەرچاوەیەک لە نوسینگەی روبەڕوبونەوەی تاوانەکانی خانەقین بە (کەرکوک ناو)ی وت "لە ئێستادا ئیسک و پروسکی مرۆڤێک دۆزراوەتەوە و گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری، ھێشتا ئەنجامەکەی نازانین کە ئایا ئەوە لانەیە یان نا، چاوەڕێی ئەنجامی پشكنینی DNA دەكەین".
هێزه ئه‌منییه‌كانی خانەقین له نێویاندا حه‌شدی شه‌عبی، چەند رۆژێك دوای دیارنەمانی، به سه‌گی پۆلیسی به‌دوای لانە ئەندامدا گه‌ڕان، بەڵام ئەنجامی نەبوو.
ئازام خەسراو، مامی منداڵه ونبوهكه پێشتر بە (كه‌ركوك ناو)ی وت "ھێزەکانی پۆلیس و ژمارەیەک ئەفسەر سەردانی ماڵی لانه‌یان كرد و دەستیانكرد بە لێکۆڵینەوە، ھێزەکانی حەشدی شەعبیش به سەگی پۆلیسی ناوچەکە ده‌پشكنن".