زیاتر لە 200 دۆنم زەوی جوتیارانی داقوق چێنراو بە گەنم سوتا، ئەوەش دوای ئەوەی چەند رۆژێك پێشتر لە ڕێی تەلەفونەوە پەیوەندییان پێوەكراوە و داوای زەكاتیان لێكراوە.
ئاگرەكە كاتژمێر 10ەو نیوی شەوی 22ی ئایار لە گوندە كاكەیینشینەكانی باشوری قەزای داقوق كەوتەوە و تا درەنگانێكی شەو نەتوانرا كۆنترۆڵبكرێن.
تەحسین نەجمەدین کاکەیی، جوتیارێکى گوندى عەلى سەراى بە(کەرکوک ناو)ى وت "ئێمە پێمانوایە ئەوانە چەكداری داعشن كە ئاگریان لە بەروبومەكانمان بەرداوە".
ژمارەیەك جوتیاری گوندەكە لە نێویاندا تەحسین نەجمەدین، جەختیانكردەوە كە چەند رۆژێك بەر لە سوتاندنی بەروبومەكانیان، "پەیوەندییان پێوەكراوە و داوای زەكاتیان لێكردون، بەپێچەوانەوە هەڕەشەی سوتاندنی بەروبومەكانیان كردوە"، جوتیارەكان دەڵێن "ئەوانەی هەڕەشەیان كردووە چەكداری داعش بون".
بەگشتی زیاتر لە 200 دۆنم زەوی چێنراو بە گەنم سوتاوە، كە زۆرینەیان موڵكی تەحسین نەجمەدینن.
جوتیارێکى گوندى زەنقەر لە داقوق، كە ئەویش زەوییەكەی سوتا و لەبەر مەترسی لەسەر ژیانی نەیویست ناوی بڵاوبكرێتەوە، بە (كەركوك ناو)ی وت "منیش داعش هەڕەشەی سوتاندنی زەوییەكانی لێكردوم، كە وتم زەكات نادەم رەنجی ئەمساڵیان سوتاندم".
كاتێك وتم زەكات نادەم رەنجی ئەمساڵیان سوتاندم
بەڵام پەیامنێری (كەركوك ناو)، هیچ بەڵگەیەكی دەستنەكەوت كە ئەوانەی پەیوەندییان كردووە چەكداری داعش بن، هەروەها دیار نییە ئەگەر داعش بن چۆن ژمارە تەلەفونی ئەو جوتیارانەیان دەستكەوتووە.
ئەو جوتیارەی گوندی زەنقەر، وتی "كەس ئاوڕمان لێناداتەوە و بەردەوام هەڕەشە لەسەر ژیانمان هەیە".
لەكاتی هەوڵدان بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی ئاگرەكە، دوو برای جوتیار بۆمبێك پێیاندا تەقییەوە و هەردوكیان بە سەختی برینداردەبن.
بەرزان غازى، سەرۆکى لیژنەى کشتوکاڵ لە ئەنجومەنى قەزاى داقوق بە (کەرکوک ناو)ى وت "پێمانوایە تەقینەوەی ئەو بۆمبە لەكاتی كەوتنەوەی ئاگرەكە دەریدەخات كە ئەوانە بەروبومەكانیان سوتاند داعش بون".
"لەکاتى ئاگرەکەدا من خوم لە سنورەکە بوم كاتێك دوو موشەکى هاوەنیش ئاراستەى ئۆتۆمبێلى بەرگری شارستانى داقوق کرا كە دەیویست ئاگرەكە كۆنترۆڵبكاتەوە"، بەرزان وتی كە ئەوەش بەڵگەیەكی ترە لەبارەی ئەوەی چەكدارانی داعش بەو كارە هەستاون.
لەکاتى ئاگرەکەدا دوو موشەکی هاوەن ئاراستەى ئۆتۆمبێلى بەرگری شارستانى داقوق کرا
سوتانی زهوییه كشتوكاڵییهكان لە هەفتەی رابردوەوە هاوكاته لهگهڵ دهستپێكردنی وادهی دروێنه، بهوهش جوتیاران ترسیان ههیه بهرههمی ماندوبونی ساڵێكیان بفهوتێت.
تەنیا لە 20ی ئایار زیاتر له 20 حاڵهتی ئاگركهوتنهوه له كهركوك رویداوه، بههۆیهوه دهیان دۆنم زهوی سوتاون له نێویاندا بهرههمی دانهوێڵهی هاوڵاتیان، تائێستاش لێكۆڵینهوهكان لهوبارهیهوه به ئهنجام نهگهیشتون.
راكان سهعید جبوری، پارێزگاری كهركوك بهوهكالهت له كۆنگرهیهكی رۆژنامهوانیدا لە 19ی ئایار لهبارهی ئاگری زهوییه كشتوكاڵییهكانهوه وتی "له ڕاستیدا ئێمە ترسمان لەو ڕوداوانه ههیه"، وتیشی لێكۆڵینهوهكان بهردهوامی ههیه.
بهوتهی جبوری، تهنانهت توانای هێزهكانی بهرگری شارستانی و ئیدارهی ناوچهكانیش له ئاستی كۆنتڕۆڵی ئاگرهكاندا نیه، دهڵێت "ناوچەكە فراوانە و پانتاییەكی چڕی گژوگیای تێدایە، داواشمانكردووە ئەو جوتیارانەی زیانمەندن سكاڵا تۆماربكەن و داوای قەرەبوو بكەن".