عه‌بدولجه‌بار محه‌مه‌د، لەكاتی نوێژكردن، لەسەر كار و لە مزگەوت و تەنانەت بازاڕیش هەر دەست بۆ ئاسمان بەرزدەكاتەوە و لە خودا دەپاڕێتەوە، بۆ ئەوەی تیمەكانی بەرگری شارستانی موسڵ كچە پێنج ساڵانەكەی بدۆزنەوە. ئەو هێشتا وێنەی ئەوكاتەی لەبەرچاوە كە لەگەڵ بەلەمەكەدا هاوسەرەكەی و هەردوو كچەكەشی ژێر ئاوكەوتن.
ئێوارەی 21ی ئازار، كاتێك خەڵك بەهۆی جەژنی نەورۆز و بەهارەوە لە گەشت و سەیران بون، هاوسەر و دوو كچەكەی عەبدولجەباریش چونە ناو بەلەمێكی گەشتیارییەوە لەسەر روباری دیجلە لە موسڵ بە ئامانجی گەیشتن بە دوڕگەیەكی گەشتیاری، بەلەمەكە لە ناوەڕاستی روبارەكە ژێر ئاو كەوت و لەگەڵیشدا دوو كچەكەیی و هاوسەرەكەی.
"بەداخەوە تەنیا تەرمی هاوسەرەكەم و یەكێك لە كچەكانم لەلایەن بەرگری شارستانی موسڵەوە دۆزرانەوە و هێشتا چاوەڕێی تەرمی كچە پێنج ساڵانەكەمم"، عەبدولجەبار وایوت.
تیمەكانی گەڕان بەدوای بێسەرشوێنانی بەلەمە گەشتیارییە نقومبوكەی موسڵ كارەكانیان تەواو سست بووە، لەكاتێكدا 50 كەس هێشتا بێسەروشوێنن و دوو مانگ بەسەر روداوەكەدا تێپەڕ بووە.
چیرۆكەكە لەئاستی ئیدارە و شەقامی موسڵ جۆرێك لە بێدەنگی لێكراوە، بەڵام دەیان خێزان هێشتا لە چاوەڕوانی دۆزینەوەی لانیكەم تەرمی رۆڵەكانیاندان.
"شه‌و و رۆژ چاوه‌ڕوانی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی کچه پێنج ساڵانه‌که‌م دەكەم، لەخوا دەپاڕێمەوە و دوعا دەكەم بیدۆزمەوە و لە تەنیشت دایك و خوشەكەكەیەوە بینێژم"، عەبدولجەبار زیاتر وتی "ئه‌وه‌نده دڵم ته‌نگە نازانم چی بڵێم، هه‌مووکات بیرم لای کچه‌که‌مه، چونکه زۆرم خوشده‌ویست پارچه‌یه‌ک بۆ له گیانی من".
ئه‌وه‌نده دڵم ته‌نگە نازانم چی بڵێم، هه‌مووکات بیرم لای کچه‌که‌مه، چونکه زۆرم خوشده‌ویست پارچه‌یه‌ک بۆ له گیانی من
تیمەكانی بەرگری شارستانی موسڵ و چەند تیمێكی تر لە دەرەوەی شارەكە لە نێویاندا تیمێكی توركی، دوو مانگە سەرقاڵی دۆزینەوەی تەرمی بێسەروشوینانی بەلەمەكەن، بەڵام بەپێی دواین ئامار كە لە ئیدارەی موسڵەوە دراوە بە (كەركوك ناو)، تەرمی 124 كەس دەرهێنراون و 50 كەسی تر بێسەروشوێنن. لەگەڵ رزگاركردنی 60 كەس لە سەرەتای روداوەكەدا.
به‌پێی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه سه‌ره‌تای سه‌ركه‌وتنی گه‌شتیاران بۆ سه‌ر به‌له‌مه‌كه نیشانده‌دات له دورگه‌ی گه‌شتیاری ئوم ره‌بیعه‌ین له شاری موسڵ، 287 كه‌س سه‌رده‌كه‌ون له نێویاندا زۆرینه ژن و منداڵ.
روداوەكە ناڕەزایی خۆپیشاندانی فراوان لە موسڵ بەدواداهات و ماتەمی گشتی لە عیراق راگەیەنرا.
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان هەر ئەوكات له فه‌رمانێكدا بڕیاریدا به پێكهێنانی شانه‌ی قه‌یران بۆ چاره‌سه‌ری دۆخی نه‌ینه‌وا، كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌خۆیه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌ش له سه‌رۆكی زانكۆی نه‌ینه‌وا، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا و فه‌رمانده‌ی پۆلیس.
هەروەها بڕیاریدا بە دورخستنەوەی هەریەك لە نه‌وفڵ حه‌مادی سوڵتان، پارێزگاری نه‌ینه‌وا و جێگره‌كانی، به‌تۆمه‌تی كه‌مته‌رخه‌می و گه‌نده‌ڵی. نەوفڵ حەمادی دوای دورخستنەوەی بریاری دەستگیركردنی بۆ دەرچوو و لە ئێستادا پارێزگاكەی جێهیشتووە.
لە 30ی ئازار فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی نه‌ینه‌وا، دەستگیركردنی خاوه‌نی دورگه گه‌شتیارییه‌كه‌ی موسڵ و كوڕه‌كه‌ی له شاری هه‌ولێر راگەیاند و هێشتا دۆسییەكەیان لە دادگایە.
پەرلەمانی عیراق هەرچەندە بڕیاریدا بە قەربوكردنەوەی كەسوكاری قوربانیان، بەڵام بە پاساوی تەواونەبونی لێكۆڵینەوە لە دۆسییەكە هێشتا هیچ خێزانێك قەرەبونەكراونەتەوە.
عه‌بدولجه‌بار وتی "چه‌ندین جار سه‌ر‌دانی بنکه‌ی پۆلیس و قایمقامیه‌تی نه‌ینه‌وامان کردووه، هه‌موو به‌ڵگه‌کانمان پێداون، بەڵام دەڵێن هێشتا دۆسییەكە بڕیاری كۆتایی لەسەر نەدراوە".
خدر ئەلیاس، سه‌رۆکی لیژنه‌ی ته‌ندروستی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا به ( که‌رکوک ناو)ی وت "کاتێکی زۆر به‌سه‌ر روداوه‌کەدا تێپه‌ڕبووە بۆیه گه‌ڕان به‌دوای بێسه‌روشوێنان زۆر قورس بووه".
كەسوكاری قوربانیان گلەیی دەكەن و پێیانوایە ئەو دۆسییەیە لەبیركراوە، عەبدولجەبار وتی "بە ئێمه ده‌ڵێن هیشتا ئه‌نجامی کۆتایی لەسه‌ر روداوه‌که ده‌رنه‌که‌وتووه، پێمان سەیرە زیاتر له 60 رۆژە هێشتا ئەنجامی لێكۆڵینەوە دیار نییە".
بەڵام خدر ئەلیاس وتی "ئه‌م بابه‌ته‌مان له بیرنه‌کردووه، به‌رده‌وام به‌دواداچونی بۆ ده‌که‌ین، به‌تایبه‌ت له‌ڕوی گه‌ڕان به‌دوای بێسه‌روشوێنه‌کان و قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ی قوربانیانیروداوه‌که، له په‌یوه‌ندیداین له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ هه‌موو کارێکی پێویست".
بەپێی وتەی دکتۆر حه‌سه‌ن نه‌واف، به‌ڕێوه‌به‌ری پزیشکی دادوەری موسڵ، لەسەرەتای روداوەكەوە، تەرمی 124 كەس پشكنینی بۆ كراوە و دواتر رادەستی كەسوكاری كراوەتەوە.
بەڵام عەبدولجەبار وتی "داواکاریمان ئه‌وه‌یه تیمه‌کانی گه‌ڕان به‌دوای بێسه‌روشوێنه‌کان زیادبکرێن و رۆژانه به‌دوای ته‌رمه‌کاندا بگه‌ڕێن و که‌مته‌رخه‌می له ئیشی خۆیاندا نه‌که‌ن".