ده‌یان خوێندكاری شنگال، خوێندنی ئه‌مساڵیان فه‌وتا و نه‌یانتوانی بچنه دهۆك بۆ به‌شداری له تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی، به‌هۆی نه‌ناردنی پرسیاره‌كانی تاقیكردنه‌وه له‌لایه‌ن په‌روه‌رده‌وه بۆ قه‌زاكه به پاساوی خراپی بارودۆخی ئه‌منی.
خوێندكارانی هه‌ردوو قۆناغی نۆی بنه‌ڕه‌تی و 12ی ئاماده‌یی له شنگال، چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر هۆشدارییاندا له فه‌وتانی ساڵێكی خوێندن، به‌وپێیه‌ی به‌شێكیان توانای داراییان له‌و ئاسته‌دا نیه بتوانن بۆ تاقیكردنه‌وه‌كان بچنه دهۆك.
خه‌یری سه‌عید، خوێندكاری دوازده‌ی ئاماده‌یی به‌شی زانستی له كۆمه‌ڵگای دووگرێ له شنگال به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له‌گه‌ڵ برایه‌كم پێكه‌وه له پۆلی دوازده‌ی ئاماده‌یی دهمانخۆێند، هه‌ردووكمان داخلی تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی ساڵ بووین، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی پاره به براكه‌م وت تو ئه‌مساڵ بڕۆ بۆ دهۆك و تاقیكردنه‌وه‌كانی خۆت بكه من ناتوانم بێم".
"ده‌زانم بڕیارێكی زۆر قورس و ناخۆش بوو، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بونی پاره و نه‌مانده‌توانی هه‌ردوكمان پێكه‌وه سه‌ردانی دهۆك بكه‌ین".
به‌هۆی نه‌بوونی پاره به براكه‌م وت تو ئه‌مساڵ بڕۆ بۆ دهۆك و تاقیكردنه‌وه‌كانی خۆت بكه من ناتوانم بێم
ئه‌و خوێندكاره ده‌ڵێت ته‌نانه‌ت بۆ براكه‌یشی 250 هه‌زار دیناریان قهرزكردوه تا بچێته دهۆك و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك خوێندكاری تر خانویه‌ك به‌كرێ بگرن و بتوانن به‌شداربن له تاقیكردنه‌وه‌كاندا"، خه‌یری روی ده‌می كرده لێپرسراوانی حكومه‌تی هه‌رێم و شنگال، ئه‌وانی به به‌رپرس زانی له كێشه‌كانی و چاره‌سه‌رنه‌كردنی.
لانیكه‌م 800 خوێندكاری قه‌زای شنگال، له خۆپیشاندانێكدا 4ی نیسان، داوایانكرد وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم به بڕیاره‌كه‌یدا بچێته‌وه و تاقیكردنه‌وه‌كان له ناوچه‌ی خۆیان ئه‌نجامبده‌ن.
حسێن خدر، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی شنگال سه‌ر به وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "به‌هۆی نه‌بونی سه‌قامگیری ئه‌منی له‌ناوچه‌كه نه‌مانتوانی پرسیاره‌كان بگه‌یه‌نینه قه‌زای شنگال، خوێندكارانی قه‌زاكه سه‌ردانی پارێزگای دهۆك-یان كردووه و له سێ بنكه تاقیكردنه‌وه‌كانی خۆیان ئه‌نجامده‌ده‌ن".
هه‌روه‌ها رونیكرده‌وه ژماره‌ی خوێندكارانی قوناغی 12ی ئاماده‌یی هه‌ردوو به‌ش (وێژه‌یی، زانستی) 260 خوێندكارن و قوناغی نۆیه‌می بنه‌ڕه‌تیش زیاتر له 300 خوێندكارن.
به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده ده‌ڵێت نوسراوێكیان داوه‌ته‌وه پارێزگاری دهۆك تا رۆژانه بڕه‌پاره‌یه‌ك بۆ خوێندكارانی شنگال خه‌رجبكرێت، به‌ڵام هێشتا وه‌ڵامنه‌دراوه‌ته‌وه و "گه‌شبینین ئه‌مساڵ ئه‌و بڕه پاره‌یه خه‌رجبكرێت".
له‌به‌ر نه‌بونی سه‌قامگیری ئه‌منی له‌ناوچه‌كه نه‌مانتوانی پرسیاره‌كان بگه‌یه‌نینه قه‌زای شنگال
سێ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی جیاواز له قه‌زای شنگال سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌ی خوێندن ده‌كه‌ن به سێ زمان و سێ سیستمی جیاواز، ئه‌وه‌ش له پاڵ ده‌یان كێشه‌ی جۆراوجۆردا، له‌وانە كه‌می مامۆستا، نه‌بونی خوێندنگه و پێداویستییه سه‌ره‌تاییه‌كان.
واجیدا خه‌یرۆ، خوێندكارێكی به‌شی زانستی 12ی ئاماده‌ییه له شنگال و له ناحیه‌ی سنونێ داده‌نیشێت، ئه‌مساڵ خوێندنی له ناوچه‌كه‌ی خۆی گه‌یاندۆته‌وه كۆتایی، به‌ڵام له تاقیكردنه‌وه‌كاندا، روبه‌روی كێشه‌ی زۆربۆته‌وه، چونكه پرسیاره‌كانیان بۆ نه‌نێردراوه.
"ناچاربووم له‌گه‌ڵ خوشكێكم بچمه دهۆك، پاره‌مان نه‌بوو بۆیه 200 دۆلارم قه‌رزكردووه بۆ رۆژانی تاقیكردنه‌وه و ئێستاش له ماڵی پورێكم له كه‌مپی ئاواره‌كانی شاریا نیشته‌جێم و شوێنێك شكنابه‌م بۆ خوێندن و خۆئاماده‌كردن بۆ تاقیكردنه‌وه".
ئه‌وه‌ی جێی نیگه‌رانی زۆری ئه‌و گه‌نجه‌یه، له‌كاتێكدا به‌رهه‌می هه‌موو خوێندنه‌كه‌یان په‌یوه‌سته به تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی 12ی ئاماده‌یی، به‌ڵام له‌و پرۆسه‌یه‌دا روبه‌ڕوی كێشه بونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی "كه‌مته‌رخه‌می لێپرسراوانی شنگال و حكومه‌تی هه‌رێم به‌رامبه‌ر به خوێندكارانی شنگال، ئه‌مه سته‌مێكی زۆر گه‌وره‌بوو، خواش ئه‌مه قبوڵ ناكات".
شنگال ده‌كه‌وێته باكوری خۆرئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا، زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی له پێكهاته‌ی ئێزیدین. به‌هۆی فره هێزیی و دوو ئیدارییه‌وه دابه‌شبونی پرۆسه‌ی خوێندن و په‌روه‌رده‌یی به‌خۆوه بینیوه، ئه‌وه‌ش دوای ده‌رهێنانی ناوچه‌كه له‌ژێر ده‌ستی داعش.