سێ جوتیار گیانیان له‌ده‌ستدا و چواری دیكه‌ش برینداربون، به‌هۆی سوتانه‌وه له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگر له زه‌وییه كشتوكاڵییهكانیاندا.
روداوه‌كه دوشه‌ممه 10ی حوزه‌یران له قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر رویدا، دوای ئه‌وه‌ی روبه‌رێكی به‌رفراوان له زه‌وی چێنراو به گه‌نم و جۆ له باشوری قه‌زاكه گڕیگرت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له قه‌زاكه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "سێ هاوڵاتی ته‌له‌عفه‌ر له‌كاتی هه‌واڵی كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌دا له زه‌وییه‌كانیاندا له گوندی حمره سوتاون و گیانیان له‌ده‌ستداوه".
هه‌ر به‌هۆی ئه‌و ئاگره‌وه، چوار جوتیاری تری خه‌ڵكی سنوره‌كه برینداربون، وه‌ك سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێت برینی یه‌كێكیان به‌هۆی زۆری رێژه‌ی سوتاوییه‌وه سه‌خته و له‌ژێر چاودێری پزیشكیدایه.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌رگری شارستانی بڵاویكردۆته‌وه، له 8ی ئایار تا 4ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ، 44 حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه له نه‌ینه‌وا تۆماركراوه و به‌هۆیه‌وه 11 هه‌زار و 183 دۆنم سوتاون، كه روبه‌رێكی به‌رفراوانی ده‌كه‌وێته قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر.
جوتیارانی ته‌له‌عفه‌ر، بۆ رێگری له سوتانی ده‌غڵ و دان، خۆیان پاسه‌وانی زهوسسه كشتوكاڵییه‌كانیان ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌نده هێشتا هۆكاری سه‌ره‌كی روداوه‌كان رون نین و نازانرێت كێیی له پشته‌وه‌یه، گروپه چه‌كداره‌كان، ململانێی سیاسی یان روداوێكی سروشتییه و به‌هۆی به‌رزی پله‌كانی گه‌رماوه‌یه.
خه‌لیل مولی، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له پشكی ته‌له‌عفه‌ر له‌باره‌ی روداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "كارێكی تیرۆریستی ترسنۆكانه‌یه، به‌هۆیه‌وه قوربانی كه‌وتۆته‌وه"، داوای له حكومه‌تی ناوه‌ندی كرد قه‌ره‌بوی زیانلێكه‌وتوان بكاته‌وه و هه‌وڵه‌كان چڕبكرێهوه بۆ كۆنتڕۆڵی روداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه.
روداوه‌كان هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی وه‌رزی دروێنه‌ی گه‌نم و جۆ، ئه‌وه‌ش دوای زستانێكی سه‌خت و بارانی زۆر، كه بۆ چه‌ندین رۆژ بوه هۆكاری دروستبونی لافاو، كه ئه‌وه‌ش زیانی به روبه‌رێكی به‌رفراوانی زه‌وی كشتوكاڵی گه‌یاند.
ره‌زا محه‌مه‌د، جوتیاری دانیشتوی ته‌له‌عفه‌ر له‌رێی (كه‌ركوك ناو)وه‌وه داوای له میدیا كرد گرنگی به روداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه بده‌ن و به‌پێویستی زانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، به‌په‌له هه‌وڵه‌كانیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ پاراستنی به‌روبومی عیراق.
پێشتر و له 8ی حوزەیران، سێ جوتیار لەكاتی كەوتنەوەی ئاگر سوتان و دوانیان بەهۆی زۆری رێژەی سوتاوییەوە گیانیانلەدەستدا، ئه‌وه‌ش لە كۆمەڵگەی بۆركی سەر بە قەزای شنگال، كاتێك ئاگرێكی زۆر لە گەنم و جۆی جوتیارانی ناوچەكە كه‌وته‌وه.
له قه‌زای داقوق-ی پارێزگای كه‌ركوكیش، له یه‌ك مانگی رابردودا و له‌كاتی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كاندا، دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 18 كه‌سی تر برینداربون، به هۆی سوتاوی و ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی چێنراوه‌وه.