باوكێكی تۆمه‌تبار به ئه‌شكه‌نجه‌دانی منداڵه‌كه‌ی ئازادكرا، دوای ئه‌وه‌ی بۆ هه‌شت رۆژ له بنكه‌ی پۆلیس ده‌ستبه‌سه‌ر بوو، ئه‌وه‌ش جێی نیگه‌رانی لایه‌نه‌كانی به‌رگریكاره له مافه‌كانی منداڵ.
ئه‌و منداڵه ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵه، 22ی ئایار له شاری كه‌ركوك دوای ره‌وانه‌كردنی بۆ بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی، له‌كاتی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیدا ده‌رده‌كه‌وێت شوێنه‌واری ئه‌شكه‌نجه به‌جه‌سته‌یه‌وه دیاره، بۆیه لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێت و اوكی وه‌ك تۆمه‌تباری روداوه‌كه ده‌ستگیرده‌كرێت.
عه‌مید رزگار عه‌بدوله‌تیف ته‌په‌لو، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی توندوتیژی خێزانی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "دوای ده‌ستگیركردنی ئه‌و باوكه به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانی زۆر و دڕندانه‌ی كوڕه‌كه‌یه‌وه" لای ئێمه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا كرا و هه‌شت رۆژ ده‌ستبه‌سه‌ر بوو، دواتر له‌لایه‌ن دادگای که‌رکوکه‌وه به که‌فاله‌ت ئازادکرا".
لێپرسراوه‌كه‌ی پۆلیس له‌باره‌ی ئازادكردنی تۆمه‌تباره‌كه‌وه وتی "هۆکاری ئازادکردنهكه نازانین له كاتێكدا كه‌سێك بووه به‌وشێوه‌یه ئه‌شکه‌نجه‌ی منداڵێکی داوه، با منداڵی خۆیشی بێت به‌ڵام دوژمن به‌وشێوه‌یه ئه‌شکه‌نجه‌ی منداڵ نادات".
ئه‌و منداڵه له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كاندا، باوكی تۆمه‌تباركردووه به ئه‌شكه‌نجه‌دانی، وتویه‌تی پێشتر به‌وهۆیه‌وه ده‌ست و قاچێكی له‌گه‌چ گیراوه، شوێنه‌واری زۆری لێدان به پشتیه‌وه هه‌بووه، ئه‌و له‌لای باوكی راسته‌قینه‌ی خۆیی و باوه‌ژنی ده‌ژی.
ئه‌گه‌ر ئهشکهنجهکهدان ئاسه‌وار به‌جێنه‌هێڵێت، تۆمه‌تباره‌كه سزا نادرێت
جوان حه‌سه‌ن، سه‌رۆکی لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ و كاروباری خانمان و منداڵان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌رکوک به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له‌م وڵاته‌دا ئه‌گه‌ر ئهشکهنجهکهدان ئاسه‌وار به‌جێنه‌هێڵێت، بۆ نمونه که‌مئه‌ندام نه‌بێت، ئه‌وه تۆمه‌تباره‌كه دوای چه‌ند رۆژێک ئازاد ده‌کرێت و سزا نادرێت".
هه‌روه‌ها زیاتر رونیكرده‌وه "هه‌ندێكجار یاسا ئه‌و ئه‌شکه‌نجه‌یه به په‌روه‌رده هه‌ژمار ده‌کات و هه‌ندێکجار به لێدانێکی ئاسایی هه‌ژماری ده‌کات، ئه‌و چه‌ند رۆژه‌ی باوکه‌که یان دایکه‌که ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌بێت ته‌نها له‌سه‌ر داواکاری پزیشکی نه‌خۆشخانه‌کانه بۆ ئه‌وه‌ی دوای هه‌فته‌یه‌ک بزانن ئه‌و منداڵه هیچ ئاسه‌وارێک له جه‌سته‌ی به جێماوه یاخود نا".
جوان حه‌سه‌ن ئاماژه‌ی دا به یاسای سزادانی عیراقی، كه وه‌ها خوێندنه‌وه‌ی بۆ كراوه پیاو بۆی هه‌یه له خێزانی یاخود منداڵی بدات، ئه‌وه‌ش ده‌چێته شێوازی په‌روه‌رده و رفتارهوه، بۆیه سزا نایگرێته‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری، ئه‌مساڵ رونكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌و بڕگه‌یه بڵاوكرده‌وه كه له یاسا به (حق تأدیب) هاتووه و جه‌ختیكرده‌وه، ئه‌و بڕگه یاساییه‌كه به هیچ شێوه‌یه‌ك به‌مانای لێدان و توندوتیژی نایات به‌رانبه‌ر هاوسه‌رو منداڵ.
ئه‌وه یه‌كه‌م روداوی توندوتیژی نیه دژی منداڵان له كه‌ركوك، پێشتریش چه‌ند حاڵه‌تێكی تر تۆماركراوه، به‌تایبه‌ت ئه‌شكه‌نجه‌دانیان له‌لایه‌ن دایك و باوكیانه‌وه، كه به‌هۆیه‌وه ناڕه‌زایی دروستكردووه.
له مانگی تشرینی دوه‌می 2017دا، منداڵێک لە گوندی دووبزنی لە سنووری شارەدێ-ی شوان له كه‌ركوك گیانی له‌ده‌ستدا، به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانی زۆریه‌وه له‌لایه‌ن باوکی و باوەژنەکەیەوە، له 5ی ئایاری هه‌مان ساڵ منداڵێكی تەمەن هەشت ساڵ به‌توندی لەلایەن باوكیەوە لێیدرا له‌به‌رئه‌وه‌ی ته‌سجیلی ئۆتۆمبێلێكی له‌كارخست، دوو هه‌فته پێش ئه‌و روداوه‌ش منداڵێكی تەمەن 10 ساڵان بەشێكی زۆر لە جەستەی بەهۆی لێدانی باوكییەوە بریندار بوو و ئازاری زۆری پێگەیشت، چونكه درەنگ لە یاری تۆپی پێ گەڕابۆوە ماڵەوە.