په‌رله‌مانی عیراق، بڕیاریدا به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی جوتیارانی زیانلێكه‌وتووی ئاگركه‌وتنه‌وه، ئه‌وه‌ش دوای به‌دواداچونی سوتانی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان و خه‌مڵاندنی زیانه‌كان له‌رێی لیژنه‌یه‌كه‌وه.
بڕیاره‌كانی په‌رله‌مانی عیراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13ی حوزه‌یران له دانیشتنێكی ئاسایی‌دا هات به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان، دوای تاوتوێی روداوه‌كانی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له هه‌زاران دۆنم چێنراو به گه‌م و جۆ.
جه‌مال شكور، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق له فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "خۆشبەختانە ئەو پرسە كرایە بەرنامەی كاری پەرلەمانەوە، بە زۆرینەی دەنگ بڕیاردرا كە قەربووی زیانی مادی جوتیاران بكرێتەوە".
بڕیاره‌كه دوای ئه‌وه‌هات ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی عیراق، له نوسراوێكدا داوایانكرد وێڕای لێكۆڵینه‌وه، قه‌ره‌بوی زیانی جوتیاران بكرێته‌وه.
"لیژنەیەكی تایبەت لە لیژنەی بەرگری، نوێنەرێك لە لیژنەی كشتوكاڵ و نوێنەرێكیش لە لیژنەی هەرێمه‌كان پێكهێنراوه، به ئامانجی خەمڵاندنی زیانەكان، به‌دواداچون بۆ هۆكاری سوتانی دەغڵ و دانی جوتیاران و دواتر قەربوكردنەوەیان".
جه‌مال شكور ده‌ڵێت سەرۆكی لیژنەكە لە پشكی كورد ده‌بێت، له چه‌ند رۆژی داهاتوودا ده‌ستبه‌كارده‌بن، دوای خه‌مڵاندنی زیانه‌كان، ده‌ستده‌كرێت به تۆماركردنی ناوی زیانلێكه‌وتوان و قه‌ره‌بووده‌كرێنه‌وه.
له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا، ئاگر له روبه‌رێكی به‌رفراوانی زه‌ویی چێنراو به گه‌نم و جۆی چه‌ندین پارێزگای عیراق كه‌وته‌وه، له نێویاندا كه‌ركوك، نه‌ینه‌وا و ناوچه‌كانی تری جێناكۆك، كه به‌هۆیی زیانی زۆری گیانی و ماددی لێكهوتهوه.
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌رگری شارستانی بڵاویكردۆته‌وه، له 8ی ئایار تا 4ی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵ، 236 حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه له زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كاندا تۆماركراون، به‌هۆیه‌وه 20 هه‌زار و 730 دۆنم چێنراو به گه‌نم و جۆ سوتاوه، كه زۆرینه‌یان ده‌كه‌ونه نه‌ینه‌وا، داتر سه‌ڵاحه‌دین و پاشان پارێزگای كه‌ركوك له ریزبه‌ندی سێیه‌كی زیانهكاندایه.
هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا، ته‌نیا له كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و نزیكه‌ی 40 كه‌س برینداربون، به‌هۆی سوتاوییه‌وه له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان، له نێویاندا كارمه‌ندانی به‌رگری شارستانی و هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ن.
عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هه‌فتانه‌یدا ده‌رباره‌ی روداوه‌كانی ئاگركه‌وتنه‌وه، وتی "ئاگرەكانی ئەمساڵ كەمترە بە بەراورد بە ساڵی رابردوو، زۆرێك لە زەوییە كشتوكاڵییەكان رزگاركراون لە سوتاندن، ئەوە لەهەموو شوێنی جیهان رودەدات و پێویستە ئەوەنە گەورە نەكرێت".