له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه، شه‌ش داواكراوی تۆمه‌تبار به تیرۆر له كه‌ركوك ده‌ستگیركراون و ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ندین مۆڵگه‌ی ته‌قه‌مه‌نیدا گیراوه، له نێویاندا خاپوركردنی تونێلێكی 200 مه‌تری.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی، سێشه‌ممه 18ی حوزه‌یران له ناوچه‌ی قوتان له كه‌ركوك، تونێلێكی كه درێژییه‌كه‌ی 200 مه‌تر بووه و دوو ده‌رگای هه‌بووه، له‌لایه‌ن هێزه عیراقییه‌كانه‌وه خاپوركراوه، ئه‌وه‌ش دوای ئاشكراكردنی به‌پێی زانیاری وردی هه‌واڵگری.
رۆژێك پێشتر و له 17ی حوزه‌یراندا، هێزێكی هه‌واڵگری پۆلیسی فیدراڵی له كه‌ركوك، توانیویانه مۆڵگه‌یه‌ك بدۆزنه‌وه كه سێ بۆمپی چێنراوی تێدا بووه.
هه‌مان رۆژ فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركوك، ده‌ستگیركردنی دوو ژنی داواكراوی له گه‌ڕه‌كی په‌نجاعه‌لی راگه‌یاند، كه تۆمه‌تبارن به كاركردن بۆ داعش له گه‌ڕه‌كێكی باكوری شاره‌كه‌دا.
لیواروكن سه‌عد حه‌ربیه، فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كان 17ی حوزه‌یران له به‌یاننامه‌یه‌كدا رونیكرده‌وه ده‌ستگیركردنی ئه‌و دوو داواكراوه، له‌هه‌ڵمه‌تێكدا بووه به‌پێی زانیاری وردی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی.
سوپای عیراقی و هێزه جیاوازه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی عیراق، له‌دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ره‌وانه‌ی كه‌ركوك كراون، دۆسیه‌ی ئه‌منی شاره‌كه‌ش راسته‌وخۆ به‌ده‌ست فه‌رمانده‌یی ئۆپهراسیۆنهكانهوهیه، كه پۆلیسیش له‌ژێر سهرپهرشتیدایه.
له 16ی حوزه‌یراندا شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی بڵاویكردۆته‌وه، به‌هه‌وڵی هه‌واڵگری و به‌دواداچونی مه‌یدان، هێزێكی ئه‌منی توانیویانه چوار كه‌س له سه‌ركرده‌كانی داعش له كه‌ركوك ده‌ستگیربكه‌ن، كه رۆڵیان هه‌بووه له پلاندانان و جێبه‌جێكردنی كاری تیرۆریستی دژی هێزه ئه‌منیه‌كان و پێشمه‌رگه له كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی نه‌ینه‌وا.
سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه و له 15ی حوزه‌یراندا، هێزه‌كانی كه‌ركوك سێ مۆڵگه‌ی داعشیان دۆزیوه‌ته‌وه كه بۆمبی چێنراو، جلوبه‌رگی سه‌ربازی، پشتوێنی بۆمبڕێژكراو، 16 مۆبایل و ماده‌ی ته‌قه‌مه‌نی تێدابووه.
پێشتر و له كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوشدا، هێزه ئه‌منیه‌كانی عیراق ده‌ستگیركردنی دوو كه‌سیان راگه‌یاند به تۆمه‌تی تهقیهوهكانی شه‌وی 30ی ئایار له شه‌قامه جیاوازه‌كانی شاری كه‌ركوك، كه به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س كوژران و 38ی تر برینداربون، له‌نێویاندا ژن و منداڵ.
روداوه‌كانی كه‌ركوك له كاتێكدایه، ده‌سه‌ڵاتی داعش له‌و پارێزگایه و ته‌واوی عیراق له تشرینی دوه‌می 2017وه كۆتاییهاتووه و هیچ ناوچه‌یه‌كیان به ده‌سته‌وه نه‌ماوه، به‌ڵام هێشتا جموجۆڵی چه‌كداری هه‌یه.