لیژنه‌كانی قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی جوتیاران هێشتا ده‌ستبه‌كارنه‌بون، ئه‌وه‌ش دوای تێپه‌ڕینی دوو هه‌فته به‌سه‌ر بڕیاری په‌رله‌مانی عیراق، بۆ به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه له روداوه‌كانی سوتانی هه‌زاران دۆنم چێنراو به گه‌نم و جۆ.
په‌رله‌مانی عیراق، 13ی حوزه‌یران له دانیشتنێكی ئاسایی‌دا له‌سه‌ر داوای ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریدا به قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی جوتیارانی زیانلێكه‌وتووی ئاگركه‌وتنه‌وه، ئه‌وه‌ش دوای به‌دواداچونی سوتانی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان و خه‌مڵاندنی زیانه‌كان له‌رێی لیژنه‌یه‌كه‌وه.
جه‌مال شكور، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عیراق به (كه‌ركوك ناو)ی وت "پەرلەمان بڕیاری قەرهبوکردنەوەی جوتیارانی داوە به‌ڵام پێویستە لیژنەکان میکانزیمی خەمڵاندن و دیاریکردنی زیانەکان ئاشکرابکەن، دواتر دەست بە كاركردن له شێوازی قەرهبوکردنەوەکەدا بکەن".
له چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوودا، ئاگر له روبه‌رێكی به‌رفراوانی زه‌ویی چێنراو به گه‌نم و جۆی چه‌ندین پارێزگای عیراق كه‌وته‌وه، له نێویاندا كه‌ركوك، نه‌ینه‌وا و ناوچه‌كانی تری جێناكۆك، به‌هۆیه‌وه زیاتر له 36 هه‌زار دۆنم سوتاوه به‌پێی ئاماره‌كانی به‌رگری شارستانی و له‌و رێژه‌یه شه‌ش هه‌زار دۆنم ده‌كه‌وێته كه‌ركوكه‌وه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عیراق رونیكرده‌وه "پێویستە سێ لێژنە بۆ قەرەبوکردنەوەی زیانی جوتیاران پێکبهێنرێت، بەڵام بەهۆی پڕکردنەوەی وەزارەتەکان لە کابینەی تازەی حکومەت تائێستا لیژنەی حکومەت پێکنەهێنراون".
به‌وته‌ی جه‌مال شكوربۆ قه‌ره‌بوی جوتیاران، دوو لیژنه له په‌رله‌مان و لیژنه‌یه‌ك له حكومه‌ته‌وه پێكده‌هێنرێت، تا هه‌ماهه‌نگی كاره‌كان بكه‌ن.
له مانگه‌كانی رابردودا ته‌نیا له كه‌ركوك و نه‌ینه‌وا، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و نزیكه‌ی 40 كه‌س برینداربون، به‌هۆی سوتاوییه‌وه له‌كاتی هه‌وڵدان بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگری زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان، له نێویاندا كارمه‌ندانی به‌رگری شارستانی و هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌ن.