راكان سه‌عید جبوری، دوو مانگ به دوای كۆكردنه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك واژۆی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكه‌وه بوو تا بتوانێت بودجه‌ی پرۆژه‌كان خه‌رجبكات، دواجار و به هه‌وڵێكی زۆر واژۆكان كۆكرانه‌وه، به‌ڵام له به‌غداوه ریسه‌كه‌ی كرایه‌وه به خوری و كاری پێنه‌كرا.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، له 11ی حوزه‌یرانی 2019دا به‌واژۆی زیاتر له 23 ئه‌ندام له نێویاندا زۆرینه كورد، ره‌زامه‌ندی نیشاندا له‌سه‌ر خه‌رجكردنی پاره‌ی پرۆژه‌كانی 2019، ئه‌وه‌ش له كۆبونه‌وه‌یه‌كی راوێژكاریدا، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ندجارێك شكستی هێنا و نه‌یتوانی رێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامان بۆ دانیشتنی ئاسایی كۆبكاته‌وه.
كۆكردنه‌وه‌ی واژۆكان له‌سه‌ر داوای راكان جبوری، پارێزگاری به‌وه‌كاله‌تی كه‌ركوك بوو، تا ده‌سه‌ڵاتی خه‌رجكردنی بودجه‌ی پێدبرێت، به‌وپێیه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا دانیشتنه‌كانی په‌كیكه‌وتووه و ناتوانێت پلانی پرۆژه‌كان په‌سه‌ند بكات.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، واژۆكانی په‌سه‌ند نه‌كرد و له بری ئه‌وه 18ی حوزه‌یران بڕیاریدراوه به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری بابه‌تی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، تا ده‌نگ له‌سه‌ر پلانی پرۆژه‌كانی 2019 بدات و په‌سه‌ندی بكات.
جەمال مەولود، سەرۆكی كاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بۆ كاروباری دارایی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "بەغدا تێبینی لەسەر شێوازی تێپەڕاندنی دۆسیەكە هەیە، له‌وه‌ی بۆچی كۆبونەوەی فەرمی و رێژەی یاسایی ئامادەبونی ئەندامان بۆ پەسەند كردنی بودجەكە تەواو نەكراوە، ئه‌وان ته‌گه‌ره دەخەنە بەردەم هەنگاوەكانی خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە".
لیژنه باڵاكه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، له یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌دا 30ی حوزه‌یران به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری پلاندانان و ئه‌ندامێكی چه‌ند وه‌زیرێكی تر و نوێنه‌ری ئیداره‌ی كه‌ركوك، بڕیاریاندا هه‌فته‌ی رابردو رێكاره‌كانی په‌سه‌ندكردن و چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی بودجه‌ی پرۆژه‌كانی پارێزگاكه ته‌واو بكرێن.
نوری سه‌باح دلێمی، وه‌زیری پلاندانان دوای كۆبونه‌وه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد له‌یه‌ك كاتدا به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌بێت بۆ دوو پرس، یه‌كه‌م له‌باره‌ی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بۆ په‌سه‌ندكردنی پلانی پرۆژه‌كان به‌وه‌ی كه‌ی و چۆن كراوه، واژۆكان چۆن كۆكراوه‌ته‌وه و ئایا نیساب ته‌واو بووه یان نا.
كاری دوه‌می لیژنه‌كه وه‌رگرتنی بودجه‌ی كه‌ركوك و جارێكی‌تر داڕشتنه‌وه‌ی پلانی پرۆژه‌كانه به‌پێی ناوچه‌كان و ئه‌وله‌ویه‌ت.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، پێشتر ناكۆكی زۆری هه‌بوو له‌سه‌ر داواكارییه‌كی راكان سه‌عید جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت بۆ ره‌زامه‌ندی ئه‌نجومه‌ن له‌سه‌ر خه‌رجكردنی بودجه‌ی پرۆژه‌كان و پاره‌ی پترۆدۆلار.
ئه‌و داوایه ئه‌نجومه‌نی كرده دوو به‌ره و به‌شێكیان به گومانه‌وه سه‌یری داواكارییه‌كه‌ی جبوری-یان كرد، به‌وپێیه‌ی ورده‌كاریی پلانی پرۆژه‌كان و چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی پاره‌كه‌یان پێشكه‌شنه‌كراوه.
راكان جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك له كاتی سه‌ردانی لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی عیراق بۆ به‌دواداچونی كاره‌كانی بنیاتنانی فرۆكه‌خانه‌ی پارێزگاكهكه به رۆژنامه‌نوسانی وت "حكومەتی عیراقی و بەدیاریكراوی وەزارەتی پلاندانان تەگەرە دەخه‌نه بەردەم پەسەندكردنی پلانی پێشنیازكراوی پرۆژه‌كان بەواژۆی 23 ئەندامی ئەنجومەن".
پێشتریش ئیداره‌ی كه‌ركوك، له‌زاری عه‌لی حه‌مادی یاریده‌ده‌ری پارێزگار بۆ كاروباری هونه‌ری ئه‌وه‌ی پشتڕاستكرده‌وه به‌غدا كاری بۆ واژۆ كۆكراوه‌كان نه‌كردووه، بۆیه لیژنه‌ی پێكهێناوه و رێكاری پێویست ده‌گرێته‌به‌ر.
لیژنه‌كه‌ی به‌غدا، له‌ژێر چاودێری سه‌رۆكوه‌زیراندا كاره‌كانی ده‌كات و دواتر ده‌ره‌نجامی به‌دواداچونه‌كانی، بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌رزده‌كاته‌وه.
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق پێشتر و له‌كاتی راگه‌یاندنی پێكهێنانی ئه‌و لیژنه‌یه‌دا وتی "نامانه‌وێت كێشه‌ی تر بۆ كه‌ركوك بوروژێنین، بۆیه ئه‌و لیژنه‌یه پێكهێنراوه بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا"، ئه‌وه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی نیوه‌ی ساڵه‌كه تێپه‌ڕبووه و هێشتا پلانی پرۆژه‌كانی كه‌ركوك پهسهندنهكراون.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، زیاد له 100 تێبینی و ره‌خنه‌ی له‌سه‌ر پلانی پرۆژه‌كان هه‌یه، به‌مه‌رجی جێبه‌جێكردنی ئه‌و داواكارییانه‌ش واژۆكانی كۆكردۆته‌وه.
عەلی حه‌مادی، یاریدەدەری پارێزگاری كه‌ركوك ده‌ڵێت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ره‌خنه‌ی زۆری هه‌بووه له‌سه‌ر پرۆژه‌كان و بۆ (كه‌ركوك ناو) وتیشی له كۆبونه‌وه‌ی لیژنه پێكهێنراوهكهدا، "تەئكید لە ئیمزاكان كرایەوە و دڵنیابوون لەڕاستی و دروستی ئیمزای ئەندامە ئامادەنەبوەكان كاتێك ئەندامی تریان لەشوێنی خۆیان تەخویل كردووە بۆ ئیمزاكردن لەسەر پلانەكە".
ئه‌و قسه‌یه‌ی ناوبراو پێچه‌وانه‌ی لێدوانه‌ی وه‌زیری پلاندانانه كه ده‌ڵێت بڕیاردراوه بۆ به‌دواداچون له‌سه‌ر واژۆكان و كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا.
حه‌مادی ئاشكراشیكرد لیژنەیەك لەوەزارەتی پلاندانانه‌وه ده‌گاته كه‌ركوك، بۆ لێكۆڵینەوە لەچۆنیەتی دابەشكردنی بودجه‌كه بەسەر یەكە ئیداریەكان و لێكۆڵینەوە لەو دابەشكارییەی لەپرۆژەكاندا كراوە، دواتر بەپاشكۆیەك ئامادە دەكرێت و دەدرێت بەئەنجومەنی وەزیران.
"لەئێستادا بۆمان نیە هیچ پرۆژەیەك جێبەجێبكەین، جگە لەكاركردن لەپرۆژە بەردەوامەكان و ئەو پرۆژانەی پەیوەستن بەدوبارە ئاوەدانكردنەوەی ناوچە تازە ئازادكراوەكانی ژێر دەسەڵاتی داعش، چونكه پلان و پرۆژەكانی دیكە چاوەڕوانی كۆبونەوە و بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانە" حه‌مادی وای وت.
به‌پێی ئاماره‌كانی ئیداره‌ی كه‌ركوك، بودجه‌ی پارێزگاكه ده‌گاته 313 ملیار دینار و نزیكه‌ی 430 پرۆژه‌ی پێ ئه‌نجامده‌درێت و 20 هه‌زار هه‌لیكار ده‌ره‌خسێنێت، له‌كاتێكدا به‌وته‌ی ژماره‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، هه‌مو ئه‌و بودجه‌یه‌ی له به‌غداوه ره‌وانه ده‌كرێت ده‌گاته 500 ملیار دینار.
ره‌مله عوبێدی، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی پرۆژه‌كان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا له‌باره‌ی كۆكردنه‌وه‌ی واژۆ و په‌سه‌ندكردنی پرۆژه‌كانه‌وه پێشتر بۆ (كه‌ركوك ناو) جه‌ختیكرده‌وه "هه‌ركارێكی له‌وشێوه‌یه دژی یاسایه چونكه بڕیاری خه‌رجكردنی ئه‌و پاره‌یه ته‌نیا له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگادایه".
له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی ناوه‌ندی بۆ كه‌ركوك، دانیشتنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكه په‌كیكه‌وت كه رۆڵێكی سه‌ره‌كی چاودێری بوو، ئه‌وه‌ش به‌هۆی نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رۆك و به‌شێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن له پارتی دیموكراتی كوردستان.
سه‌رۆكی كاتی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك وتی "پێمانوایە هۆكاری ڕاستەقینەی دواخستنی ئەو پڕۆسەیە لەلایەن بەغداوە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بەغدا دەیەوێت جارێكی‌تر دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگا لەبارەی بودجەوە ببەسترێت، بەڵام ئەمجارەیان بە ئامادەبونی رێژەی یاسایی ئەندامان كە ئەویش تەنیا بەگەڕانەوەی ئەندامانی پارتی بۆ نێو ئەنجومەن تەحقیق دەبێت".
جەمال مەولود رونیكرده‌وه له ئه‌نجومه‌ن و ئیداره‌ی كه‌ركوكه‌وه لیژنه‌یه‌كیان پێكهێناوه بۆ گفتوگۆی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م بودجه له‌گه‌ڵ به‌غدا.
حكومه‌تی عیراق، بۆ چه‌ند ساڵێك ناردنی بودجه و شایسته داراییه‌كانی كه‌ركوكی راگرت، به‌هۆیه‌وه شاره‌كه روبه‌ڕوی كێشەی دارایی بۆوه و سەرجەم پڕۆژەكان وەستێنران، تا له یه‌ك ساڵی رابردودا به‌دوو جار بودجه ره‌وانه كرا‌و و به‌شێكی ته‌رخانكرا بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كان دوو له چاودێری ئه‌نجومه‌نی پارێزگا.
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، 9ى نيسان یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا دوای ساڵێك و شه‌ش مانگ له په‌ككه‌وتنی دانیشتنه‌كانی، ئه‌وه‌ش بۆ تاوتوێكردنی چه‌ند پرسێكی تایبه‌ت به پارێزگاكه له نێویاندا بودجه، به‌ڵام له‌دوای ئه‌و دانیشتنه‌وه چوارجار شكستیهێنا له ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه بۆ په‌سه‌ندكردنی پلانی پرۆژه‌كان.