به دیمه‌نی شاره‌كه‌دا واده‌زانی تازه له شه‌ڕ رزگاری بووه، هه‌رچه‌نده چه‌ند ساڵێكه ئازاده، به‌ڵام وێرانكاریی و نه‌بونی خزمه‌تگوزاری وایكرد خه‌ڵكه‌كه‌ی نه‌گه‌ڕێته‌وه.
دوای پێنج ساڵ له ئاواره‌یی، بۆ یه‌كه‌مجار هه‌شت خێزانی خه‌ڵكی ناحیه‌ی گرعوزێر، دووشه‌ممه 15ی تهمموز گه‌ڕانه‌وه بۆ زێدی خۆیان و بڕیاریانداوه، جارێكی‌تر ژیانی ئاسایی ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
مه‌یان كچۆ، یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی یه‌كه‌مجاره بگه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌كه‌ی خۆی له گرعوزێر، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "كاتێك له گرعوزێر ده‌رچوین له گه‌ڕانه‌وه بێ ئومێد نه‌بوین، هه‌میشه چاومان له‌وه‌بوو به ئارامی بگه‌ڕێینه‌وه، هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌كی دورودرێژ تێپه‌ڕی، به‌ڵام ئه‌مڕۆ خۆشحاڵین توانیمان بگه‌ڕێینه‌وه".
"لێره خزمەتگوزاری زۆر کەمە، به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه ژماره‌یه‌كی زۆر خانوی خه‌ڵك وێران بوه و نۆژه‌ن نه‌كراونه‌ته‌وه، شاره‌كه پڕ له دیمه‌نی شه‌ڕ و پێكدادان، ئه‌م دیمه‌نه ته‌نیا به گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی لاده‌برێت".
ئه‌و هاوڵاتیه داوایكرد رێكخراوه مرۆییهكا هاوكاربن و زیاتر گرنگی بده‌ن به‌و ناوچانه‌ی ژماره‌یه‌كی كه‌م خه‌ڵكی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، تا ژیانی ئاسایی ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
زۆرینه‌ی دانیشتوانی قه‌زای شنگال به ناحیه‌كانیه‌وه، له نێویاندا گرعوزێر، له ئابی 2014 و دوای هێرشی داعشه‌وه ئاواره‌بون، هه‌رچه‌نده ناوچه‌كانیان چه‌ند ساڵێكه كۆنتڕۆڵكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بونی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ژیانه‌وه نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
جەلال خەڵەف، به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی گرعوزێر له شنگال به (كه‌ركوك ناو)ی وت "دوای پاکكردنه‌وه‌ی بەشێک لە ناحیه‌كه و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئەمنی و ئارامی، یەکەمین وەجبەی ئاواره گه‌ڕانەوە سەر زێدی خۆیان، ئه‌وه‌ش دوای پێنج ساڵ له ئاواره‌یی".
ئه‌و خێزانه ئاوارانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه، وه‌ك قۆناغی سه‌ره‌تا هه‌وڵی دابینكردنی ئاو و كاره‌بایان بۆ ده‌درێت، به‌وته‌ی به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ش، ئاماده‌كاری ده‌كرێت بۆ پێشوازی له ده‌یان ئاواره‌ی تر.
جه‌لال خه‌ڵه‌ف، چه‌ند مانگێكه بۆته به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه له جێی شه‌كر مه‌لحه‌م، كه له 19ی نیسانی ئه‌مساڵ و دوای زیاترله سالێك له وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته وازی هێنا.
به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی گرعوزێر وتی "نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی چه‌ند شه‌قامێكی سه‌ره‌كیمان ده‌ستپێكردوه، پرۆژه‌ی دیكه‌ش هه‌یه، به‌ڵام پرۆژه و خزمه‌تگوزارییه‌كان ئه‌وه‌نده نیه خه‌ڵك هانبدات بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان"، جه‌لال خه‌ڵه‌ف ده‌ڵێت خه‌ڵكی ئاواره بۆ گه‌ڕانه‌وه پێوستیان به قهرهبوكردنهوهش هه‌یه تا كه‌مێك له زیانه‌كانیان پڕبكاته‌وه.
حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق، له‌رێی بڕه پاره‌یه‌كی هاوكارییه‌وه كه ده‌گاته ملیۆنێك و 500 هه‌زار دینار، هانی ئاواره‌كان ده‌دات بگه‌ڕێنه‌وه، به‌ڵام زۆرێك له ئاواره‌كان به‌و بڕه پاره‌یه رازی نین.
خەڵەف عه‌زیز، كه دوای پێنج ساڵ له ئاواره‌یی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ گرعوزێر، هه‌رچه‌نده زۆر دڵخۆش بوو، به‌ڵام دیمه‌نی شار و كاره‌ساتی شه‌ڕ، هێشتا وه‌ك برینێكی گه‌وره لای ئه‌وان ماوه‌ته‌وه.
"ژمارەیەک لە ئەو کەسانەی پێش هاتنی داعش پێكهوە بووین، ئێستا لە ناو گۆڕە کۆمەڵەکاندان، تەنانەت چەند گۆڕێكی تاکەکەسی لە ناوەندی گرعوزێریش هه‌ن".
خه‌ڵه‌ف وتیشی جگه له گه‌ڕانه‌وه بۆ شنگال، هیچ چاره‌سه‌ر و رێگایه‌كی تر له به‌رده‌میاندا نه‌ماوه، بۆیه ده‌بێت ده‌ست به ژیانێكی نوێ بكه‌نه‌وه.
پێكهاته‌ی ئێزیدی، له ناوچه‌كانی شنگال، زۆرترین زیانی ماڵی و گیانییان به‌ركه‌وت له هێرشه‌كانی داعش، جگه له كۆمه‌ڵكوژی و بێسه‌روشوێنبونی هه‌زاران كه‌س له نێویاندا ژن و منداڵ، زیاتر له 300 هه‌زار ئێزیدی ئاواره‌بون.
قه‌زای شنگال (بەدووری 120 لە رۆژئاوای موسڵ) كه لە 3ی ئابی 2014 داعش دەستیبەسەرداگرت، لە تشرینی دووەمی 2015وه كۆنتڕۆڵكراوه‌ته‌وه.