حزبه كوردییه‌كان له كه‌ركوك، جه‌خت له ده‌ستپێكردنی هه‌نگاوه كردارییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه بۆ دانانی پارێزگاری نوێ و بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووش، تاوتوێی پێكهێنانی یه‌كلیستی ده‌كه‌ن.
له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 16ی تهمموز به‌رێوه‌چوو، نوێنه‌ری حزبه كوردییه‌كان له كه‌ركوك بۆ گفتوگۆی چه‌ند پرسێك كۆبونه‌وه، له نێویاندا هه‌ڵبژاردنی پارێزگاری نوێ.
نوێنه‌رانی حزبه كوردییه‌كان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو، جگه له هه‌وڵه‌كانی دروستكردنی یه‌كلیستی بۆ هه‌لبژاردنی داهاتوو، به‌پێویستیان زانی دۆسیه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارێزگا له نێو ئه‌نجومه‌ن و به ره‌زامه‌ندی پێكهاته‌كانی تر یه‌كلاییبكرێته‌وه.
دوایین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق لە ساڵی 2013دا بەرێوەچوو، جگە لە كەركوك كە 14 ساڵە لەو پرۆسەدا بەشدارنییە، ئه‌وه‌ش بەهۆی ناكۆكی پێكهاتەكانهوه له‌سه‌ر چه‌ند مادده‌یه‌ك، له نێویاندا تۆماری ده‌نگده‌ران و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی دانیشتوانی كه‌ركوك.
له ئێستاشدا واده‌یه‌كی نوێ له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه پێشنیاركراوه، ئه‌ویش 20ی نیسانی 2020ـه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام هێشتا ئه‌و واده‌یه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و دواتر په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ندنه‌كراوه.
جەنگی عیزەدین، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دوای كۆبونه‌وه‌كه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "بۆ دەستبەكاربوونی پارێزگاری نوێی كەركوك سەقفێكی زەمەنی دانراوە كە ناتوانم باسی لێوە بكەم بەڵام دڵنیابن هەنگاوە كردارییەكان دەستیانپێكردووە و لەڕۆژانی ئایندەدا ژمارەیەك شاندی هەرێمی كوردستان وحكومەتی عیراقیش سەردانی كەركوك دەكەن تا لەنزیكەوە قسەو باس لەسەر ئاساییكردنەوەی دۆخی شارەكە بكرێت".
تەیب جەبار، وەكو كاندیدی لیستی برایەتی، بۆ پۆستی پارێزگاری كەركوك، لەلایەن یەكێتی و پارتییەوە قبوڵكرا، ئەوەش لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كە نیوەڕۆی پێنجشەممە 11ی تهمموز راگەیەنرا، به‌ڵام هێشتا ره‌زامه‌ندی هه‌ردوو پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب و توركمانی بۆ وه‌رنه‌گیراوه و واده‌ی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بۆ هه‌لبژاردنی ناوبراو نادیاره.
به‌وته‌ی عیزه‌دین، لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه له دوو نوێنه‌ری یه‌كێتی و دوو نوێنه‌ری حزبه كوردییه‌كانی تر، بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی كه‌ركوك، به ئامانجی لێكتێگه‌یشتن له‌سه‌ر دابه‌شكردنه‌وه‌ی پۆسته ئیدارییه‌كان به‌پێی ئیستحقاقاتی هه‌ڵبژاردن.
"لیژنه‌كه له سبه‌ینێوه ده‌ستبه‌كارده‌بێت، وه‌ڵامی عه‌ره‌ب و توركمانیش زۆر ئه‌رێنیه، چونكه سێ مانگ زیاتره له به‌غداوه كۆبونه‌وه و گفتوگۆی چڕ له‌نێوان نوێنه‌رانی لایه‌نه‌كاندا هه‌یه به چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و ئاماده‌كاری باش كراوه بۆ لێكتێگه‌یشتن" لێپرسراوه‌كه‌ی یه‌كێتی واده‌ڵێت.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه لایه‌نه‌كانی عه‌ره‌ب و توركمان، له‌رێی راگه‌یه‌ندراوه‌وه دژایه‌تی خۆیان بۆ رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی له دیاریكردنی كاندیدی پارێزگار نیشانداوه، جگه له خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی به‌شێك له هاوڵاتیانی عه‌ره‌بی كه‌ركوك دژی هه‌مان پرس.
تائێستا هیچ وادەیەك بۆ هەڵبژاردنی لە ئەنجومەنی پارێزگا دانەنراوە، بۆ هه‌ڵبژاردنی پارێزگای نوێ، كە پێویستی بە دەنگی 50+1ی ئەندامانی ئەنجومەن هەیە له كۆی 41 ئه‌ندام؛ 26 ئەندامی لیستی برایەتی، نۆ ئەندامی كوتلەی توركمان و شەش ئەندامی پێكهاتەی عەرەب.
ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەدوای روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری 2017ەوە پەكیكەوتووە و تەنیا لەیەك دانیشتن‌دا نیسابی یاسایی ئەندامان تەواوبووه، به‌هۆی بایكۆتی پارتییه‌وه.