حازم ته‌حسین به‌گ، دوای ده‌ستبه‌كاربونی وه‌ك میری ئێزیدیان له عیراق و جیهان، جگه له به‌ڵێنی دروستكردنی ئه‌نجومه‌نێك كه سه‌دا 60ی ئه‌ندامه‌كانی خه‌ڵك شنگال ده‌بن، جه‌ختی له هه‌وڵه‌كانیشیان كرده‌وه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌واوی ئاواره‌كانی شه‌ڕی داعش.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27ی تهمموز له په‌رستگای لالش له قه‌زای شێخان، حازم به‌گ به‌فه‌رمی وه‌ك میری ئێزیدیان دانرا، دوای هه‌ڵبژاردنی له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی میر به ره‌زامه‌ندی جڤاتی باڵای روحانی.
میر حازم به‌گ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا دوای ده‌ستبه‌كاربونی به‌ڵێنی خزمه‌تكردنی ئێزیدییه‌كانی دا و رونیكرده‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌ردوو حكومه‌تی عیراق و هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌واوی ئاواره‌كان.
به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه له 2014دا زیاتر له 350 هه‌زار هاوڵاتی ئێزیدی به تایبه‌ت له شنگاله‌وه ئاواره‌بون و هێشتا زۆرینه‌یان له كه‌مپه‌كاندا ده‌ژین.
میر حازم هه‌ر له‌و كۆنگره‌یه‌دا جه‌ختیكرده‌وه له دروستكردنی ئه‌نجومه‌نێكی باڵا كه سه‌دا 60ی له خه‌ڵكی شنگال ده‌بن.
ئه‌و ئه‌نجومه‌نه و پێكهاته‌ی ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێك بوو له 10 داواكارییه‌كه‌ی سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانی شنگال، كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌ك مه‌رجی پشتگیری له میری نوێ بڵاویانكرده‌وه و له ئه‌گه‌ر جێبهجێنهكردنیدا، هه‌ڕه‌شه‌ی بایكۆتی میریان كرد.
هەموو داواکارییەکانی سەرۆک عەشیرەتەکانی شنگال بە هەند وەردەگیرێن
عەلی خدر، لێپرسراوی نوسینگەی جڤاتی روحانی ئێزیدی بە (کەرکوک ناو )ی وت "هەموو داواکارییەکانی سەرۆک عەشیرەتەکانی شنگال بە هەند وەردەگیرێن لەلایەن میری نوێی و جێبەجێدەکرێن".
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌كرد ئه‌مڕۆ میر حازم به‌گ، دوای له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگی تایبه‌ت به میری، سوێندی ده‌ستبه‌كاربونی خواردووه، له سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌وه پێشوازی له میوانان ده‌كه‌ن و دواتریش، مه‌راسیمێك له دهۆك به ئاماده‌یی لێپرسراوانی باڵا رێكده‌خرێت.
حازم تەحسین بەگ، کوڕی میری كۆچكردوی ئێزدیان تەحسین بەگه، لەساڵی 1964 لە ناحیەی باعەدرێ سەر بەقەزای شێخان لەدایک بووە، کۆلیژی کشتوکاڵی لە زانکۆی بەغدا تەواوکردووە، لە ساڵی 1989وه بۆته بریكاری باوكی و ئه‌ندامی خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان بوو له پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان.
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر حازم ته‌حسین به‌گ، له نێو حه‌وت كاندیدی تر بۆ میر دیاریكراو، ئه‌وشه به‌پێی رێككه‌وتنی بنه‌ماڵه‌ی میر دوای نزیكه‌ی حه‌وت مانگ له گفتوگۆ و ململانێی ناوخۆیی.
میر حازم له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌یدا سوپاسی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی و هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستانی كرد كه به‌وته‌ی ئه‌و، رۆڵیان هه‌بووه له‌چاره‌سه‌ری كێشه‌ی میری ئێزیدیان.
پێگه‌ی میر له نێو ئێزیدییه‌كاندا، له نێو هه‌مان بنه‌ماڵه‌دا بووه و ده‌بێته نوێنه‌ری ئه‌و پێكهاته‌یه له ئاستی جیهان، له دوای ئه‌ویش باباشێخ، وه‌كو مه‌رجه‌عی دینی ئێزیدیی له روی ئایینه‌وه كاره‌كان راییده‌كات.
28ی كانونی دوه‌می 2019 ته‌حسین سه‌عید عه‌لی به‌گ، میری ئێزدییان له عیراق و جیهان دوای مانه‌وه‌ی بۆ زیاتر له هه‌فته‌یه‌ك له نه‌خۆشخانه به‌هۆی نه‌خۆشی دڵه‌وه، له ته‌مه‌نی 86 ساڵیدا له شاری هانۆڤه‌ری ئه‌ڵمانیا كۆچی دواییكرد و له 5ی شوباتی ئه‌مساڵیشدا، له سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی له‌ناو باخچه‌ی ماڵه‌كه‌یدا له قه‌زای شێخان به‌خاكسپێردرا.
ده‌زگای به‌رێوه‌بردنی ئێزیدییان له جڤاتی روحانی و سه‌رۆكی جڤات (میر)، بابه شێخ، شێخی وه‌زیره و سه‌رۆكی قه‌والان پێكهاتوون، هه‌موو ئه‌وانه‌ش له ده‌زگاكه‌دا ئه‌ندامن و بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به‌و پێكهاته‌یه ده‌رده‌كه‌ن.
زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی ئێزیدی ده‌كه‌ونه قه‌زای شێخان (ده‌كه‌وێته باكوری موسڵ و له‌روی ئیدارییه‌وه سه‌ر به هه‌ولێره) و له‌گه‌ڵ قه‌زای شنگال (120كم خۆرئاوای موسڵ).
ئه‌و پێكهاته‌یه روبه‌روی كۆمه‌ڵكوژی بونه‌ته‌وه به ده‌ستی داعش، كاتێك هێرشیكرده سه‌ر شنگال له ئابی 2014دا و له‌وكاته‌شدا، زیاتر له شه‌ش هه‌زار كه‌س له نێویاندا ژن و منداڵ رفێنران و هێشتا چاره‌نوسی نزیكه‌ی نیوه‌یان نادیاره، جگه له ئاواره‌بونی هه‌زاران خێزان.