كارمه‌ندێكی ئاسایشی پارتی دیموكراتی كوردستان له كه‌ركوك، دوای "بێسه‌روشوێنبونی" بۆ زیاتر له سێ مانگ به‌وته‌ی كه‌سوكاری، به برینداری گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵه‌وه و ده‌ركه‌وتووه له‌و ماوه‌یه‌دا زیندانی بووه.
محه‌مه‌د سه‌فه‌ر ساڵح، كارمه‌ندی ئاسایشی پارتی و دانیشتوی ناوه‌ندی قه‌زای داقوقه (44كم باشوری پارێزگای كه‌ركوك)، له به‌یانی 1ی ئایاره‌وه چۆته ده‌ره‌وه و كه‌سوكاری وه‌ك بێسهروشوێنێك دۆسیه‌كه‌یان برده لای پۆلیس، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نوسی نه‌بوو تا دوێنێ چوارشه‌ممه 7ی ئاب خۆی گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه.
كه‌مال سه‌فه‌ر، برای كارمه‌نده‌كه‌ی ئاسایش به (كه‌ركوك ناو)ی وت "دوای سێ مانگ له گه‌ڕان به دوای براكه‌مدا ئێواره‌ی دوێنێ گه‌ڕایه‌وه به‌ڵام به برینداری و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت؛ له سنوری پارێزگای دیاله ده‌ستگیركراوه و ئه‌و ماوه‌یه زیندانی بووه".
به‌پێی گێڕانه‌وه‌ی كه‌سوكاری ئه‌و كارمه‌نده‌ی ئاسایش، محه‌مه‌د سه‌فه‌ر ئه‌و كاته‌ی دیارنه‌ماوه، نیازی گه‌شتكردنی هه‌بووه بۆ ئێران و دواتر په‌شیمان بۆته‌وه، بۆیه له گه‌ڕانه‌وه‌دا و له دیاله به‌هۆی نه‌بونی ناسنامه‌وه ده‌ستگیركراوه".
"براكه‌م ده‌ڵێت له زینداندا ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆر دراوه، بۆیه قاچێكی شكاوه، ئێستا جه‌سته‌ی به ته‌واوی لاواز بوه و كاتێكیش گه‌ڕایه‌وه بورایه‌وه" برای كارمه‌نده‌كه‌ی ئاسایش وای وت.
(كه‌ركوك ناو) زۆر هه‌وڵیدا له‌گه‌ڵ كارمه‌نده‌كه‌ی ئاسایشی پارتی قسه‌بكات به‌ڵام به پاساوی ماندوێتی ئاماده‌نه‌بوو له ئێستادا باسی روداوه‌كه بكات و داوایكرد كاتی زیاتری پێبدرێت.
ئه‌و كارمه‌نده‌ی ئاسایش، له ئایاردا به ناوی چاككردنی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه‌وه له ماڵ ده‌رچووه و چۆته ناوچه‌ی پیشه‌سازی كه‌ركوك و هه‌واڵی نه‌ماوه، مانگێگ دوای تۆماركردنی سكاڵا له‌لایه‌ن كه‌سوكاریه‌وه، به‌پێی به‌دواداچونی هێزه ئه‌منیه‌كان ده‌ركه‌وت خۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی فرۆشتووه و زانیاری هه‌بووه به‌ره‌و ئێران گه‌شتی كردبێت.
سەرچاوەیەك لە پۆلیسی نەهێشتنی تاوانەكان له داقوق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 8ی ئاب به (كه‌ركوك ناو)ی راگه‌یاند كه ئه‌وان ئاگاداری گه‌ڕانه‌وه‌ی كارمه‌نده‌كه‌ی ئاسایش نین و هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌وڵده‌ده‌ن وته‌ی لێوه‌ربگرن، چونكه دۆسیه‌كه‌ی هێشتا لای ئه‌وان كراوه‌یه و دانه‌خراوه.
هێزه‌كانی ئاسایشی پارتی، له دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017وه نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ كه‌ركوك و له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری پارێزگاكه‌دا، له ده‌ره‌وه‌ی سنوری حوكمڕانی حكومه‌تی عیراق جێگیربون.