حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان، بڕیاریداوه به لیستی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌كانی كه‌ركوك بكات، له‌كاتێكدایه هێشتا پارتی و نه‌وه‌ی نوێ خۆیان یه‌كلایینه‌كردۆته‌وه، ئه‌وه‌ش گومانی لای یه‌كێتیی دروستكردووه كه هه‌وڵی سه‌رخستنی ئه‌و یه‌كلیستییه ده‌دات.
حزبە كوردییەكانی كەركوك، 9ی ئه‌یلول، رێككەوتنێكیان راگه‌یاند بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك، تا له‌رێی لیستێكی هاوبه‌شه‌وه به‌ناوی "كه‌ركوكی كوردستانی" به‌شداری بكه‌ن.
هه‌رچه‌نده ئه‌و رێككه‌وتنه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به ناوی ته‌واوی لایه‌نه كوردییه‌كانه‌وه راگه‌یه‌ندرا، جگه له پارتی دیموكراتی كوردستان و نه‌وه‌ی نوێ كه به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌یان نه‌كرد، به‌ڵام له ئێستادا سۆسیالیستیش ره‌تیده‌كاته‌وه له‌و یه‌كلیستییه‌دا به‌شداربێت.
رەسوڵ رەئوف، لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوکی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کورستان بە (کەرکوک ناو)ی وت "هەر لەسەرەتاوە ئێمە بەشدار نەبوین لە کۆبونەوەی حزبە کوردستانییەکان بۆ دروستکردنی یەکلیستی، بۆیە بە لیستێکی سەربەخۆ بەشدار دەبین لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک".
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه به‌وته‌ی په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو)، كه روماڵی كۆبونه‌وه‌ی حزبه كوردییه‌كانی كرد له كه‌ركوك، لێپرسراوی په‌یوه‌ندییه‌كانی سۆسیالیست له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا به‌شداربووه.
"تائێستا حزبە کوردستانییەکان هیچ هەنگاوێکیان بۆ یەکلیستی نەناوە، تەنیا لە ڕاگەیاندنه‌وه ئاشکرایانکردوە.. لە ڕابردووش‌دا هەمان کاریان کرد و دەیانوت یەکلیستی، بەڵام لە کۆتاییدا هەموویان به لیستی تایبەت بەشدارییان كرد، بۆیه ئێمه ناكه‌وینه وه‌ها هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه" ره‌سول ره‌ئوف واده‌ڵێت.
كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان له عیراق، تا 5ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵی دیاریكردووه بۆ تۆماركردنی هاوپه‌یمانێتییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان به كه‌ركوكیشه‌وه، كه بڕیاره له 1ی نیسانی 2020دا ئه‌نجامبدرێت.
شەمسەدین مه‌حمود، لێپرسراوی مه‌كته‌بی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كه‌ركوك، كه حزبه‌كه‌ی رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌یه له دروستكردنی یه‌كلیستی و هه‌وڵی سه‌رخستنی ده‌دات، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "گوماندەکرێت دەست هەبێت لە پشت ئەو هەڵوێستەی سۆسیالیستەوە، بەڵام بەڵگەیەکی ڕوون جارێ لەبەردەست نییە".
ئه‌و لێپرسراوه‌ی یه‌كێتی ده‌ڵێت حزبه‌كه‌ی كۆده‌بێته‌وه بۆ تاوتوێكردنی پرسی هه‌ڵبژاردن و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی سۆسیالیست.
یه‌كێتی چه‌ندین هه‌فته‌یه هه‌وڵی یه‌كلیستی ده‌دات و داوای به‌شداری لایه‌نه‌كان ده‌كات، له دوایین هه‌نگاویشدا، وه‌فدێكی ئه‌و حزبه ئێواره‌ی یه‌كشه‌ممه 15ی ئه‌یلول سه‌ردانی نه‌وه‌ی نوێ-یان كرد له سلێمانی.
هیمداد شاهین، لێپرسراوی دیسكی عیراق له نه‌وه‌ی نوێ به میدیاكانی راگه‌یاند هه‌رچه‌نده ئه‌وان بڕیاریانداوه به لیستی سه‌ربه‌خۆ به‌شداری له هه‌لبژاردنی كه‌ركوك بكه‌ن، به‌ڵام وه‌ڵامی پێشنیاره‌كانی یه‌كێتی ده‌ده‌نه‌وه بۆ یه‌كلیستی و تاوتوێی ده‌كه‌ن.
جگه له جموجۆڵه‌كانی یه‌كێتی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زۆرترین حزب له لیسته‌كه‌یدا، له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵه، سه‌ردان و هه‌وڵی تری سیاسی له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كه‌ركوكه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌ش گومانی لای یه‌كێتی دروستكردووه.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری پێشوی كه‌ركوك كه پێشتر خواستی خۆی بۆ پێكهێنانی لیست له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پارێزگاكه‌دا ده‌ربڕیووه، یه‌كشه‌ممه 15ی ئه‌یلول سه‌ردانی كۆمه‌ڵی ئیسلامی كردوه له هه‌ولێر و له‌گه‌ڵ عه‌لی باپیر، ئه‌میری ئه‌و حزبه‌دا كۆبۆته‌وه.
به‌پێی میدیای كۆمه‌ڵی ئیسلامی، له‌و كۆبوونه‌وه‌دا "باس له بارودۆخی كه‌ركوك به‌تایبه‌تیی و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان به‌گشتیی كرا‌و، بۆ داهاتووی كه‌ركوك و كۆتاییهێنان به‌و باره نائاساییه‌ی به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه به‌پێویست زانرا هه‌موو لایه‌نه‌كان و كه‌سایه‌تییه‌كان یه‌كده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێست بۆ گێڕانه‌وه‌ی مافه ده‌ستوورییه‌كان هه‌وڵبده‌ن".
پارتی دیموكراتی كوردستان، كه نزیكه‌ی دوو ساڵه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ كه‌ركوك و له هه‌ڵبژاردنی ساڵی رابردوی په‌رله‌مانیشدا بایكۆتی پرۆسه‌كه‌ی كرد له‌و پارێزگایه به پاساوی نائاسایی بارودۆخی ئه‌منی، هێشتا یه‌كلایینه‌بۆته‌وه له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی داهاتووشه‌وه له كه‌ركوك.
خەسرەو گۆران، لێپرسراوی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشتر بە (كەركوك ناو)ی وت "پارتی لەپێش هەموو حزبە كوردییەكانەوە پێشنیاری یەكلیستیمان بۆ هەڵبژاردنی كەركوك كردووە و یەكلیستیی و یەكڕێزی كوردمان بەلاوە گرنگە، بۆیە پشتگیری ئەو هەوڵەی حزبە كوردییەكان دەكەین".
دوایین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق لە ساڵی 2013دا بەرێوەچوو، جگە لە كەركوك كە 14 ساڵە لەو پرۆسەدا بەشدارنییە، ئه‌وه‌ش بەهۆی ناكۆكی پێكهاتەكانه‌وه له‌سه‌ر چه‌ند مادده‌یه‌ك، له نێویاندا تۆماری ده‌نگده‌ران و ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی كه‌ركوك.