هاوڵاتیانی كریستیان، كه‌مپه‌كانی ئاواره‌یی به جێده‌هێڵن و دوای پێنج ساڵ له دوریی، ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ زیدی خۆیان تا له‌گه‌ڵ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌یدا جارێكی‌تر ژیانی ئاسایی ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
له هه‌فته‌كانی رابردووه‌وه، شه‌پۆلێكی گه‌ڕانه‌وه بۆ گوندی باتنایێ ده‌ستپێكردووه له قه‌زای تلكێف، كه دانیشتواكهی له پێكهاته‌ی كریستیانن و به‌هۆی شه‌ڕی داعشه‌وه، پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بون.
"له ژیانی ئاواره‌یی ڕزگاربووین و زۆر دڵخۆشین دووباره ده‌ستمان به ژیان كرده‌وه له گونده‌كه‌ی خۆماندا" دیمه‌ر سالم حه‌نا بۆ (كه‌ركوك ناو) وای وت.
ئه‌و هاوڵاتییه و ده‌یان خێزانی تر، له گوندی باتنایێ نیشته‌جێن له قه‌زای تلكیف له باكوری شاری موسڵ، كه هێشتا ناوچه‌كه به‌ده‌ست چه‌ندین كێشه و نه‌بونی خزمه‌تگوزارییه‌وه ده‌ناڵێنێت.
"له 24 كاتژمێردا ته‌نیا 10 بۆ 12 كاتژمێر كاره‌با هه‌یه، مۆلیده‌ی ئه‌هلیمان نییه، شه‌قامه‌كان نۆژه‌ن نه‌كراونه‌ته‌وه و هیچ سهوازییهك نیه، به گشتی زیاتر له سه‌دا 70ی گونده‌كه وێران بووه".
حه‌نا ده‌ڵێت له‌گه‌ڵ ئه‌و كێشانه‌شدا، گه‌شبینن ورده ورده چاره‌سه‌ری پێویست بدۆزنه‌وه و سارد نه‌بنه‌وه له ده‌ستپێكردنی ژیانی دوای ئاواره‌یی، چونكه نایانه‌وێت جارێكی‌تر زێدی خۆیان بهجێبهێڵن.
له گوندی باتنایێ، به‌ر له هێرشه‌كانی داعش له حوزه‌یرانی 2014و كه‌وتنه ژێر ده‌ستی ئه‌و رێكخراوه، نزیكه‌ی هه‌زار خێزانی تێدانیشته‌جێ بووه.
به‌سام حه‌بیت مه‌تا، مۆختاری گوندی باتنایێ به (كه‌ركوك ناو)ی وت "تائێستا 55 خێزان گه‌ڕاونه‌ته‌وه و پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامی هه‌یه، له هه‌فته‌یه‌كدا دوو خێزان ده‌گه‌ڕێنه‌وه".
له گوندی باتنایێ، هاوڵاتییه‌ك دوكانه‌كه‌ی كردۆته‌وه و ناوی ناوه "بازاڕی گه‌ڕانه‌وه"، وه‌ك هاندانێك بۆ خه‌ڵكی سنوره‌كه تا كۆتایی به ژیانی ئاواره‌یی بهێنن.
"له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی ئاوه‌دانییه‌وه، 300 خانووی زیانلێكه‌وتوی هاوڵاتیان له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه نۆژه‌نكراونه‌ته‌وه، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه پرۆژه‌كه راوه‌ستاوه و ئێمه‌ش هۆكاره‌كه‌ی نازانین" به‌وته‌ی موختاری گونده‌كه.
هه‌روه‌ها مه‌تا وتی "چه‌ند رۆژێكه ده‌رگای خوێندنگه‌ی سه‌ره‌تایی گونده‌كه‌ش كراوه‌ته‌وه كه زیاتر له 50 خوێندكاری هه‌یه و خوێندن ده‌ستیپێكردووه"، وتیشی "هه‌موو پرۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری ئاستی جێبه‌جێكردنیان له نێوان سه‌دا 50 بۆ سه‌دا 60دایه، له ماوه‌یه‌كی نزیكدا بنكه‌ی ته‌ندروستیش ده‌كرێته‌وه".
كریستیانه‌كانی دانیشتوی تلكێف كه له سه‌ره‌تای 2017وه سنوره‌كه‌یان كۆنتڕۆڵكراوه‌ته‌وه، پێشتر به‌هۆی سێ به‌ربه‌سته‌وه ئاماده‌ی گه‌ڕانه‌وه نه‌بون ئه‌وانیش به‌وته‌ی ئه‌وان؛ دۆسیه‌ی ئه‌منی، وێرانكاریی شه‌ڕ و نه‌بونی هه‌لیكار بوو.
ئه‌مجه‌د محێدین، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی قه‌زای تلكێف به (كه‌ركوك ناو)ی وت "كه‌مترین رێژه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان له گوندی باتنایێ-یه، چونكه هاوڵاتیان ده‌ترسن دوباره توشی كوشتن و ئاواره‌یی ببنه‌وه".
له بودجه‌ی ئه‌مساڵی په‌ره‌پێدانی پارێزگاكاندا، به‌وته‌ی ئه‌مجه‌د، زۆرترین رێژه بۆ ئه‌و سنوره دانراوه، "چه‌ند رێژه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی خه‌ڵك زیاتر بێت پرۆژه‌كانیش زیاترده‌بن".
داعش له ناوه‌ڕاستی 2014 كاتێك موسڵی كۆنترۆڵكرد، سێ بژارده‌ی خستە بەردەم کرستیانەکان ئەوانیش بون بە ئیسلام، پێدانی جزیە یان جێهێشتنی ماڵەکانیان، بۆیە 136 هه‌زار كه‌سیان له‌و پارێزگایه بە ناچاری ئاوارەی هه‌رێمی كوردستان یان دەرەوەی وڵات بون.
له هه‌رێمی كوردستان، زیاتر له 700 هه‌زار ئاواره هه‌یه، له‌و ژماره‌یه سه‌دا 7ی له پێكهاته‌ی كریستیانن، ئه‌وه‌ش به‌پێی ئاماره‌كانی ناوه‌ندی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم.
بەپێی ئامارێکی نەتەوە یەکگرتووەکانیش، ژمارەی کرستیانەکانی عیراق، لە ملیۆنێک و 500 هەزار کەسەوە بۆ 200-300 هەزار کەس کەمبۆتەوه، به‌هۆی شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌كانی چه‌ند ساڵی رابردووه‌وه.