حزب و لایه‌نه كوردییه‌كانی قه‌زای دوزخورماتوو، رێككه‌وتن به پێكهێنانی هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ لیستێكی عه‌ره‌بیدا، تا له‌رێی یه‌ك كاندیدی ژنه‌وه به‌شداری هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین بكه‌ن.
ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی حزبه كوردییه‌كان، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هات له قه‌زای كه‌لار، كه سێشه‌ممه 8ی تشرینی یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌چوو له‌سه‌ر پێشنیاری پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ژنێك له لایه‌نه سیاسییه‌كاندا تێیدا به‌شداربن.
ئه‌كره‌م ساڵح، لێپرسراوی لقی گه‌رمیانی پارتی دوای كۆبونه‌وه‌كه به رۆژنامه‌نوسانی وت "بڕیارماندا هاوپەیمانی لەگەڵ لیستێكی پارێزگای سەڵاحەدیندا بكەین، چونكە لیستی كوردی بەتەنها ناتوانێت ڕێژەی دەنگەكانی بگاتە ئەو ئاستەی وەك هاوپەیمانی كوردستانی كاندیدی سەربكەوێت".
پارتی كه له دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه نه‌گه‌ڕاته‌وه بۆ دوزخورماتوو، له كۆبونه‌وه‌كانی پێشتری لایه‌نه كوردییه‌كاندا به‌شدارنه‌بوو.
"هەمومان ڕێككەوتین پێكەوە یەك كاندیدمان هه‌بێت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین" به‌وته‌ی ساڵح.
پێشتر و له 9ی ئه‌یلولی رابردودا، لانیكەم 60 پیاوی سیاسی نێو حزبە كوردییەكان، كەسایەتی ئایینی و ئەكادیمی كورد، نەیانتوانی لەسەر كاندیدكردنی ژنێك یان دوان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین رێكبكەون، ئه‌وه‌ش له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا به‌بێ ئاماده‌بونی هیچ ژنێك.
هێمن نوری، لێپرسراوی رێكخستنه‌كانی دوزخورماتووی حزبی شیوعی كوردستان وتی "هه‌موو حزبه‌كان گه‌یشتنیه رێككه‌وتنێك تا وه‌ك هاوپه‌یمانی كوردستانی یه‌ك كاندیدی ئافره‌ت دیاریبكه‌ین و لەچوارچێوەی لیستێكی عەرەبیدا بچینه هه‌ڵبژاردنه‌وه له سه‌ڵاحه‌دین".
بڕیاردراوه ژماره‌یه‌ك كاندیدی ژن ناوه‌كانیان به‌رزبكرێته‌وه و دواتر به رێككه‌وتنی حزبه‌كان یه‌كێكیان هه‌ڵبژێردرێت تا ببێته كاندید.
هێمن نوری ده‌ڵێت هێشتا رێكنه‌كه‌وتون له‌گه‌ڵ كام لیستی عه‌ره‌بیدا به‌شداری بكه‌ن، ئه‌وه‌ش تاوتوێكردنی ده‌وێت، تا چانسی به‌ده‌ستهێنانی كورسییه‌كیان هه‌بێت له ئه‌نجومه‌نی داهاتووی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، بڕیاره له كۆبونه‌وه‌كانی داهاتوو گفتوگۆی ئه‌و پرسه بكه‌ن.
هەرچەندە حزبە كوردییەكان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق لە 12ی ئایاری 2018 بەجیا لەنێو چەند هاوپەیمانێتییەكدا بەشدارییان كرد، بەڵام كورد لەو پارێزگایە هیچ كورسییەكی بەدەستنەهێنا.
بەپێی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، كورسییەكانی سەڵاحەدین لە 20 كورسییەوە بۆ 13 كورسی كەمكراوەتەوە.
15 حزب و لایه‌نی سیاسی، به‌بێ نه‌وه‌ی نوێ، هاوپه‌یمانی كوردستانی-یان پێكهێناوه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له كه‌ركوك، نه‌ینه‌وا و دیاله، كه بڕیاره له 1ی نیسانی 2020دا ئه‌نجامبدرێت.