به‌ره‌ی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو له كه‌ركوك، داواده‌كات لێپرسینه‌وه ده‌ستپێكات له‌و كه‌سانه‌ی تۆمه‌تبارن به گه‌نده‌ڵی، دوای سڕكردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا، ئه‌وه‌ش وه‌ك به‌ده‌مه‌وه‌چونی داواكاری خۆپیشانده‌رانی ناڕازی.
داواكارییه‌كه‌ی به‌ره‌ی عه‌ره‌بی، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هات كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 9ی تشرینی یه‌كه‌م له كه‌ركوك به‌رێوه‌چوو.
محەمه‌د رەیاشی، وتەبێژەی بەرەی یه‌كگرتوو له‌و كۆنگره‌یه‌دا كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو وتی "ده‌مانه‌وێت لێپرسینەوە لە گەندەڵکاران بکرێت، دواکاری جەماوەر و خۆپیشاندەران لە بەرچاو بگیرێت، بۆیە داوای سڕکردنی ئەنجومەنی پارێزگا و شاره‌دێ و شارۆچکەکان دەکەین".
ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌دێت په‌رله‌مانی عیراق، له دوایین كۆبونه‌وه‌یدا ده‌رباره‌ی داواكاری خۆپیشانده‌ران، ده‌نگیدا سڕكردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، له‌رێی هه‌مواری یاسا به‌ركاره‌كانه‌وه.
"وه‌ك بەرەی عه‌ره‌بی پشتگیری بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌كه‌ین بۆ داواكاری خۆپیشاندەران، له‌گه‌ڵ کە داواکاری پاڵپشتیكردنی ئه‌و رێگه‌یانه‌ی ده‌بێته خۆی دژایەتیكردنی گەندەڵی و گەندەڵکاران". ره‌یاشی واده‌ڵێت.
وته‌بێژی به‌ره‌ی عه‌ره‌بی باسی له‌وه‌شكرد ئه‌وان پێشتر داوای سڕكردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوكیان كردبوو.
خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی بۆ زیاتر له هه‌فته‌یه‌ك له به‌غدا و چه‌ند پارێزگایه‌كی تر به‌رده‌وامی هه‌بوو، به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی بارگرژییهكانیشهوه، به پێی دوایین ئاماره‌كان 104 كه‌س كوژران و زیاتر له شه‌ش هه‌زار كه‌سیش برینداربون.
وەسفی عاسی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا جگه له پشتگیری بۆ خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی، به‌پێوستی زانی "بە زووترین کات تەواوی داخوازییەکانیان جێبەجێبکرێت".
له پارێزگای كه‌ركوك، ته‌نیا ئێواره‌ی چوارشه‌ممه 2ی تشرینی یه‌كه‌م بۆ چه‌ند كاتژمێرێك ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی گردبونه‌وه بۆ پاڵپشتی ناڕهزییهكانی به‌غدا.