پێنج كارمه‌ندی ئه‌منی و هاوڵاتییه‌ك له مه‌نده‌لی كوژراون، به‌هۆی دوو روداوی جیاوازه‌وه كه چوار برینداریشی لێكهوتهوه، دوای كه‌وتنه نێو كه‌مینی قه‌ناس و دواتر بۆمبی چێنراوه‌وه.
روداوه‌كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 10ی تشرینی یه‌كه‌م بووه له سنوری ناحیه‌ی مه‌نده‌لی له پارێزگای دیاله، كاتێك له بازگه‌یه‌كی ئه‌منیدا پۆلیسێك به فیشه‌كی قه‌ناس كوژراوه و ئه‌وانی دیكه‌ش، له رێگه‌ی گه‌یاندنی هاوكاریی به‌و بازگه‌یه‌دا كراونه‌ته ئامانج.
ئازاد شەفی، سەرۆكی ئەنجومەنی ناحیەی مەندەلی بە (كەركوك ناو)ی وت "كاتژمێر 1ی به‌ره‌به‌یان به چه‌كی قه‌ناس پۆلیسێك كوژراوە لە بازگەیەكی پۆلیسی لە ناوچەی قەرەلوس، دواتر كەسوكاری كوژراوەكە هاتوون به هانای كوڕهكهیانهوه، هه‌ر له‌وێدا برایه‌كی پۆلیسەكەش بە فیشەكی قەناس كوژراوە".
بارودۆخی ئه‌و بازگه‌یه بۆ ماوه‌یه‌ك به ناسه‌قامگیری ماوه‌ته‌وه، به‌هۆی نه‌زانینی شوێنی قه‌ناس بهدهستهكهوه، داوای هێزی زیاتر كراوه.
"مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیسی مه‌ده‌نی به هانای بازگه ئه‌منییه‌وه رۆیشتووه، به‌ڵام له رێگه‌دا بۆمبێكی چێنراو به ئۆتۆمبێله‌كه‌یاندا ته‌قیوه‌ته‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه چوار پۆلیسی تر كوژراون، كه یه‌كێكیان ئه‌فسه‌ره به پله‌ی نه‌قیب" به‌وته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی قه‌زا.
هه‌روه‌ها شه‌فی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا له كۆی روداوه‌كانی ئه‌و شه‌وه‌دا، چوار كه‌سی تر له پۆلیس و مه‌ده‌نی برینداربون، كه به‌شێكیان به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی باقوبه كراون.
به‌پێی زانیارییه‌كانی (كه‌ركوك ناو) له سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی مه‌نده‌لییه‌وه، هه‌فته‌ی رابردوو، له سنوری هه‌مان ناحیه‌دا پۆلیسێك به قه‌ناس كوژراوه، له ناوچەی ندە سەر بە مەندەلیش ژمارەیەك سەربازی عێراقی به فیشه‌كی قه‌ناس برینداربون.
مەندەلی یەکێکه لە ناوچەکانی جێناکۆک له پارێزگای دیالە بەدوری 93کم لە بەعقوبەی سەنتەری پارێزگاکەوە، دانیشتوانەکەى لە عەرەب، کورد‌و تورکمان پێکدێت.
له هه‌فته‌كانی رابردودا، چه‌ندین روداوی ئه‌منی له ناوچه جیاوازه‌كانی دیاله به تایبه‌ت له سنوری قه‌زای خانه‌قین رویانداوه، كه جگه له زیانی گیانی، زیانی زۆری ماددی به خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش گه‌یاندووه.
له دوای 2003وه دۆسیه‌ی ئه‌منی خانه‌قین به‌ده‌ست پۆلیس و هێزه سه‌ربازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بوو تا گه‌ڕانه‌وه‌ی سوپا و هێزه‌كانی تری سه‌ر به حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017دا.