پارتی دیموكراتی كوردستان، راوه‌ستانی گفتوگۆی دانانی پارێزگارێكی نوێ بۆ كه‌ركوك ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی عیراق و پێیانوایه هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی له‌ورووه‌وه جێی گه‌شبینی نییه، بۆیه ئه‌وانیش هه‌روا بێده‌نگ و ده‌سته‌وه‌ستان نابن.
دانوستانه‌كانی دانانی پارێزگاری كه‌ركوك، زیاتر له سێ مانگه به‌رده‌وامی هه‌یه، له نێو وه‌فدی هاوبه‌شی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق، لایه‌نه‌كانی عه‌ره‌ب و توركمانی.
فواد حسێن، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لەسەر پشكی پارتی بە(كەركوك ناو)ی وت "هۆكاری سەرەكی وەستانی دانوستانەكان لەسەر دانانی پارێزگار خۆپیشاندانەكانی ئەمدواییەی عیراق بوو، كه حكومەتی خستۆتە چوارچێوەیەكی ئیحراجییەوە و مەشغوڵە بەو پرسەوە، ئێمەش بێدەنگ و دەستەوەستان نابین".
هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌كرد كه هه‌مان كێشه؛ هۆكاره بۆ درێژه‌كێشانی "پرسی ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی كه‌ركوك"، جگه له‌وه‌ش حكومه‌تی ناوه‌ندی "كەمتەرخەمە لەم پرسەدا وجدی نییە لە هاتنە پێشەوەو چارەسەركردنی پرسە هەڵواسراوەكاندا، دەیەوێت دۆخەكە وەك خۆی بمێنێتەوە".
خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی له به‌غدا و چه‌ند پارێزگایه‌كی تری عیراق، له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا ده‌ستیپێكرد و بۆ زیاتر له هه‌فته‌یه‌ك به‌رده‌وامی هه‌بوو، كه بارگرژیی زۆری تێكه‌وت و به‌هۆیه‌وه زیاتر له 100 كه‌س كوژراون و هه‌زارانی تر برینداربون.
به‌ر له خۆپیشاندانه‌كان؛ لایه‌نی كوردی به جیا له‌گه‌ڵ توركمان و عه‌ره‌ب كۆبونه‌وه له به‌غدا، بێ ئه‌وه‌ی بگه‌نه رێككه‌وتن بۆ دانانی پارێزگار.
"ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی حكومەتی عیراقی دەینێت هیچ گەشبینییەكی پێوە دیارنییە و موراوەغە بەبابەتەكەوه دەكەن".
لێپرسراوه‌كه‌ی پارتی ده‌ڵێت ئه‌وان پێداگرن له‌وه‌ی به‌ر له دانانی پارێزگار بارودۆخی كه‌ركوك ئاساییبكرێته‌وه، "یه‌كێتیش گه‌یشتۆته ئه‌و بڕوایه‌ی ره‌وشه‌وه ئاساییبكرێته‌وه پێش دانانی پارێزگار".
پارتی كه له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017وه نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ كه‌ركوك، بارودۆخی كه‌ركوك به نائاسایی ده‌زانێت، به‌هۆی هه‌بونی هێزه سه‌ربازییه‌كانی عیراقه‌وه.
"ئه‌گەر بەو شێوازه‌ی ئێستاش له كه‌ركوك بین ئه‌وا سه‌ركه‌وتوو نابین له ئیداره‌دانی پارێزگاكه‌دا، چونكه ده‌یان پۆستی ئیداری گۆڕانكاری به‌سه‌رداهاتووه و ده‌بێت ئه‌و باره سه‌ربازییه‌ش له شاره‌كه‌دا نه‌مێنێت و دۆسیه‌ی ئه‌منی بدرێته‌وه ده‌ست پۆلیس".
فواد حسێن وتی "وەك قەناعەتی خۆم پێش هەڵبژاردن ئەگەر دۆخی كەركوك ئاسایی بكرێتەوە، ئەوا ئاساییكردنەوەكە جوزئییە".
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان، دوای 21 مانگ له مشت‌ومڕ و ناكۆكی، 11ی ته‌مموزی 2019 بڕیاریاندا به كاندیدكردنی ته‌یب جه‌بار بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك، وه‌ك كاندیدی هاوبه‌شی لیستی برایه‌تی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگا.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌ن ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی داوای ده‌كه‌ن "خه‌ون نییه"، بۆیه پێویسته حكومه‌ت هه‌نگاوی كرداری بۆ بنێت، بارودۆخه‌كه‌ش ئه‌وه‌ده‌خوازێت.
"ئێمە وەرگرتنەوەی بارەگاكانمان بە بەشێكی زۆر كەم لەئاساییكردنەوەی دۆخی كەركوك دەبینین، ئاساییكردنەوەی تەواو ئەوەیە بارەگاكانمان وەربگرینەوە و ئاڵای كوردستان لەشارەكە شەكاوە بێت و هێزە نامۆكە لەوێ نەبێت و ئەنجومەن ئەكتیڤ بكرێتەوە تا ئەو بڕیارانەی دراون هەڵبوەشێنرێنەوە".
له چه‌ند رۆژی رابردودا، سه‌رۆكوه‌زیرانی عیراق بڕیاریداوه به گه‌ڕانه‌وه‌ی باره‌گاكانی پارتی له كه‌ركوك، له نێویاندا باره‌گای سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه له گه‌ڕه‌كی شۆراو، كه فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی تێدایه.
ئه‌و بڕیاره ناڕه‌زایی لێكه‌وته‌وه، بۆ سێ لایه‌ن و به‌شێك له هاوڵاتیانی عه‌ره‌ب خێوه‌تیان هه‌ڵدا و مانیانگرت، له‌گه‌ڵ حزبێكی توركمانیدا، دواتر كۆتاییان هێنا به مانگرتنه‌كه، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی ئه‌وان دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاری راده‌ستكردنه‌وه‌ی باره‌گاكان به پارتی.
فواد حسێن بێئاگایی خۆی نیشاندا له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری راده‌ستكردنه‌وه‌ی باره‌گاكانیان له كه‌ركوك، "ئێمه نامانەوێت گەڕانەوەمان لەپێناوی گەڕانەوەدا بێت، بەڵكو دەبێت گەڕانەوەمان لەپێناو چارەسەری یەك دنیا گرفتی سیاسی و ئیداری و ئەمنی بێت، كه ترس و دڵەڕاوكێ لەنێو خەڵكدا بڕەوێنینەوە".
لە دوای روداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەره‌وه پۆستی پارێزگاری كەركوك لەلایەن راكان سەعید جبوری، لەپێكهاتەی عەرەب بەوەكالەت بەڕێوەدەچێت، دوای ئەوەی نەجمەدین كەریم، لە پشكی كورد پۆستەكەی لەلایەن پەرلەمانی عیراقەوە لێسەندرایەوە.