به‌ره‌ی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو له كه‌ركوك، بارودۆخی ئه‌منی پارێزگاكه به رێگر ده‌زانن له ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی، هه‌رچه‌نده پێیانوایه ئاستی خزمه‌تگوزاری له شاره‌كانی دیكه‌ی عیراق خراپتره كه ناڕه‌زایی تێدایه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 3ی تشرینی دووه‌م له كه‌ركوك، به‌ره‌ی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وێڕای نیشاندانی پاڵپشتی بۆ ناڕه‌زاییه‌كانی به‌غدا و شاره‌كانی دیكه، داوای خزمه‌تگوزارییان بۆ كه‌ركوك كرد.
محه‌مه‌د ساڵح رەییاشی، وتەبێژی بەرەی عه‌ره‌بی له‌و كۆنگره‌یه‌دا كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو وتی "ئێمە دەتوانین پشتگیری خۆپیشاندەران بین و پاڵپشتییان بۆ دەربڕین، بەڵام دۆخی ئەمنی شارەکە ڕێگرە لە ئەنجامدانی بەرزکردنەوەی دەنگی ناڕەزایی".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئیداره‌ی كه‌ركوك، هه‌فته‌ی رابردوو زیاد له جارێك دڵنیایی داوه له سه‌قامگیری بارودۆخی ئه‌منی و داوایانكرد، خه‌ڵك دوربكه‌نه‌وه له‌و ده‌نگۆیانه‌ی ئاماژه به مه‌ترسی ئه‌منی ده‌كه‌ن.
لێپرسراوانی به‌ره‌ی عه‌ره‌بی، پاڵپشتییان بۆ خۆپیشاندان نیشاندا، له به‌غدا و هه‌ر شارێكی تر، به‌وپێیه‌ی گوزه‌رانی خه‌ڵك له‌وپه‌ڕی خراپیدایه.
ئیدارەی پارێزگاری کەرکوک نابێت ئەم بارودۆخە بۆ بەرژەوەندی خۆی بقۆزێتەوە
"بەئەنجامداانی توندوتیژی ناتوانن ڕێگربن لە جێبەجێکردنی داواکارییەکانی هاوڵاتیان،.. ئێمە دەڵێین دەنگی گەل سەردەکەوێت بۆیە سەرکەوتن بۆ گەلی عیراقە" رهییاشی واده‌ڵێت.
له شاری كه‌ركوك، چه‌ند جارێك گردبونه‌وه‌ی كورتخایه‌ن هه‌بووه بۆ پاڵپشتی خۆپیشانده‌رانی به‌غدا، به‌ڵام نه‌گه‌یشتووه به خۆپیشاندانی به‌رده‌وام.
وەسفی شێخ عاسی، سەرۆکی بەرەی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو له كۆنگره‌كه‌دا وتی "جیاوازی لەنێوان شارەکانی عیراق نیە لە ڕووی خزمەتگوزارییەوە، ئیدارەی پارێزگاری کەرکوک نابێت ئەم دۆخە بۆ بەرژەوەندی خۆی بقۆزێتەوە، ناتوانن به بۆیه‌كردنی دوو شۆستە وەها نیشان بدەن کە خزمەتگوزاری ئەنجامدەدرێت، خەڵکی خزمەتگوزاری و داوکاری تری هەیە".
ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق، به كه‌ركوكه‌وه، 28ی تشرینی یه‌كه‌م به زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵوه‌شێنرانه‌وه، وه‌ك بهدهمهچونی یه‌كێك له داواكاریی خۆپیشانده‌رانی ناڕازی.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی په‌رله‌مانی عیراق، له‌مه‌ودوا، ئه‌وان چاودێری كاری پارێزگاره‌كان ده‌كه‌ن جگه له كه‌ركوك، كه ئه‌و ئه‌ركه به په‌رله‌مانتارانی پارێزگاكه ده‌سپێردرێت، تا هه‌ڵبژاردنی داهاتوو له 1ی نیسانی 2020دا.
خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی له به‌غدا و چه‌ند شارێكی دیكه‌ی عیراق، مانگێكه به‌رده‌وامی هه‌یه و به‌هۆی بارگرژییهكانیشهوه، زیاتر له 250 كه‌س كوژراون و هه‌زاران كه‌سی تر برینداربون.