له ناحیه‌ی گرعوزێر، ده‌رگای یه‌كه‌م خوێندنگه به‌روی خوێندكاران‌دا كرایه‌وه، ئه‌وه‌ش دوای دابڕانی پێنج ساڵه‌ی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده له سنوره‌كه‌دا.
خوێندنگه‌ی بنه‌ڕه‌تی وه‌ردی، له گوندی وه‌ردی ناحیه‌ی گرعوزێر له قه‌زای شنگال، هه‌فته‌ی رابردوو پرۆسه‌ی خوێندنی ده‌ستپێكرد، وه‌ك یه‌كه‌م ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌یی له قه‌زاكه‌دا و دوابه‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان ژماره‌یه‌ك له ئاواره‌كانی سه‌رده‌می شه‌ڕی داعش.
"زۆر دڵمان خۆشه، رۆژانه به‌بێ ماندوو بون و بڕینی رێگایه‌كی دوور ده‌چینه خوێندنگه" ئه‌ڤین خودێدا حسێن، خوێندكاری پۆلی شه‌شی سه‌ره‌تایی بۆ (كه‌ركوك ناو) وای وت.
ئه‌و كچه هیواشی خواست له ساڵی داهاتوودا خوێندنگه‌ی قۆناغه‌كانی ناوه‌ندی و دواناوه‌ندیش بكرێنه‌وه تا له سنوری نیشته‌جێبونی خۆیاندا درێژه به خوێندن بده‌ن.
پێشتر خوێندكارانی گرعوزێر ناچاربون رۆژانه زیاتر له 15 كیلۆمه‌تر رێگه ببڕن تا ده‌گه‌نه خوێندنگه‌یه‌كی ناوه‌ندی قه‌زای شنگال.
خه‌ڵه‌ف حه‌مو ملحه‌م، جێگری به‌رێوه‌به‌ری خوێندنگای وه‌ردی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "دوای پێنج ساڵ له دابڕان ده‌رگای یه‌كه‌م خوێندنگه ئه‌وه‌ی ئێمه بووه كه كرایه‌وه و له ئێستاشدا، 120 خوێندكارمان هه‌یه".
بۆ خوێندنی 2019-2020، كه چه‌ند مانگێكه ده‌ستیپێكردووه، ته‌نیا تا قۆناغی شه‌شه‌می سه‌ره‌تایی له گرعوزێر هه‌یه، "ساڵی داهاتوو قۆناغه‌كانی حه‌وت و هه‌شت و نۆ ده‌كه‌ینه‌وه" به‌وته‌ی ملحه‌م.
هێرشی چه‌كدارانی داعش له ئابی 2014دا، وێرانكاریی زۆری لێكه‌وته‌وه له گرعوزێر، به‌ر له‌و روداوانه 15 خوێندنگه له ناحیه‌كه‌دا هه‌بون و ده‌وامیان تێداده‌كرا.
تاقه خوێندنگه‌كه‌ی گرعوزێر، له‌رێی رێكخراوی پردی گه‌نجان و به‌هاوكاری نادیه موراد، چالاكوانی ئێزیدی و باڵیۆزی نیازپاكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان نۆژه‌نكراوه‌ته‌وه.
فه‌رحان ئیبراهیم، به‌رێوه‌به‌ری رێكخراوی پردی گه‌نجان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له‌ماوه‌ی كه‌متر له‌مانگێكدا ته‌واوی خوێندنگه‌كه‌مان نۆژه‌نكرده‌وه و ته‌واوی پێداویستییه‌كانیشمان دابینكرد"، ئاماده‌ییشی نیشاندا بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خوێندنگه‌كانی تر، به مه‌رجێك مامۆستا و فه‌رمانبه‌رانی په‌روه‌رده بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ركار و زێدی خۆیان.
ئه‌و رێكخراوه له به‌رنامه‌یدایه خوله‌كانی خوێندن و نوسینیش بۆ خوێندكارانی گرعوزێر بكاته‌وه.
تائێستا زۆرینه‌ی خه‌ڵكی شنگال ئاواره‌ن له هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی تری عیراق، به‌هۆی وێرانكاریی شه‌ڕ و نه‌بونی خزمه‌تگوزاری، به تایبه‌ت له گرعوزێر بۆمبه چێنراوه‌كان رێگربون تا له ئابی ئه‌مساڵدا ناحیه‌كه به ته‌واوی پاككرایه‌وه.
گرعوزێر له سێ كۆمه‌ڵگا پێكهاتووه؛ سیبا شێخ خدر، گرزه‌رك، ره‌مبوسیێ، زیاتر له 15 گوند له خۆده‌گرێت.
جه‌لال خه‌ڵه‌ف، به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی گرعوزێر به (كه‌ركوك ناو )ی وت "تائێستا 500 خێزان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ گرعوزێر، كردنه‌وه‌ی ده‌رگای یه‌كه‌م خوێندنگه‌ش به دڵنیاییه‌وه ژماره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان زیادده‌كات".
پرۆسه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خوێندنگه و ناوه‌نده په‌روه‌رده‌ییه‌كان، ته‌وه‌ری گفتوگۆی نێوان لێپرسراوانی شنگاله، به‌وته‌ی جه‌لال خه‌ڵه‌ف، زیاد له جارێك ئه‌و داواكارییه‌كه‌ی به په‌روه‌رده گه‌یاندووه، تا چیتر خوێندكارانیان ناچارنه‌بن به بڕینی رێگایه‌كی دورتر و به‌ره‌و ناوه‌ندی شنگال بۆ خوێندن.
له كێشه سه‌ره‌كییه‌كانی تری پرۆسه‌ی خوێندن له شنگال، جگه له نه‌بونی باڵه‌خانه‌ی خوێندنگه و كه‌می مامۆستا، كۆنی كتێب و نه‌بونی پێداویستییه‌كانی خوێندنه، له هه‌ردوو په‌روه‌رده‌ی خوێندنی كوردی و عه‌ره‌بی. به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی پێشتر (كه‌ركوك ناو).
له ته‌واوی قه‌زای شنگال، كه چوار ساڵه له‌ژێر ده‌ستی داعش كۆنتڕۆڵكراوه‌ته‌وه، سێ خوێندنگه‌ی ئاماده‌یی، زیاتر له 16 15 خوێندنگەی سەرەتایی و بنەڕەتی كراونەتەوە، بۆ هه‌زاران خوێندكار سەر بە هه‌ردوو پەروەردەی عیراق و هەرێمی كوردستان.