لایه‌نه ته‌ندروستییه‌كانی نه‌ینه‌وا، دابینكردنی سه‌دا 70ی ده‌رمانی پێویست بۆ توشبوانی شێرپه‌نجه راده‌گه‌یه‌نن، دوای ئه‌وه‌ی به ده‌ست نه‌بونی ده‌رمان و خزمه‌تگوزارییه پزیشیكییهكانیشهوه دیانناڵاند.
توشبوانی شێرپه‌نجه له موسڵ، پێشتر و له رێی راپۆرتێكی (كه‌ركوك ناو)ه‌وه، داوای ده‌رمان و خزمه‌تگوزاری تری پزیشكی‌یان كرد.
به‌پێی ئاماری لایه‌نه ته‌ندروستییه‌كان، له ئێستادا ئاستی دابینكردنی ده‌رمانی ئه‌و نه‌خۆشییه گه‌یشتۆته سه‌دا 70.
نه‌خۆشخانه‌ی تایبه‌ت شێرپه‌نجه و چاره‌سه‌ری كیمیایی، كه له به‌ری راستی موسڵ بوو، یه‌كێك بوو له پرۆژه تایبمهتمهندهكانی ئه‌و بواره له عیراق و ناوچه‌ی عه‌ره‌بیدا، سێ جۆر خزمه‌تگوزاری پزیشكی هه‌بوو، له‌وانه چاره‌سه‌ر به كه‌وی و كیمیایی.
له هێرشه‌كانی داعش و شه‌ڕی ئه‌و رێكخراوه‌دا، دوو به‌شی نه‌خۆشخانه به رێژه‌ی سه‌دا 100 زیانیان به‌ركه‌وت.
عه‌بدولقادر سالم، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "نۆژه‌نكردنه‌وه و جارێكی‌تر كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی چاره‌سه‌ری گرێ شێرپه‌نجه‌ییه‌كان له به‌ری راستی موسڵ سێ ساڵ كاتی ده‌وێت و كاركردنیش تێیدا به‌رده‌وامه".
به‌پێی ئاماره‌كانی ته‌ندروستی نه‌ینه‌وا، له 2019دا، سێیه‌كی نه‌خۆشییه شێرپه‌نجه‌ییه تۆماركراوه‌كان له پارێزگاكه‌دا، شێرپه‌نجه‌ی مه‌مكه كه به گشتی توشی ژنان ده‌بێت، به‌دوای ئه‌ودا شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان و كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌یه، به‌ڵام له منداڵدا حاڵه‌ته‌كانی لوكیمیا و مێشك و گرێی غوده هه‌یه.
"ناوه‌ندی جێگره‌وه‌ی چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه له گه‌ڕه‌كی وه‌حده‌ی به‌ری چه‌پی موسڵ، ئاستی جێبه‌جێكردنی گه‌یشتۆته سه‌دا 90، دوای مانگ و نیوێك ده‌كرێته‌وه، بۆیه ئه‌وكات له نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن ئه‌سیر نامێنین" به‌وته‌ی عه‌بدولقادر.
له ئه‌یلولی 2018دا، ته‌ندروستی نه‌ینه‌وا به‌شێكی جێگره‌وه‌ی 40 قه‌ره‌وێڵه‌یی بۆ نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه و چاره‌سه‌ری كیمیایی له نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن ئه‌سیری فێركاری كرده‌وه.
له شاری موسڵ، به‌پێی بۆچونی پزیشكانی پسپۆڕ؛ ترس و ده‌نگی ته‌قینه‌وه و پاشماوه‌كانی جه‌نگ، له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌وا هۆكار بون بۆ زیاتربونی توشبوان به نه‌خۆشییه‌كانی شێرپه‌نجه.