لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، هۆشداریی ده‌داته په‌روه‌رده ئه‌گه‌ر دامه‌زراندنه‌كه هه‌ڵنه‌وه‌شێنێته‌وه، ئه‌وا توڕه‌یی خه‌ڵك و شه‌قام به كه‌س راناگیرێت.
ئه‌و هۆشدارییه یه‌كێتی مامۆستایانی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هات كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 13ی كانونی دوه‌م له كه‌ركوك به‌رێوه‌چوو، له‌سه‌ر ناڕه‌زاییه‌كانی كورد به‌هۆی پرۆسه‌ی دامه‌زراندنه‌وه.
حەسیبە عومەر، لێپرسراوی لقی کەرکوکی یەکێتی مامۆستایان له كۆنگره‌كه‌دا كه په‌یامنێری (كه‌ركوك ناو) ئاماده‌ی بوو وتی "به هەموو شێوەیەک ئەنجامی پرۆسەکە دامه‌زراندنه‌كه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه، چونكه نادادپەروەری تێدایە، گه‌نده‌ڵی هه‌بووه و ره‌وچاوی پشكی كورد نه‌كراوه".
هه‌روه‌ها جه‌ختیكرده‌وه "داواكاری ئێمه ئه‌وه‌یه ئه‌و پرۆسه‌یه رابگرن ئه‌گه‌رنا توڕەیی خەڵک و شەقام بەکەس ڕاناگیرێت".
په‌روه‌رده‌ی پارێزگای كه‌ركوك، دوانیوه‌ڕۆی 8ی كانونی دوه‌م ناوی دامه‌زرێنراوانی بڵاوكرده‌وه، كه ناڕه‌زایی زۆری ده‌رچوان و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورد و توركمانی لێكه‌وتۆته‌وه، به پرۆسه‌یه‌كی "نادادپه‌روه‌ر" و له قازانجی ته‌نیا پێكهاته‌یه‌كی شاره‌كه‌دا ناویان برد.
لێپرسراوی لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی مامۆستایان، پشتگیری بۆ داواكاری ناڕازییه‌كان نیشاندا، پێشیوایه ده‌بوو وەزاره‌تی په‌روه‌رده و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك، كاریان له‌سه‌ر دادپەروەری و هاوسەنگی و پێوەری خاڵبەندی بكردایه، نه‌ك نیگه‌رانكردنی خه‌ڵك.
له گردبونهوهیهكیشدا له به‌رده‌م یەکەی سەرپەرشتیاری خوێندنی کوردی لە کەرکوک، ئەنجومەنی مامۆستایانی دانەمەزراو، دوێنێ یه‌كشه‌ممه 12ی كانونی دوه‌م مۆڵەتی 48 کاتژمێریان بۆ په‌روه‌رده دانا، تا ئه‌نجامی دامه‌زراندنه‌كه هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه، بە پێچەوانەوە هەڕەشەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی فراوانیان كرد.
ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی كه‌ركوك لێكۆڵینه‌وه له دامه‌زراندنه‌كه‌ی په‌روه‌رده ده‌كات
رێبوار ته‌ها، په‌رله‌مانتاری كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له په‌یامێكی كورتدا له په‌یجی خۆی له فه‌یسبوك بڵاویكرده‌وه "ده‌سته‌ی نەزاهەی عیراق، دەستەی نەزاهەی کەرکوكی راسپاردووه تا مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ دامەزراندنەکەی پەروەردەی کەرکوك بکەنەوە".
بەپێی لیستی ناوی دامەزرێنراوان، نزیكەی هەزار و 517 كەس لە دامەزرێنراوان بەر پێكهاتەی عەرەب كەوتون، كە لانیكەم لەسەدا 62ی كۆی دامەزرێنراوان دەكات، له كاتێكدا كورد نزیكەی 500 دامەزرێنراوی بەركەوتووە، كە زیاتر لەسەدا 20 و توركمانیش زیاتر لەسەدا 17 بە 412 دامەزرێنراو. هەریەكە لە كریستیانی و كوردی فەیلیش كەمتر لەسەدا یەك.
عەبد عەلی حسێن توعمە، به‌رێوه‌به‌ری په‌روه‌رده و سه‌رۆكی لیژنه‌ی دامه‌زراندن له كه‌ركوك پێیوانییه له پرۆسه‌كه‌دا سته‌م له كه‌س كرابێت، به پرۆسه‌یه‌كی زۆر ئاسایی و سروشتی ناوی ده‌بات، ئه‌و پێشتر به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ده‌رچوان مافی خۆیانه گله‌ییان هه‌بێت و ده‌رگای تانه و سكاڵامان كراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وانه‌ی خۆیان به سهتملێكراو ده‌زانن".
په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك، ناوی دامه‌زرێنراوانی ره‌وانه‌ی به‌غدا كردووه، تا دوای یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی تانه‌كان فه‌رمانی ده‌ستبه‌كاربونیان ده‌ربكرێت.
به‌پێی یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵ و له‌سه‌ر بڕیاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، له 27ی ئابی 2019 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك، پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی ده‌ستپێكرد بۆ دامه‌زراندنی دوو هه‌زار و 841 كه‌س له مامۆستا، فه‌رمانبه‌ر، كارگوزار و پله وه‌زیفییه‌كانی تر، تا 15ی ئه‌یلول پرۆسه‌كه به‌رده‌وامی هه‌بوو.
له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر له 84 هه‌زار كه‌س فۆڕمی بۆ دامه‌زراندنه‌كه پڕكرده‌وه، كه سه‌دا 60ی بۆ نێر و سه‌دا 40ی بۆ مێ ته‌رخانكراوه، به‌وته‌ی په‌روه‌رده، پاڵپشت به خاڵ و له‌سه‌ر شه‌ش بنه‌ما دامهزرێنراوان هه‌ڵبژێردراون.