مەریوان نادر، یەكێك لە نوێنەرانی كەركوك، رایدەگەیەنێت كە بەبڕیاری وەزارەتی پەروەردەی عیراق، دامەزراندنەكەی كەركوك راگیراوە و پێداچونەوەی پێدا دەكرێت، ئەوەش دوای كۆبونەوەیەكی پەرلەمانتارانی هەرسێ نەتەوە سەرەكییەكەی پارێزگاكە هات لەگەڵ لێپرسراوانی وەزارەتی پەروەردەی عیراق.
مەریوان نادر لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ (كەركوك ناو)، وتی "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 14ی كانونی دووەم، نوێنەرانی كورد، عەرەب و توركمان لە پەرلەمانی عیراق لەگەڵ لێپرسراوانی وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی كەركوك كۆبوینەوە و دوای گفتوگۆیەكی زۆر گەیشتوینەتە ئەو بڕیارەی ئەم دامەزراندنە بەمشێوەیەی ئێستا رابگیرێت و پێداچونەوەی پێدا بكرێت".
زیاتر وتی "دوبارە لەلایەن لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی گشتی كەركوكەوە وردبینی تێدا دەكرێت و لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانیش پێداچونەوەی تیادەكات".
دوبارە لەلایەن لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی گشتی كەركوكەوە وردبینی تێدا دەكرێت و لیژنەی پەروەردەی پەرلەمانیش پێداچونەوەی تیادەكات
ئاماژەی بەوەشدا كە هەموو ئەو هەنگاوانە لەژێر چاودێری دەستەی نەزاهەی عیراق دەبێت.
پهروهردهی پارێزگای كهركوك، دوانیوهڕۆی 8ی كانونی دوهم ناوی دامهزرێنراوانی پارێزگاكەی بڵاوكردهوه، كه ناڕهزایی زۆری دهرچوان و لایهنه سیاسییهكانی كورد و توركمانی لێكهوتۆتهوه، به پرۆسهیهكی "نادادپهروهر" و له قازانجی تهنیا پێكهاتهیهكی شارهكهدا ناویان برد.
ئەوەش لەكاتێكدایە بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عیراق، دوێنێ دووشەممە لە راگەیەنراوێكیدا بڵاویكردەوە كە دوای ئەوەی تێبینی کرا لە پرۆسەی دامەزراندن لە دامودەزگاکانی پارێزگای کەرکوک و پشکی وەزارەتەکان لەو شارە نا دادپەروەرییەک ئەنجام دەدرێت کە رەچاوی هاوسەنگی نێوان پێکهاتەکان ناکرێت، "بڕیارماندا هەریەک لە وەزیری پەروەردە، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی کەرکوک لەسەر ئەو بابەتە بانگهێشت بکەین و داوای رونکردنەوەیان لێبکەین بزانین ئەو دامەزراندنە لەسەر بنەمایەک بووە".
هەروەها هاتووە "دەبێت کورد پشکی تەواوی خۆی لەو دامەزراندنانە وەربگرێت و رێژەكەش دەبێت بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەر هەموو پێکهاتەکانی کەرکوکدا و هەریەک بە قەبارەی خۆیان دابەشبکرێت".
مەریوان نادر، لە رونكردنەوەیەكیدا لە ئەكاونتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك، دەڵێت "ئەم بڕیارهی ئهمڕۆمان هیوایهکه بۆ ئهو کهسانهی که پێیانوایه ستهمیان لێکراوه، ههربۆیه داوا له دهرچوانی خۆشهویست دهکهم که ناویان دهرنهچووه و ستهمیان لێکراوه سکاڵاکانیانمان لا پێشکهش بکهن تا بتوانین هاوکار و پشتیوانیان بین".