ده‌رچوه یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆی موسڵ، كه چه‌ند ساڵێكه خوێنیان ته‌واو كردوه و چاوه‌ڕێی هه‌لیكار له حكومه‌ت ده‌كه‌ن، نیازی ئه‌نجامدانی گردبونه‌وه‌ی ناڕه‌زاییان هه‌یه، به‌هۆی نه‌بونی هیچ ده‌رفه‌تێك بۆ دامه‌زراندن.
ناڕه‌زایی ده‌رچوانی ساڵانی 2008 تا 2014 دوای ئه‌وه‌دێت، بڕیاره ده‌رفه‌تی زیاتر به ده‌رچوانی نوێ و ساڵی رابردوو بدرێت له دامه‌زراندندا.
سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی موسڵ، له فه‌رمانێكی ئیداریدا بۆ كولێژهكان داوایكردوه ناوی سێ ده‌رچوی یه‌كه‌می ساڵی خوێندنی 2018-2019 به‌رزبكه‌نه‌وه، به ئامانجی ئه‌نجامدانی پێشكه‌شكردنی داواكاری و راییكردنی مامه‌ڵه‌ی دامه‌زراندن.
"من 12 ساڵه به پله‌ی نایاب زانكۆم ته‌واو كردووه و تائێستا دانه‌مه‌زراوم، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی ساڵی رابردوو خوێندنیان ته‌واو كردوه داده‌مه‌زرێن، ئیتر دادپه‌روه‌ری له‌كوێی ئه‌م پرۆسه‌یه‌دایه" ئه‌شره‌ف محه‌مه‌د وای وت.
ئه‌شره‌ف ده‌رچوی به‌شی ئه‌ندازیاریی ساڵی خوێندنی 2008-2009ـیه، له ریزبه‌ندی 14یه‌مینی دهرچواندایه.
"ئێمه وه‌ك ده‌رچوانی یه‌كه‌م له ساڵانی پێش 2014 خۆپیشاندن و گردبونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی ئه‌نجامده‌ده‌ین بۆ وه‌رگرتنی مافه‌كانمان كه به رۆژی روناك لێمان زه‌وتكراوه" مریه‌م عه‌بدولحه‌مید بۆ (كه‌ركوك ناو) وای وت.
ئه‌و كچه ده‌رچووه‌ی زانكۆی موسڵ ده‌ڵێت پێدانی ده‌رفه‌تی دامه‌زراندن بۆ ده‌رچوانی نوێ و پشتگوێخستنی ده‌رچوانی ساڵانی رابردوو "تاوانێكه به‌رانبه‌ر ئه‌وانه‌ی شه‌ونخونییان كرد و هه‌وڵی زۆریاندا له پێناو ئاینده‌یه‌كی باشتردا".
په‌رله‌مانی عیراق، له ساڵی 2017دا یاسای خستنه‌سه‌ركاری ده‌رچوانی یه‌كه‌می ده‌ركرد، بۆ دامه‌زراندنی سێ ده‌رچوی یه‌كه‌می ته‌واوی زانكۆ و په‌یمانگاكان، ئه‌وه‌ش به ریزبه‌ندی و له‌به‌رچاوگرتنی ساڵی ده‌رچون.
وه‌عد ئه‌میر، له ده‌سته‌ی مامۆستایانی به‌شی راگه‌یاندنی كۆلێژی ئاداب رونیكرده‌وه كه سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به دامه‌زراندنی یهكهمهكانهوه نییه، به‌ڵكو وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌رپرسیارێتی دانه‌مه‌زراندنی ژماره‌یه‌كی زۆر له ده‌رچوانی ساڵانی رابردویان له ئه‌ستۆدایه.
"خوێندكارانی زانكۆ به‌هۆی هه‌ڕه‌شه‌كانی داعشه‌وه روبه‌ڕوی غه‌در بونه‌ته‌وه، چونكه بووه هۆی وه‌ستانی دامه‌زراندن و خوێندن، دوای كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه بڕیاری زۆر نادادپه‌روه‌رانه ده‌رچوو، بۆیه ده‌رچوان ناڕازین كاتێك ده‌بینن ده‌رچوانی ساڵی رابردودا داده‌مه‌زرێن و ئه‌وانیش پشتگوێده‌خرێن".
جگه له یه‌كه‌مه‌كانی زانكۆ، هه‌زاران ده‌رچوی تر له نه‌ینه‌وا چاوه‌ڕێی دامه‌زراندن و فۆڕمیان پڕكردۆته‌وه تا ناوه‌كانیان له‌سه‌ر میلاكی په‌روه‌رده بگه‌ڕێته‌وه.
په‌روه‌رده‌ی گشتی نه‌ینه‌وا، 17ی تشرینی یه‌كه‌می 2019، كردنه‌وه‌ی ده‌رگای دامه‌زراندن حكومی راگه‌یاند بۆ حه‌وت هه‌زار و 22 كه‌س، ئه‌وه‌ش له‌رێی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنییه‌وه، كه زیاتر له 154 هه‌زار كه‌س پڕیانكردۆتهوه، به‌ڵام هێشتا وردبینی و واده‌ی راگه‌یاندنی كۆتایی ناوه‌كانیان دیارنییه.