دامه‌زراوانی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك، دژی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی دامه‌زراندنن و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌كیش یه‌ك بازنه‌یی له كاتی دوباره‌كردنه‌وه‌ی پرۆسه‌كه‌دا ره‌تده‌كه‌نه‌وه، چونكه پێیانوایه ده‌بێته هۆی نادادپه‌روه‌ری و په‌ككه‌وتنی خوێندن له چه‌ندین ناوچه‌ی پارێزگاكه‌دا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5ی شوباتی 2020، ژماره‌یه‌ك ده‌رچوی دامه‌زراوی عه‌ره‌ب، كورد و توركمان له كه‌ركوك خۆپیشاندانێكی ناڕه‌زاییان له به‌رده‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌دا ئه‌نجامدا، دژی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و لیستی دامه‌زراندنه‌ی پێشتر راگه‌یاندرا.
تارق عومه‌ر، یه‌كێكه له‌و گه‌نجانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ناوشاری كه‌ركوك كه ناوی بۆ دامه‌زراندنی په‌روه‌رده گه‌ڕاوه‌ته‌وه، له نێو خۆپیشاندانه‌كه‌دا به (كه‌ركوك ناو)ی وت ئهوانك به مافی خۆیان دامه‌زرێنراون و دژی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دهرهنجامهكهن، چونكه ئه‌گه‌ر دوباره بكرێته‌وه و بشكرێته یه‌ك بازنه‌یی، ئه‌وا گه‌نده‌ڵی تێدا ده‌كرێت.
خۆپیشانده‌رانی نارازی دروشمیان دژی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دامه‌زراندن و یه‌ك بازنه‌یی ده‌وته‌وه.
له چه‌ند رۆژی رابردودا، لیژنه‌ی په‌روه‌رده‌ی په‌رله‌مانی عیراق دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دامه‌زراندنه‌كه‌یان راگه‌یاند، به ئامانجی ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی مانگێكدا پرۆسه‌كه دوباره بكرێته‌وه، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی ناوی دامه‌زراوان به یه‌ك بازنه بێت نه‌ك فره بازنه‌یی.
نور ئه‌حمه‌د، یه‌كێكی تر بوو له به‌شداربوانی ناڕه‌زاییه‌كه، كه دوای پێنج ساڵ له ته‌واوكردنی زانكۆ و سێ ساڵ له وانه‌بێژی ناوی بۆ دامه‌زراندن گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئه‌و به (كه‌ركوك ناو)ی وت ناكرێت به مافی خۆیان دامه‌زراون و ناوه‌كانیان گه‌ڕاوه‌ته‌وه، له ئێستادا لیسته‌كه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه و هیلاكی و ماندوبونی ئه‌وانیش به فیڕۆ بڕوات.
ئه‌و كچه ده‌ڵێت له 2016یشدا جارێكی‌تر به‌هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و دوباره‌كردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی دامه‌زراندن ناوی ئه‌و ده‌رهێنراوه و بێبه‌شكراوه.
خۆپیشانده‌رانی ناڕازی له نێو خۆیاندا لیژنه‌یه‌كیان پێكهێنا له دامه‌زراوانی هه‌موو قه‌زا و ناحیه‌كان تا داواكارییه‌كانیان بگه‌یه‌نن به لێپرسراوانی په‌روه‌رده.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌ی خۆپیشانده‌ران، كه بۆ میدیاكانیان خوێنده‌وه، ئه‌وان به هه‌موو شێوه‌یه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ناوی راگه‌یه‌ندراوی دامه‌زراوان ره‌تده‌كه‌نه‌وه، ده‌یانه‌وێت ئه‌نجامه‌كه وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه.
هه‌روه‌ها داواده‌كه‌ن لانیكه‌م ئه‌گه‌ر لیستی دامه‌زراوان هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه و پرۆسه‌كه دوباره كرایه‌وه، ئه‌وا به یه‌ك بازنه نه‌بێت، چونكه پێیانوایه له یه‌ك بازنه‌ییدا كاتێك ده‌رچویه‌ك ناوی بۆ دامه‌زراندن له قه‌زا و ناحیه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێته‌وه، ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م ده‌وام ده‌كات و دواتر به واسیته ده‌وامه‌كه‌ی بۆ ناوشار ده‌گوازێته‌وه.
ئه‌یاد نوسه‌یف، یه‌كێكی تر بوو له ناڕازییه‌كانی به‌رده‌م په‌روه‌رده و پێیوابوو به‌هۆی ته‌رخانكردنی كه‌مترین دامه‌زراندنه‌وه بۆ قه‌زا و ناحیه‌كان له رابردودا، ژماره‌یه‌كی زۆر خوێندنگه نه‌كراونه‌ته‌وه و ده‌وامی تێداناكرێت.
نمونه‌ی ئه‌وه‌شی هێنایه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دامه‌زراندن له‌سه‌ر ئاستی قه‌زا و ناحیه‌كاندا نه‌بووه، ئه‌وانه‌ی ناویان گه‌ڕاوه‌ته‌وه و خه‌ڵكی ناوشار بون، نه‌چونه‌ته شوێنی ده‌وامیان له ده‌ره‌وه‌ی شار و به واسیته گواستراونه‌ته‌وه، به‌وهۆیه‌وه جارێكی‌تر خوێندنگه‌كان به‌بێ مامۆستا و كادیری په‌روه‌رده‌یی ماونه‌ته‌وه.
ئه‌و لیستی دامه‌زراندنه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه، له 8ی كانونی دوه‌می 2020دا په‌روه‌رده بڵاویكرده‌وه، كه ناڕه‌زایی زۆری ده‌رچوان و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كورد و توركمانی لێكه‌وتۆته‌وه، به پرۆسه‌یه‌كی "نادادپه‌روه‌ر" و له قازانجی ته‌نیا پێكهاته‌یه‌كی شاره‌كه‌دا ناویان برد.
بەپێی لیستی ناوی دامەزرێنراوان، نزیكەی هەزار و 517 كەس لە دامەزرێنراوان بەر پێكهاتەی عەرەب كەوتون، كە لانیكەم لەسەدا 62ی كۆی دامەزرێنراوان دەكات، له كاتێكدا كورد نزیكەی 500 دامەزرێنراوی بەركەوتووە، كە زیاتر لەسەدا 20 و توركمانیش زیاتر لەسەدا 17 بە 412 دامەزرێنراو. هەریەكە لە كریستیانی و كوردی فەیلیش كەمتر لەسەدا یەك.
به‌شێك له ده‌رچوانی دانه‌مه‌زراوی كوردیش له كه‌ركوك، له هه‌فته‌ی كۆتایی مانگی رابردوودا خۆپیشاندانی ناڕه‌زاییان ئه‌نجامدا دژی په‌روه‌رده، له‌و ماوه‌یه‌شدا، سه‌ردانی چه‌ندین لایه‌نیان كرد بۆ داواكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دامه‌زراندنه‌كه.
پێشتر و زیاد له جارێك، توركمانی كه‌ركوكیش خۆپیشاندانی ناڕهزانییان ئه‌نجامدا، دژی دامه‌زراندنه‌كه‌ی په‌روه‌رده و پێیانوایه، غه‌دریان لێكراوه به‌راورد به ده‌رچوانی عه‌ره‌ب.
به‌پێی یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵ و له‌سه‌ر بڕیاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، له 27ی ئابی 2019 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك، پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی ده‌ستپێكرد بۆ دامه‌زراندنی دوو هه‌زار و 841 كه‌س له مامۆستا، فه‌رمانبه‌ر، كارگوزار و پله وه‌زیفییه‌كانی تر، تا 15ی ئه‌یلول پرۆسه‌كه به‌رده‌وامی هه‌بوو.
له‌و ماوه‌یه‌دا زیاتر له 84 هه‌زار كه‌س فۆڕمی بۆ دامه‌زراندنه‌كه پڕكرده‌وه، كه سه‌دا 60ی بۆ نێر و سه‌دا 40ی بۆ مێ ته‌رخانكراوه، به‌وته‌ی په‌روه‌رده، پاڵپشت به خاڵ و له‌سه‌ر شه‌ش بنه‌ما دامهزرێنراوان هه‌ڵبژێردراون.