له پارێزگاكانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان، هێشتا 86 كه‌مپ ماونه‌ته‌وه و به هه‌زاران خێزانی ئاواره‌ی تێدا نیشته‌جێیه، ئه‌وه‌ش دوای تێپه‌ڕینی زیاتر له دوو ساڵ به‌سه‌ر كۆتاییهاتی داعشدا.
به‌پێی دوایین ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی عیراق، له كۆی 184 كه‌مپی ئاواره، كه دوابه‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی داعش له پارێزگا و ناوچه جیاوازه‌كاندا كرانه‌وه، تائێستا 86 كه‌مپیان خه‌ڵكی تێدایه.
عه‌لی عه‌باس جیهانگیر، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران به ئاژانسی عیراقییه‌ی نیمچه‌فه‌رمی راگه‌یاندووه، له‌و 86 كه‌مپه‌ی تائێستا دانه‌خراون، ده‌وروبه‌ری 68 هه‌زار ئاواره‌ی تێدا نیشته‌جێیه، به جۆرێك له هه‌ندێك كه‌مپ 40 تا چوار هه‌زار كه‌سی تێدایه.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق، له 10ی كانونی یه‌كه‌می 2017وه كۆتاییهاتنی ته‌واوه‌تی داعشی راگه‌یاندووه، به‌ڵام هێشتا هه‌زاران خێزان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ناوچه كۆنتڕۆڵكراوه‌كانی خۆیان، به هۆكاری جیاواز له نێویاندا وێرانكارییه‌كانی شه‌ڕ.
به‌پێی ئاماره‌كانی ئه‌و وه‌زاره‌ته، زۆرترین كه‌مپ ده‌كه‌وێته سنوری پارێزگای ئه‌نبار، كه 27 كه‌مپه و به‌دوای ئه‌ودا پارێزگای دهۆك دێت به 17 كه‌مپ، هه‌روه‌ها له موسڵ شه‌ش كه‌مپ، هه‌ولێر شه‌ش كه‌مپ، سلێمانی چوار كه‌مپ، دوو كه‌مپ له كه‌ركوك، سێ كه‌مپ له دیاله، دوو كه‌مپی سه‌ره‌كی له به‌غدا، هه‌ریه‌ك له سه‌ڵاحه‌دین و كه‌ربه‌لا یه‌كی كه‌مپێكیان تێدایه.
زۆرترین كه‌مپ ده‌كه‌وێته پارێزگای ئه‌نبار
جیهانگیر ده‌ڵێت زۆرینه‌ی ئاواره‌كان ده‌كه‌ونه كه‌مپه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، كه خه‌ڵكی شنگال و به گشتی پارێزگای نه‌ینه‌وان به‌ڵام له پارێزگای ئه‌نبار، كه‌مپه‌كان زۆرن و خه‌ڵكی كه‌می تێدایه، چونكه رێژه‌ی گه‌ڕانه‌وه له‌و پارێزگایه گه‌یشتۆته سه‌دا 95.
ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی، پێچه‌وانه‌ی ئاماره‌كانی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه.
به‌پێی ئاماره‌كانی ئه‌و ناوه‌نده زیاتر له 700هه‌زار ئاواره له ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستانن، كه زیاتر له 200 هه‌زار كه‌سیشیان له كه‌مپه‌كاندا ده‌ژین.
ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان جه‌ختیكردۆته‌وه له به‌رده‌وامی ئاواره‌بون به‌ره‌و هه‌رێم، ته‌نیا له ساڵی رابردوودا نزیكه‌ی نۆ هه‌زار هاوڵاتی دوباره ئاواره بونه‌ته‌وه بۆ كه‌مپ، دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆكاری جیاواز نه‌یانتوانیوه له زێدی خۆیاندا بمێننه‌وه.
له ناوه‌ڕاستی ساڵی 2014وه تا 2017، به‌هۆی هێرشه‌كانی داعش و دواتر شه‌ڕی ئه‌و رێكخراوه، نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن هاوڵاتی ئاواره بوون كه ده‌یكرده نزیكه‌ی سه‌دا 15ی ژماره‌ی دانیشتوانی وڵات.