كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ به هاوكاری حكومه‌تی ناوه‌ندی عیراق، لێكۆڵینه‌وه و پشكنینیان بۆ گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانی قه‌زای ته‌له‌غفه‌ر ده‌ستپێكردووه كه ته‌نیا له یه‌ك گۆڕدا، روفاتی هه‌زار هاوڵاتی توركمان و ئێزیدی تێدایه.
پشكنین و لێكۆڵینه‌وه له گۆڕه‌كانی ته‌له‌عفه‌ر، چه‌ند رۆژێكه به‌رده‌وامی هه‌یه و له قۆناغی دواتریشدا، كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت له زوترین كاتدا هه‌ڵبدرێنه‌وه.
عه‌لی شمه‌ری، جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له عیراق به (كه‌ركوك ناو)ی وت "لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه له‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵانه‌ی قوربانیانی ده‌ستی داعشی تێدایه".
"ته‌نیا له‌یه‌ك گۆڕی به‌كۆمه‌ڵدا له‌سنوری قه‌زای ته‌له‌عفه‌ر ته‌رمی زیاتر له 400 روفاتی هاوڵاتی توركمان و 600 هاوڵاتی ئێزیدی تێدایه كه داعش گولـله‌بارانی كردون".
شمه‌ری جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی پێویسته په‌له‌بكرێت له هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕه كه پێشبینیده‌كرێت ته‌رمی كوژراوانی هێزه ئه‌منییه‌كانیشی تێدابێت.
باوكم له شنگال ده‌ستگیركراو و داعش له قه‌زاى ته‌له‌عفه‌ر گولـله‌بارانی كرد
داعش له 2014دا ده‌وروبه‌ری هه‌زار و 200 توركمانی له ته‌له‌عفه‌ر رفاند، له نێویاندا 120 منداڵ و 460 كچ و ژن، له ساڵانی حوكمڕانیشیاندا له موسڵ نزیكه‌ی 100 كه‌سی تریان رفاند له نێویاندا 25 كچ و ژن، به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی پێشتر (كه‌ركوك ناو) له رێكخراو و ده‌سته جیاوازه‌كانی ده‌ستی كه‌وتون.
تەلەعفەر بە دوری 70كم دەكەوێتە خۆرئاوای موسڵ، دانیشتوانەكەی لە عەرەب و توركمانی شیعەمەزهەب پێكهاتون، لە ناوەڕاستی 2014 داعش ده‌ستی به‌سه‌رداگرت و له ئابی 2017، له‌لایه‌ن هێزه عیراقییه‌كانه‌وه كۆنتڕۆڵكرایه‌وه.
خالید قاسم، باوكی له‌لایه‌ن داعشه‌وه رفێنراوه و زانیاری هه‌یه له ته‌له‌عفه‌ر گولـله‌باران كراوه، به (كه‌ركوك ناو)ی وت "باوكم له شنگال ده‌ستگیركراو و دوای رزگاركردنی ته‌له‌عفه‌ر له‌رێی عه‌شیره‌ته‌كانی ئه‌و قه‌زایه‌وه زانیمان گولـله‌باران كراوه و خراوته گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵه‌وه".
داعش له 3ی ئابی 2014دا، هێرشیكرده سه‌ر شنگال و به‌پێی ئاماره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاروباری ئێزیدییان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوو هه‌زار و 293 ئێزیدی به ده‌ستی داعش كوژراون، جگه له رفاندنی هه‌زاران هاوڵاتی تر، كه هێشتا چاره‌نوسی نیوه‌یان نادیاره.
"دوای هه‌وڵی زۆر و زانیاری كۆكردنه‌وه، زانیمان باوكم له گۆڕێكی به كۆمه‌ڵی گوندێكی تهلهعفهردایه، بۆیه سه‌ردانی ئیداره‌ی ناوچه‌كه‌مان كرد تا گۆڕه هه‌ڵبده‌نه‌وه و روفاتهكهمان پێبده‌نه‌وه"، خالید ده‌ڵێت له 2018دا توانیویانه ته‌رمه‌كه وه‌ربگرنه‌وه و جارێكی‌تر له زێدی خۆی بهخاكیبسپێرنهوه.
جگه له ته‌له‌عفه‌ر، له سنوری قه‌زای شنگالیش به‌پێی ئاماره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم نزیكه‌ی 80 گۆڕی به كۆمه‌ڵ دۆزراونه‌ته‌وه كه به‌شێكیان به تایبه‌ت له گوندی كۆجۆ، ده‌ست بهههڵدانهوهیان كرا و دواتر پرۆسه‌كه له ته‌مموزی 2019دا راوه‌ستا.
جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ڵێت پرۆسه‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانی شنگالیش ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه به‌ڵام ره‌نگه پێشتر هه‌وڵی هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و گۆڕه‌ی ته‌له‌عفه‌ر بده‌ن كه روفاتی زۆری تێدایه.
عه‌لی شمه‌ری وتیشی گه‌ڕان و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ته‌واوی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی سه‌رده‌می حوكمڕانی داعش.