له نێو كه‌مپی ئاواره‌كاندا، روداوه‌كانی دزی "به‌ربڵاوه" به‌وته‌ی دانیشتوانی كه‌مپه‌كان و لێپرسراوان، كه زۆرینه‌ی حاڵه‌ته‌كانیش بردنی نه‌وت، پاره و ئاڵتون بون.
به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی (كه‌ركوك ناو)، ته‌نیا له كه‌مپێكی ئاواره‌ییدا له دهۆك، له ماوه‌ی دوو مانگدا زیاتر له 15 روداوی دزی تۆماركراوه.
حه‌سه‌ن ده‌خیل برۆ، كه نزیكه‌ی شه‌ش ساڵه له كه‌مپی شاریا نیشته‌جێیه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "دوو مانگه گروپێك له‌رێی به‌كارهێنانی منداڵه‌وه دزی ده‌كه‌ن، كاتێك خه‌ڵك له خێوه‌ته‌كه‌یدا نییه، ئه‌وان نه‌وت یان پاره یاخود نه‌وت و پێڵاوه‌كانیان ده‌به‌ن".
"من خزمێكی خۆم یه‌ك ملیۆن دیناری دزراوه، چه‌ندین كه‌سی تر ئه‌وه‌ی به‌سه‌رهاتووه، ته‌نیا له‌مساڵدا 15 بۆ 20 حاڵه‌ت هه‌بووه".
به‌وته‌ی حه‌سه‌ن هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له خێوه‌ته‌كه‌ی 500 هه‌زار دینار دزراوه و كاتێك سكاڵای تۆماركردووه، "ده‌ركه‌وت كچێكی ته‌مه‌ن 12 ساڵ بوو، دواتر كێشه‌كه‌مان به سوڵحی عه‌شایه‌ری چاره‌سه‌ر كرد، ترسی ئێمه له‌و مێرمنداڵانه نییه، ده‌ترسین ببێته دیارده و گروپه‌كان گهورهترببن".
ئه‌و هاوڵاتییه و به‌شێكی تر له دانیشتوانی كه‌مپه‌كان، له‌رێی (كه‌ركوك ناو)ه‌وه داوای هاوكاری هێزه ئه‌منییه‌كانیان كرد بۆ كۆتاییهێنان به روداوه‌كانی دزی.
روداوه‌كانی دزی له هه‌موو كه‌مپه‌كانی سنوری پارێزگای دهۆك هه‌یه
له سنوری پارێزگای دهۆك، 17 كه‌مپی ئاواره هه‌ن كه هه‌زاران خێزانی ناوچه جیاوازه‌كانی عیراق و به تایبه‌ت پارێزگای نه‌ینه‌وای تێدا نیشته‌جێن.
سالم سه‌عید، لێپرسراوی به‌شی راگه‌یاندن له بۆردی كاروباری مرۆیی سه‌ر به ئیداره‌ی پارێزگای دهۆك كه سه‌رپه‌رشتی كه‌مپه‌كان ده‌كه‌ن به (كه‌ركوك ناو)ی وت "روداوه‌كانی دزی له هه‌موو كه‌مپه‌كاندا هه‌یه، رێژه‌كه‌ش له كهمپێكهوه بۆ كه‌مپێكی تر ده‌گۆڕێت، به‌ڵام زۆرینه‌ی حاڵه‌ته‌كان دزینی نه‌وته، ئه‌وه‌ش جێی سه‌رسوڕمانه بۆ نه‌وت ده‌دزن، له كاتێكدا ساڵانه چوار تا پێنج جار نه‌وت به‌سه‌ر ئاواره‌كاندا دابه‌شده‌كرێت".
ئه‌و لێپرسراوه حكومییه ده‌ڵێت ژماره‌ی ئاواره‌كان له دهۆك زۆره، كه هه‌موو جۆره مرۆڤێكی تێدایه و به ئاسانی كۆنتڕۆڵناكرێت، "هێشتاش دزی زۆر گه‌وره روینه‌داوه و له‌روی ئه‌منییه‌وه كه‌مپه‌كان پارێزراون".
به‌پێی ئاماره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، زیاتر له 700 هه‌زار ئاواره له كه‌مپ و ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێم ماونه‌ته‌وه.
هه‌كار محه‌مه‌د ئه‌مین، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌مپی شاریا له دهۆك به (كه‌ركوك ناو)ی وت "به‌هۆی دواكه‌وتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خراپی باری گوزه‌ران له دوو مانگی رابردودا ژماره‌یه‌ك حاڵه‌تی دزی له كه‌مپه‌كه‌ماندا رویداوه، به‌ڵام ناتوانین ته‌واوی ئاماره‌كه ئاشكرابكه‌ین".
ئه‌و پێیوایه روداوه‌كان ئاساییه، چونكه ته‌نیا له‌و كه‌مپه‌دا 17 هه‌زار كه‌س ده‌ژی، "هه‌ندێك روداوی دزیش سكاڵای تێدا تۆمارناكرێت و هه‌ر له نێو خۆیاندا به سوڵحی عه‌شایه‌ری چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ن"، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا جه‌ختیكرده‌وه "روداوه‌كان نه‌بۆته دیارده و تیمه ئه‌منییه‌كان له‌كاردان بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی دزی ده‌كه‌ن".
زۆرینه‌ی ئاواره‌كانی دهۆك، دوای چه‌ند ساڵێك له كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی زێدی خۆیان ئاماده‌ی گه‌ڕانه‌وه نین، به پاساوی نه‌بونی خزمه‌تگوزاریی و ناسه‌قامگیری ئه‌منی له ناوچه‌كانیاندا.