بەرەی عەرەبی یەكگرتوو لە كەركوك، داوای ئازادكردنی "دەستگیركراوانی عەرەب" دەكات، بەر لەدروستبونی "كارەساتێكی گەورە" كە بەوتەی خۆیان لەزیندانەكانی هەرێمی كوردستاندان بەبێ چاودێری لایەنێكی رەسمی و رێكخراوەكان.
ئەو داواكارییەی بەرەی عەرەبی لە بەیاننامەیەكدا هاتووە كە شەوی رابردوو 22ی ئادار بڵاویانكردەوە و تیایدا جەختكراوەتەوە لەوەی كەسوكاری دەستگیركراوانی عەرەب لە زیندانەكانی هەرێمی كوردستان لە نیگەرانیدا دەژین سەبارەت بە رۆڵەكانیان و لەمكاتەدا كە پەتای كۆرۆنا لە عیراق بڵاوبۆتەوە.
"ئێستا خەڵك بەگشتی لە نیگەرانیدایە بەتایبەت كەسوكاری دەستگیركراوانی عەرەب لە هەرێمی كوردستان، چونكە هەركەسێك ئەگەری هەیە توشی ئەم پەتایە بێت. لەكاتێكدا ئەوان زۆر بەتوندی دەستبەسەرن لەشوێنێكی بەرتەسكی بەبێ چاودێری رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ و خاچی سوری نێودەوڵەتی یان لایەنێكی رەسمی"، بەپێی بەیاننامەكەیان.
ئەوان زۆر بەتوندی دەستبەسەرن لەشوێنێكی بەرتەسكی بەبێ چاودێری رێكخراوەكانی مافی مرۆڤ
بۆیە بەرەی عەرەبی یەكگرتوو، كە سه‌ره‌تای ساڵی 2019 ژماره‌یه‌ك له سه‌ركرده و كه‌سایه‌تی سیاسی پێكیانهێناوە، داوا لە دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵ دەكەن دەستبەجێ "ئەو زیندانیانە ئازادبكرێن بەر لە دروستبونی كارەساتێكی گەورە كە لە ئێستادا بۆتە هەڕەشە لەسەر ژیانی ئەو دەستگیركراوانە".
هەروەها داوا لە نەتەوە یەكگرتوەكان، رێكخراوی كۆنگرەی ئیسلامی، جامیعەی عەرەبی و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان دەكەن فشاربخەنە سەر هەرێمی كوردستان تا بەرپرسیارێتی ئەخلاقیی و مرۆڤایەتی هەڵبگرن و ئازادیان بكەن.
ئەوەش لەكاتێكدایە، هەر دوێنێ ئەرشەد ساڵحی، سەرۆكی لیژنەی مافەكانی مرۆڤ لە پەرلەمانی عیراق داوایكرد ئەو زیندانییانەی لەسەر كێشەیەك لەزیندانن بەكەفالەت ئازادبكرێن، تا ئەم بارودۆخەی بەهۆی كۆرۆناوە دروستبووە كۆتایی دێت. بەڵام ساڵحی بە هیچ شێوەیەك لەو كۆنگرەیەدا باسی دەستگیركراوانی عەرەبی نەكرد لە زیندانەكانی هەرێمی كوردستان.
پێشتر و زیاد له جارێك، لایه‌نه عه‌ره‌بییه‌كانی كه‌ركوك، له‌ڕێی گردبونه‌وه‌ی ناڕه‌زایی و كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانییه‌وه، داوای چاره‌نوسی ده‌ستگیركراوانیان كردووه لای هێزه ئه‌منییه كوردییه‌كان، له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا له ته‌مموزی ساڵی رابردودا ناوی 1000 بێسەروشوێنی رادەستی راكان سەعید پارێزگاری كەركوك كرد، كه هەردوو ئاسایشی یەكێتیی و پارتییان به بێسه‌روشوێنكردنیان تۆمەتباركرد.
وه‌زاره‌تی ناوخۆیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌یلولی ساڵی رابردوو له وه‌ڵامی داواكاری كه‌سوكاری بێسه‌روشوێنان و حزبه عه‌ره‌بییه‌كاندا، له نێویاندا ئیداره‌ی كه‌ركوك، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و جه‌ختیكرده‌وه "بانگه‌شه‌ی ده‌ستگیركردنی دانیشتوانی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی دیكه له به‌ندیخانه‌كانی هه‌رێم دورن له راستییه‌وه و هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه، ده‌رگای به‌ندیخانه‌كانیش له‌به‌رده‌م رێكخراوه مرۆییه‌كان و مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی و لۆكاڵی كراوه‌یه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته".
به‌ڵام دوای هه‌فته‌یه‌ك له‌و راگه‌یه‌ندراوه، هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر له سلێمانی (سه‌ر به یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان)، 90 ده‌ستگیركراوی سه‌رده‌می داعشیان له پێكهاته‌ی عه‌ره‌ب ره‌وانه‌ی كه‌ركوك كرده‌وه.
پێشتر و له شوباتی 2019یشدا، له هه‌رێمی كوردستانه‌وه 12 به‌ندكراوی عه‌ره‌ب به نهێنیی و دور له چاوی راگه‌یاندنه‌كان بۆ كه‌ركوك گه‌ڕێنرانه‌وه، دوای ئه‌وه و له 11ى نیسانی هه‌مان ساڵدا، 24 به‌ندكراوی تر به ئاماده‌بونی نوێنه‌رانی پێكهاته‌كان، ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و نوێنه‌ری سه‌رۆك كۆمار (ئاراس شێخ جه‌نگی برازای جه‌لال تاڵه‌بانی) گه‌ڕێنرانه‌وه بۆ كه‌ركوك و هه‌ندێكیان دواتر ئازادكراون.