ته‌نیا له 48 كاتژمێری رابردودا، چه‌ندین روداوی ئه‌منی له پارێزگای كه‌ركوك تۆماركراون، له نێویاندا ته‌قه‌كردن له بازگه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان، هێرشی چه‌كداریی و دانانی بازگه‌ی وه‌همی.
له دوایین روداودا، شه‌وی رابردوو 17ی نیسان له‌ناوشاری كه‌ركوك، ئۆتۆمبێلێكی حه‌وت نه‌فه‌ری جۆری ستاركس له‌لایه‌ن هێزه‌كانی فریاكه‌وتن و ئاماده به هه‌ماهه‌نگی پۆلیسی قۆریه ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا، به سه‌رنیشنه‌كانیه‌وه.
وه‌ك فه‌رمانده‌یی پۆلیسی كه‌ركوك له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌و سه‌رنشینانه له‌رێی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌وه هه‌وڵی نانه‌وه‌ی ئاژاوه و ئاڵۆزییان داوه له ناوشاردا.
به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی (كه‌ركوك ناو)، ئه‌و ئۆتۆمبێله له نزیك باڵه‌خانه‌ی ژوری بازرگانی ته‌قه‌یان كردووه و دوای ده‌ستگیركردنیان ده‌ركه‌وتووه یه‌كێكیان كارمه‌ندی پۆلیسه.
ئێواره‌ی 17ی نیسانش له گه‌ڕه‌كی ئیسكانی كه‌ركوك، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له ئۆتۆمبێلێكی جۆری (BMW)ـه‌وه ته‌قه‌یان له بازگه‌یه‌كی ئه‌منی كرد و دوای راوه‌دونانیان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، له شه‌قامی پشتێنه‌یی كه‌ركوك-سلێمانی-هه‌ولێر چه‌كداره‌كان ئۆتۆمبێله‌كه‌یان به‌جێده‌هڵێن و هه‌ڵدێن.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی بۆ (كه‌ركوك ناو) یه‌كێك له سه‌رنشینانی ئه‌و ئۆتۆمبێله برینداربووه، كه خاوه‌نی ئۆتۆمبێله‌كه‌ش گه‌نجێكی دانیشتوی گه‌ڕه‌كی په‌نجه‌عه‌لی_ـه و بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووه.
ته‌قه‌كردن له بازگه ئه‌منییه‌كان، هاوكاته له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به‌هۆی كۆرۆناوه، كه هێزه‌كانی پۆلیس به‌رپرسن له جێبه‌جێكردنی.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تری ئه‌منی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "چه‌ند رۆژێكه ماتۆڕسكیلێك هێزه‌كانی سه‌رقاڵكردووه و له بازگه‌كان هه‌ڵدێت، تا 17ی نیسان له‌به‌رده‌م مۆلێژی یاسای زانكۆی كه‌ركوك له‌لایه‌ن پۆلیسی فریاكه‌وتنه‌وه ته‌قه‌ی لێكرا و به برینداری ده‌ستگیركرا".
ئه‌و ده‌ستگیركراوه به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كه، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 19 ساڵه و بۆ چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
روداوه‌كانی ناوشار له كاتێكدایه له ناحیه و قه‌زاكانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك، جموجۆڵی گروپی چه‌كداری زیادیكردووه به‌وته‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان، تائێستاش چه‌ندین كه‌س به‌هۆی ئه‌و هێرشانه‌وه كوژراون و برینداربون.
له ناحیه‌ی له‌یلان (19كم باشوی خۆرهه‌ڵاتی كه‌ركوك)، له 16ی نیساندا، بازگه‌یه‌كی وه‌همی چه‌كداریی له‌سه‌ر رێگای خدر به‌گ كه ده‌كه‌وێته نێوان قه‌هه‌نجیر و له‌یلانه‌وه، ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیانیان راگرتووه بۆ خۆراك و دواتر له خه‌ڵكیان داوه.
عەقید سه‌ڵاحەدین سابیر، بەڕێوه‌بەری بنكەی پۆلیسی لەیلان بە (كەركوك ناو)ی وت "سێ ماتۆڕسكیل بون، كه‌سانی ریشدار، كه شێوه‌یان له چه‌كدارانی داعش ده‌چوو، بازگه‌یان داناوه و رێگرییان له ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب گرتووە".
"ئه‌و چه‌كدارانه به شۆفێره‌كه‌یان وتووه كوا خواردنه‌كانمان، ئه‌ویش وتویه‌تی كه‌س داوای خواردنی له من نه‌كردووه، بۆیه ئه‌وانیش ده‌ستیانكردووه به لێدانی شۆفێره‌كه تا دواتر هه‌ڵاتووه و گه‌یشتۆته بنكه‌ی پۆلیس بۆ تۆماركردنی سكاڵا" عه‌قید سه‌ڵاحه‌دین وای وت، بێ ئه‌وه‌ی باسی چۆنیه‌تی هه‌ڵاتنی شۆفێره‌كه بكات.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره‌ی پۆلیس ده‌ڵێت هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕانیان له سنوره‌كه‌دا ئه‌نجامداوه، وتی "ئێمە بە ئاشكرا دەڵێین ناوچەكە داعشی هەیە، بەڵام بەهۆی سەختی ناوچەكەوە بە ئاسانی ناتوانرێت دەستگیربكرێن، ناوچەكەش لە بۆشایی ئەمنیدایە كە دەكەوێتە نێوان سوپای عیراق و پێشمەرگەوه".
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 به‌دواوه له‌و سنوره كشانه‌وه و هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی فیدراڵی عیراق چونه كه‌ركوك، له‌وكاته‌شه‌وه، هێڵی ته‌ماسی نێوانیان بۆشایی ئه‌منی تێدایه.
هاوڵاتییه‌كی نزیك شوێنی روداوه‌كه‌ی له‌یلان كه داوایكرد له‌به‌ر پاراستنی گیانی ناوی بڵاونه‌كرێته‌وه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "داعش له ناوچه‌كه‌دا هه‌ن و داوای خواردن له شوان و گونده‌كانی ئه‌و سنوره‌كه ده‌كه‌ن".
له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی روداوه‌كاندا، هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان و پشكنینی هێزه ئه‌منییه‌كانیش له‌ناوشار و ده‌وروبه‌ری پارێزگاكه‌دا به‌رده‌وامی هه‌یه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی بۆ (كه‌ركوك ناو)، دره‌نگانی شه‌وی 17ی نیسان له گوندی قه‌ره‌ده‌ره‌ی سه‌ر به قه‌زای دوبز، دوو چه‌كداری داعش ده‌ستگیركراون، كه برا بون، ئه‌وه‌ش له كاتێكدابووه ویستویانه دزه‌بكه‌نه نێو گونده‌كه و له كامێرای حه‌راری_یه‌وه بینراون.
كاتژمێر 9:50 خوله‌كی 17ی نیسان له كۆمه‌ڵگه‌ی شه‌نشال سه‌ر به ناحیه‌ی ئامرلی قه‌زای دوزخورماتوو له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش ته‌قه‌یان له كێڵگه‌یه‌كی كشتوكاڵی كردووه و جوتیارێكیان بریندار كردووه، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی.
هه‌ر دوێنێ هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی پۆلیسێك له داقوق بڵاوكرایه‌وه، به سه‌ربڕاوی، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ (كه‌ركوك ناو) جه‌ختیكرده‌وه هیچ زانیاریی و پشتڕاستكردنه‌وه‌یان له‌باره‌ی ئه‌و ده‌نگۆیه‌وه نییه و ته‌نیا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا هه‌بووه.
زۆرینه‌ی روداوه ئه‌منی و هێرشه چه‌كدارییه‌كان له هه‌فته‌ی رابردودا ده‌كه‌وتنه ناوچه‌كانی باشور و باشوری خۆرئاوای كه‌ركوك.
لیوای 45ی سوپای عیراق، له سه‌ردانێكدا بۆ گونده‌كانی هه‌فته‌غار له داقوق، داوای هاوكارییان له هاوڵاتیان كردووه.
محه‌مه‌د ئیبراهیم، ئه‌نجومه‌نی گوندی مەنسوری هەفتەغار به (كه‌ركوك ناو)ی وت فه‌رمانده‌كانی سوپا داوای هاوكارییان كرد بۆ پاراستنی ئه‌منیه‌تی ناوچه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ش خه‌ڵك ئاماده‌ی هاوكارییه، وه‌ك چۆن له پێشتردا بۆ ئاسایشی سنوره‌كه هاوكاربون.
له ئێستادا ته‌واوی هێزه چه‌كداره‌كان له سنوری كه‌ركوك خراونه‌ته حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا و به‌ده‌مه‌چونی هه‌ر روداوێكی ئه‌منی.
دۆسیه‌ی ئه‌منی ناوشاری كه‌ركوك، به ده‌ست پۆلیسی ناوخۆیی و لیوای 61ی فیرقه‌ی تایبه‌ته‌وه‌یه له‌ژێر فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كاندا، له قه‌زا و ناحیه‌كانیشدا سوپا، پۆلیسی فیدراڵی و حه‌شدی شه‌عبی جێگیربون.