بنه‌ماڵه‌ی شۆفێری ئه‌و (BMW)ـه‌ی شه‌وی رابردوو له‌ناوشاری كه‌ركوك برینداربوو، ره‌تیده‌كه‌نه‌وه كوڕه‌كه‌یان له هیچ بازگه‌یه‌كی ئه‌منی هه‌ڵاتبێت و ته‌قه‌ی له هێزه ئه‌منییه‌كانیش كردبێت، وه‌ك له‌زاری پۆلیسه‌وه بڵاوكرایه‌وه.
روداوه‌كه كاتژمێر 9:30 خوله‌كی شه‌وی رابردوو، 17ی نیسان بووه له شه‌قامی بازنه‌یی (حه‌ولی) شاری كه‌ركوك.
به‌پێی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان بۆ (كه‌ركوك ناو)، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له‌ناو ئۆتۆمبێلێكی جۆری (BMW)ـه‌وه ته‌قه‌یان له بازگه‌یه‌كی ئه‌منی كردووه و دواتر هه‌ڵاتون، كاتێك دوایانكهوتون به ته‌قه‌كردن، شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه به برینداری هه‌ڵاتووه و ئۆتۆمبێله‌كه‌شیان به‌جێهێشتووه.
كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ی شۆفێری ئه‌و ئۆتۆمبێله پێیانوایه روداو و دۆسیه‌كه‌ش به‌لاڕێدا براوه، چونكه وه‌ك ئه‌وان ده‌ڵێن "كوڕه‌كه‌ی ئه‌وان قوربانییه له‌و دۆسیه‌یه‌دا نه‌ك تاوانبار".
شۆفێری (BMW)، كارمه‌ندی پۆلیسی كاره‌بای كه‌ركوكه و له‌كاتی روداوه‌كه‌دا، ته‌نیا خۆی له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌دا بووه.
كوڕه‌كه‌ی ئێمه برینداره و ئێستا نازانین له كوێیه
كه‌سوكاری ئه‌و شۆفێره له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ (كه‌ركوك ناو) ره‌تیانكرده‌وه له هیچ بازگه‌یه‌كی ئه‌منی دابێت یاخود ته‌قه‌ی له هێزه ئه‌منییه‌كان كردبێت، "ئه‌م كوڕه‌ی ئێمه ته‌نیا خۆی بووه له ئۆتۆمبێله‌كه‌دا، كاتێك ویستویه‌تی به شه‌قامی حهولیدا تێپه‌ڕێت، دوو ئۆتۆمبێلی مه‌ده‌نی كه ئه‌فسه‌ر و كارمه‌ندی ئه‌منی تێدا بووه داوایانكردووه رابوه‌ستێت، واته هیچ بازگه‌یه‌كیان دانه‌ناوه و ته‌نیا له‌سه‌ر رێگاكه ویستویانه رایبگرن".
له‌وكاته‌دا وه‌ك كه‌سوكاره‌كه‌ی ده‌ڵێن ره‌نگه ده‌ماقاڵی دروستبوبێت، كوڕه‌كه‌ی ئه‌وان كاتێك به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی ده‌رچووه له‌وكاته‌دا دوو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كارمه‌ندی ئه‌منی تێدابووه ته‌قه‌یان لێكردووه و فیشه‌كێك به‌ر قۆڵی كه‌وتووه، فیشه‌كێكی زۆریش به ئۆتۆمبێلهكهوهیه.
"به برینداری شۆفێری كردووه، له‌رێگه‌دا به ده‌مانچه دوو فیشه‌كی به ئاسماندا ته‌قاندووه نه‌ك به‌ره‌و رووی هێزی ئه‌منی، به‌وشێوه‌یه گه‌یشتۆته گه‌ڕه‌كی په‌نجه‌عه‌لی و له‌وێ ئۆتۆمبێله‌كه‌ی په‌كیكه‌وتووه".
هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هاوڵاتییه ده‌ڵێن "له ئێستادا كوڕه‌كه‌ی ئێمه برینداره و نازانین له كوێیه، به‌ڵام دڵنیاین هه‌ر له كه‌ركوك ماوه و نایه‌وێت خۆی راده‌ستی پۆلیس بكات، چونكه غه‌دری لێكراوه و قوربانییه له‌م دۆسیه‌یه‌دا".
به‌وته‌ی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان، كه پێشتر بۆ (كه‌ركوك ناو) قسه‌یانكرد، شۆفێری (BMW) به مادده‌ی 230 له یاسای سزادانی عیراقی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووه.
ئه‌و مادده‌یه یاساییه سزای زیندانی داناوه بۆ هه‌ر كه‌سێك بسه‌لمێت هێرشیكردۆته سه‌ر فه‌رمانبه‌ر یان راسپێردراو به ئه‌ركی گشتی.
بنه‌ماڵه‌ی شۆفێره‌كه‌ی كه‌ركوك داوای له هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌كه‌ن، دۆسیه‌كه راستبكه‌نه‌وه و هه‌ر كه‌سێك له‌و روداوه‌دا تۆمه‌تباره و ده‌ركه‌وت كهمتهرخه، رێكاری یاسایی پێویست له دژی بگیرێته‌به‌ر.