شانەی قەیران لە كەركوك بڕیاریدا لەمەدوا سێ ژەمە خواردن بەو كەسانە بدات كە لە هۆتێل پلازای كەركوك خراونەتە كەرەنتینەوە. لەكاتێكدا پێشترلەسەر ئەركی خۆیان خواردنی نیوەڕوان و ئێوارانیان پێدەدرا.
هۆتێل پلازا لە ناوه‌ندی شاری كه‌ركوك، به كرێگیراوه بۆ ئه‌و هاوڵاتییانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، تا لەوێ بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ كه‌ره‌نتینه بكرێن به ئامانجی رێگری له بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا. بەڵام دوێنێ یەكشەممە 19ی نیسان، (كەركوك ناو)، بڵاویكردەوە كرێی مانه‌وه و خواردنی به‌یانییانی ئەو هاوڵاتییانە له‌لایه‌ن ئیداره‌ی پارێزگاوه دابینكراوه، به‌ڵام ژه‌مه‌كانی نیوه‌ڕۆ و ئێواره‌كان له‌سه‌ر گیرفانی خۆیانە.
دوای بڵاوبونەوەی ئەو راپۆرتە، شانەی قەیران لە كەركوك، بڕیاریدا خواردنی نیوەڕوان و ئێوارانیان بۆ دابین بكات.
مەروان ئەلعانی، وتەبێژی شانەی قەیران لە کەرکوک، بە (كەركوك ناو)ی وت "جگە لەوەی هۆتێلەکە ژەمەخواردنی بەیانیان ئامادەدەکات بۆ ئەو کەسانی کەرنتینە کراون لە نێو هوتێل پلازا، فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک لە دوێنێوە بڕیاریداوە خواردنی نیوەڕوان و ئێوارانیان بۆ دابین بكات".
جەختیشیكردەوە كە لەمەودوا ئەوە رۆژانە بەردەوامدەبێت. بەڵام وتی "کەسانێک هەیە خواردنی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک ناخۆن، ئەوا دەتوانن لەدەرەوە داوای نان بكەن تا بە دیلیڤەری بۆیان بێت، یان كەسوكاریان دەتوانن خواردنیان بۆ بێنن و رادەستی پرسگەی هۆتێلەکەی بكەن".
کەسانێک هەیە خواردنی فەرمانگەی تەندروستی کەرکوک ناخۆن، ئەوا دەتوانن لەدەرەوە داوای نان بكەن تا بە دیلیڤەری بۆیان بێت، یان كەسوكاریان دەتوانن خواردنیان بۆ بێنن
به‌پێی فه‌رمانێكی ئیداری ئیداره‌ی پارێزگای كه‌ركوك، كه 18ی نیسان به واژۆی راكان سه‌عید جبوری ده‌رچووه، پێویسته فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ هۆتێله‌كه‌دا بكات بۆ به‌كرێگرتنی تا یه‌ك مانگ.
نرخی یه‌ك شه‌و مانه‌وه له‌و هۆتێله پێشتر به 60 دۆلار بووه، ئێستا نرخی یه‌ك ژور بۆ شه‌وێك به 15 هه‌زار دینار دیاریكراوه به نانی به‌یانیی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی تری پاككردنه‌وه‌وه.