ته‌رمی پیاوێكی ته‌مه‌ن 40 ساڵ له‌ناو خانویه‌كی داڕوخاوی سه‌رده‌می شه‌ڕی داعش دۆزرایه‌وه، به‌وته‌ی كه‌سوكاری، ده‌ركه‌وتووه "خۆی هه‌ڵواسیوه" و به‌وهۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
روداوه‌كه كاتژمێر 5ی ئێواره‌ی چوارشه‌ممه 20ی ئایار بوو له ناوه‌ندی قه‌زای شنگال.
سه‌ڵاح به‌ره‌كات، برازای قوربانییه‌كه به (كه‌ركوك ناو)ی وت "له ماڵ چۆته ده‌ره‌وه بۆ خانویه‌كی روخاو و وێرانبوی كاتی داعش، له‌وێ به په‌ت خۆی خنكاندووه".
قوربانییه‌كه حازم یوسف عه‌بدی، خێزانداره، سێ كوڕ و چوار كچی هه‌یه.
به‌ر له‌وه‌ی گیان له‌ده‌ستبدات، حازم له‌گه‌ڵ دراوسێیه‌كانیدا قسه‌ی كردووه، به‌وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان هیچ نیشانه‌یه‌كی دودڵی و توڕه‌یی له روخساریدا دیارنه‌بووه.
"له‌ناو خێزانه‌كه‌ی خۆیشدا هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بووه، له‌روی داراییه‌وه بارودۆخیان مامناوه‌ند بوو، به‌ڵام چه‌ند ساڵێكه ده‌وترێت كێشه‌ی ده‌رونی هه‌یه" به‌وته‌ی برازای قوربانییه‌كه.
سه‌ڵاح به‌ره‌كات ده‌ڵێت به‌قسه‌ی پۆلیسی شنگال، له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه "مامم به‌هۆی خراپی باری ده‌رونیه‌وه خۆی خنكاندووه، هیچ نیشانه‌یه‌كی به‌ركه‌وتنی زه‌بر و فشار یان فیشه‌ك و برینداری به جه‌سته‌یه‌وه نه‌بووه".
هێشتا لێكۆڵینه‌وه له‌و روداوه به‌رده‌وامه و راپۆرتی پزیشكی ده‌رنه‌چووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی شنگال ته‌نیا هه‌واڵی "خۆخنكاندنی" ئه‌و هاوڵاتییه‌ی بۆ (كه‌ركوك ناو) پشتڕاستكرده‌وه بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌كی تر له‌سه‌ر دۆسیه‌كه ئاشكرابكات، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه.
له سێ رۆژی رابردودا ئه‌وه دووه‌م حاڵه‌تی "خوكوشتنه" له ناوه‌ندی قه‌زای شنگال روده‌دات، دوای ئه‌وه‌ی سێشه‌ممه‌ی رابردوو 19ی ئایار ژنێكی 24 ساڵی ئێزیدی كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.