ئیداره‌ی قه‌زای دوزخورماتوو، بڕیاریدا به دابڕانی گوندێكی ناوچه‌كه له ئاوه‌دانی و به‌ڕوی خه‌ڵكدا، دوای تۆماركردنی هه‌شت توشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، یه‌كشه‌ممه 7ی حوزه‌یران 25 حاڵه‌تی نوێی توشبون به كۆرۆنا له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین تۆماركراون، له‌و ژماره‌یه هه‌شت كه‌سیان دانیشتوی گوندی كۆكز بون له باشوری دوزخورماتوو.
حه‌سه‌ن زه‌ینلعابدین، قایمقامی دوزخورماتوو كه هاوكات سه‌رۆكی شانه‌ی قه‌یرانه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له ناوچه‌كه‌دا، له به‌یاننامه‌یه‌كدا داخستنی ده‌روازه‌كانی ئه‌و گونده‌ی له سێ ئاراسته‌وه راگه‌یاند.
وه‌ك له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه؛ بازگه ناوخۆییه‌كانی ناو قه‌زاكه‌ش داخراون، به ئامانجی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و رێگری له بڵاوبونه‌وه‌ی زیاتری كۆرۆنا.
توشبوانی نوێی كۆرۆنا له دوزخورماتوو، دوای چه‌ند رۆژێك دێت له چاكبونه‌وه‌ی ته‌واوی هه‌ڵگرانی ڤایرۆسه‌كه‌دا له‌و قه‌زایه‌دا، كه چوار ئه‌ندامی یه‌ك خێزان بون.
به‌پێی رێكاره‌كانی شانه‌ی قه‌یران له دوزخورماتوو، كه دوای كۆبونه‌وه‌ی یه‌كشه‌ممه 7ی حوزه‌یران ده‌ركراون، بازگه ئه‌منییه‌كان راسپێراون به ناچاركردنی خه‌ڵك بۆ به‌كارهێنانی ده‌مامك و ده‌ستكێش، وه‌ك رێگه‌یه‌ك بۆ خۆپارێزی.
هه‌روه‌ها بڕیاردراوه به رێگری له سه‌ردانی هه‌ر هاوڵاتییه‌ك به‌بێ ده‌مامك و ده‌ستكێش بۆ فه‌رمانگه حكومییه‌كان.
له دوزخورماتوو، ته‌واوی یاریگا بچوكه‌كان، كافیتریا، یانه وه‌رزشییه‌كان و هه‌ر شوێنێكی گشتی خه‌ڵكی زۆری تێدا كۆبێته‌وه داخراون.
لە تەواوی پارێزگای سەڵاحەدین تا ئێستا 56 توشبوو تۆماركراون و 18یان چاكبونەتەوە.
ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا له عیراق گه‌یشتۆته 12 هه‌زار و 366 كه‌س، له نێویاندا پێنج هه‌زار و 186 كه‌س چاكبونه‌ته‌وه و 346 هاوڵاتی هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ش گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش نزیكه‌ی حه‌وت ملیۆن و 114 هه‌زار كه‌س توشی كۆرۆنا بون، له‌و ژماره‌یه چاكبونه‌وه گه‌یشتۆته زیاتر له سێ ملیۆن و 472 هه‌زار، مردوانیش 406 هه‌زار و 549 كه‌سن.