گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ شنگال، چه‌ند رۆژێكه به ته‌واوی راوه‌ستاوه، به‌هۆی مه‌ترسی ئه‌منی و بۆردومانه‌كانی توركیاوه.
بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا له 14ی حوزه‌یران له شنگال، كه زیانی گیانی و ماددی لێكه‌وته‌وه، هاوكات بوو له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی ئێزیدی بۆ زێدی خۆیان.
ئه‌سكه‌نده‌ر محه‌مه‌د ئه‌مین، لێپرسراوی فه‌رمانگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌ران له دهۆك به (كه‌ركوك ناو )ی وت "له دوای بۆردومانكردنی چیای شنگال و ده‌وروبه‌ریه‌وه هیچ ئاواره‌یه‌ك سه‌ردانی ئێمه نه‌كردووه به‌مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه، ئه‌وانه‌یشی ئێستا ده‌گه‌ڕێنه‌وه پێش بۆردومانه‌كه مامه‌ڵه‌یان كردبوو".
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه تا پێش بۆردومانه‌كه به‌پێی ئاماره فه‌رمییه‌كانی ئیداره‌ی شنگال، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان له زیادبوندابوو، به جۆرێك ته‌نیا له 10 رۆژدا زیاتر له 250 خێزان كه‌مپه‌كانی دهۆكیان به‌ره‌و قه‌زاكه به‌جێهێشت.
"پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان وه‌ستاوه له‌به‌ر دوو هۆكار؛ یه‌كه‌میان بۆردومانه‌كان و دوه‌میان هاتنی هێزێكی كۆماندۆی سوپای توركیا بۆ ناوچه‌ی حه‌فته‌نێن له سنوری قه‌زای زاخۆ، به ئامانجی ئۆپه‌راسیۆن دژی په‌كه‌كه" به‌وته‌ی ئه‌سكه‌نده‌ر.
فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، پێشتریش زیاد له جارێك بۆردومانی شنگال و چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه‌یان كردووه، به پاساوی هه‌بونی هێزه‌كانی سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه).
جه‌لال ئه‌حمه‌د متۆ، سه‌رۆكی عه‌شیره‌تی هه‌بابی له قه‌زای شنگال به (كه‌ركوك ناو)ی وت "دژی بۆردومانه‌كان هه‌ڵوێستی خۆمان وه‌ك عه‌شیره‌ته‌كان راده‌ستی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه، چونكه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بێده‌نگ نابین و قبوڵناكه‌ین هه‌ردوو حكومه‌تی عیراق و هه‌رێمی كوردستانیش بێده‌نگی هه‌ڵبژێرن".
ئه‌و ده‌ڵێت بۆردومانه‌كان مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵك دروستكردووه و هیچ خێزانێكی ئاواره ئاماده‌نییه بگه‌ڕێته‌وه تا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نه‌كرێن.
له هه‌رێمی كوردستان، هێشتا زیاتر له 787 هه‌زار ئاواره هه‌ن كه زۆرینه له پارێزگای نه‌ینه‌واوه‌یه و سه‌دا 30یان له ئێزیدی پێكهاتون، به‌پێی ئاماره‌كانی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان سه‌ر به وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ شوباتی 2020.
جه‌لال خه‌ڵه‌ف، به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌ی گرعوزێر له شنگال به (كه‌ركوك ناو)ی وت "بێگۆمان بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر شنگال كاریگه‌ری كردۆته سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان.. چونكه به‌ر له بۆردومانه‌كه رۆژانه ده‌یان خێزان ده‌گه‌ڕانه‌وه و ئێستا وانییه".
هه‌رچه‌نده حكومه‌تی فیدراڵی ئیدانه‌ی سنوربه‌زاندنی توركیای كردووه به‌ڵام ئه‌و وڵاته به‌رده‌وامه له هێرش و بۆردومانه‌كانی.
به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی گرعوزێر ئومێدی هه‌یه بارودۆخی شنگال جارێكی‌تر ئاسایی بێته‌وه، تا ئاواره‌كان بگه‌ڕێنه‌وه، وتی "با ئێمه‌ش ئه‌وه‌نده بارودۆخه‌كه ترسناك نه‌كه‌ین چونكه ده‌یان ساڵه بۆردومانی ناوچه شاخاوییه‌كان هه‌یه و ژیانیش نه‌وه‌ستاوه".
له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كه‌ی توركیادا، ژماره‌یه‌ك شه‌ڕڤانی یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال (یه‌به‌شه) برینداربون و روبه‌رێكی فراوان له زه‌وی كشتوكاڵی سوتان.
فه‌هد حامد، قايمقامى قه‌زای شنگال به‌وه‌كاله‌ت پێشتر به (كه‌ركوك ناو)ی وت "توركیا ئامانجی ترساندنی خه‌ڵكی ئێمه‌یه، تا نه‌گه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان، بۆیه به پاساوی هه‌بونی هێزه‌كانی یه‌به‌شه بۆردومانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن".
دانیشتوانی ئێزیدی له شنگال، زیانی ماڵی و گیانییان به‌ركه‌وت له هێرشه‌كانی داعش، له كوشتن و بێسه‌روشوێنبونی هه‌زاران كه‌س له نێویاندا ژن و منداڵ، كاتێك قه‌زاكه (بەدووری 120 لە رۆژئاوای موسڵ) لە 3ی ئابی 2014 كه‌وته ژێر ده‌ستی ئه‌و رێكخراوه و له لە تشرینی دووەمی 2015دا كۆنتڕۆڵكراوه‌ته‌وه.