سایلۆی قه‌زای شنگال، جارێكی‌تر ده‌ست به وه‌رگرتنی به‌رهه‌می دانه‌وێڵه‌ی جوتیاران ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ش دوای شه‌ش ساڵ له داخستنی به‌هۆی زیانه‌كانی شه‌ڕی داعشه‌وه.
له چه‌ند رۆژی رابردودا، سایلۆی شنگال به فه‌رمی كرایه‌وه تا به‌رهه‌می ئه‌مساڵی جوتیارانی ناوچه‌كه وه‌ربگرێت، هه‌رچه‌نده هێشتا پرۆژه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی به ته‌واوی كۆتایینه‌هاتووه.
فه‌هد حامد، قايمقامى قه‌زای شنگال به (كه‌ركوك ناو )ی وت "له‌گه‌ڵ كردنه‌وه‌یدا سایلۆكه یه‌كه‌م وه‌جبه‌ی گه‌نمی جوتیارانی وه‌رگرت، له‌مه‌ودواش جوتیاره‌كانی شنگال، سنونێ، گرعوزێر و ده‌وروبه‌ری ده‌توانن به‌ربومی خۆیان ببه‌نه سایلۆكه".
سایلۆی قەزای شنگال لە خۆرئاوای موسڵ، زیتر له شه‌ش ساڵه داخراوه و لە شه‌ڕی 2015ی داعشدا زیاتی زۆری به‌ركه‌وت، به‌پێی خه‌مڵاندنی لێپرسراوانی ناوچه‌كه، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی پێویستی بە 50 ملیار دینار هەیە.
"هێشتا به‌شێكی زۆری سایلۆكه نۆژه‌ن نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام كردنه‌وه‌ی هه‌نگاوێكی باشه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ش بودجه‌یه‌ك له‌لایه‌ن شاره‌وانی نه‌ینه‌واوه ته‌رخانكراوه" به‌وته‌ی فاهد حامد.
قایمقامی شنگال وتیشی كردنه‌وه‌ی سایلۆكه ده‌بێته هاندانێكی باش بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی بواری كشتوكاڵ و هاوكارێكی باشی جوتیاران ده‌بێت.
ساڵی رابردو، هەزاران تەن دانەوێڵەی گەنم و جۆی جوتیارانی دەوروبەری شنگال روبه‌ڕوی هەڕەشەی فەوتان بونه‌وه، بەهۆی نه‌بونی سایلۆ و وەرنەگرتنی بەروبومەكانیان لەلایەن حكومەتەوە.
شه‌ره‌ف نائیف، به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی چاندن له شنگال به (كه‌ركوك ناو)ی وت "كردنه‌وه‌ی سایلۆ كارئاسانی زۆر ده‌كات، چونكه به رێگایه‌كی كورت و تێچویه‌كی كه‌م جوتیاران به‌رهه‌مه‌كانیان راده‌ست ده‌كه‌ن، له كاتێكدا پێشتر به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌برده ته‌له‌عفه‌ر، بۆیه رێگایه‌كی زۆریان ده‌بڕی و پاره‌ی زیاتریان خه‌رجده‌كرد".
به‌پێی ئاماره‌كانی هۆبه‌ی چاندن، ئه‌مساڵ له شنگال 80 هه‌زار ته‌ن گه‌نم و 108 هه‌زار ته‌ن جۆ به‌رهه‌مهێنراوه.
شه‌ره‌ف نائیف وتی "به‌رهه‌می ئه‌مساڵ زۆر باشه و له ئێستاشدا ده‌ست به وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌ی جوتیاران كراوه بۆ راده‌ستكردنی به‌رهه‌مه‌كانیان".
زۆری به‌رهه‌می ئه‌مساڵی جوتیارانی شنگال، له كاتێكدایه له سه‌ره‌تاكانی وه‌رزی به‌هاردا به‌هۆی ته‌رزه و بارانی به‌خوڕه‌وه، روبه‌ری زیاتر له شه‌ش هه‌زار دۆنم زه‌وی چێنراو زیانی به‌ركه‌وت، بێ ئه‌وه‌ی قه‌ره‌بوبكرێنه‌وه.
قه‌زای شنگال، به‌دوری 120كم ده‌كه‌وێته خۆرئاوای موسڵ و له روی ئیدارییه‌وه سه‌ر پارێزگای نه‌ینه‌وایه.