به‌ره‌ی توركمانی و په‌رله‌مانتارانی عه‌ره‌ب و توركمان له پشكی كه‌ركوك، دژی بڕیاری پێكهێنانی ژوری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شی نێوان سوپا و پێشمه‌رگه ده‌وه‌ستنه‌وه، به گه‌ڕانه‌وه‌ی هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ پارێزگاكه قایل نابن.
ئه‌و هه‌ڵوێسته له دوو به‌یاننامه‌ی جیادا هات كه ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 6ی تهمموز بڵاویانكرده‌وه، دوای بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی "رێككه‌وتنی" هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق و پێشمه‌رگه، به ئامانجی هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش له كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری جێناكۆك.
به‌ره‌ی توركمانی له به‌یاننامه‌كه‌یدا جه‌ختیكردۆته‌وه "به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركوك ره‌تده‌كه‌ینه‌وه"، پێشیانوایه "بڕیاره‌كه‌ی (مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكوه‌زیران) و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق تاكلایه‌نه و به ته‌وافوق بووه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم".
هه‌روه‌ها هاتووه "پارێزگای كه‌ركوك له روی ده‌ستورییه‌وه ده‌كه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی سنوری هه‌رێم و بونی پێشمه‌رگه تیایدا پێشێلكاری رونی ده‌ستورییه".
به‌ره‌ی توركمانی داواكاره له سه‌رۆكوه‌زیران بڕیاره‌كه‌ی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه، نمونه‌ی بڕیارێكی په‌رله‌مانی عیراقیش ده‌هێننه‌وه له 31ی تشرینی یه‌كه‌می 2017، كه پێویسته ته‌نیا هێزه‌كانی فیدراڵی له كه‌ركوك بمێننه‌وه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه لێپرسراوانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق و پێشمه‌رگه، دوای ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كان له چه‌ند رۆژی رابردودا ئاشكرایانكرد، گه‌یشتونه‌ته "رێككه‌وتن" تا له كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری جێناكۆكی موسڵ، دیاله و سه‌ڵاحه‌دین ژوری ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش بۆ نه‌هێشتنی بۆشایی ئه‌منی پێكبهێنن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه 6ی تهمموز، نوێنه‌رانی عه‌ره‌ب و توركمانی كه‌ركوك له په‌رله‌مانی عیراق، به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان دژی "گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه" بڵاوكرده‌وه و به بڕیارێكی "مه‌ترسیدار و پێشێلكاری ده‌ستور" ناویانبرد.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا په‌رله‌مانتارانی عه‌ره‌ب و توركمان جهختدهكهنهوه "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قایل نابین به‌و رێكاره‌ی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم گرتویه‌تیه‌به‌ر بێ ئه‌وه‌ی بۆچونی پێكهاته‌كانی دیكه وه‌ربگرێت".
هه‌روه‌ها هۆشداری ده‌ده‌ن "ئه‌گه‌ر مه‌ترسی كۆرۆنا و قه‌ده‌غه‌ی گردبونه‌وه نه‌بوایه، خه‌ڵكی كه‌ركوك هه‌موو رێگه‌یه‌كی ده‌ستورییان ده‌گرته‌به‌ر بۆ رێگری له‌و هه‌نگاوه".
"رێككه‌وتنه‌كه‌ی" هه‌ردوو وه‌زاره‌تی به‌رگری و پێشمه‌رگه، هاوكاته له‌گه‌ڵ ئاڵۆزییه ئه‌منییه‌كانی هەندێک ناوچەی جێناکۆک، به‌وپێیه‌ی چەکدارانی نەناسراو ناوبەناو هێرشدەکەنە سەر هێزە ئەمنییەکان، مەدەنیی و گوندنشینان و دەیانکەنە ئامانج.
هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌دوای ساڵی 2014 و هێرشه‌كانی داعشه‌وه له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی جێناكۆك جێگیربون، تا كشانه‌وه‌یان له روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017دا، كاتێك هێزه‌كانی حكومه‌تی فیدراڵی گه‌ڕانه‌وه، له ئه‌نجامی ناكۆكییه‌كانی به‌غدا و هه‌ولێر به‌هۆی ریفراندۆمه‌وه.