كاره‌ساتی شنگال و ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئێزیدییه‌كاندا هات، به‌لای هاوڵاتیانی ئه‌و پێكهاته‌یه و زۆرینه‌ی لێپرسراوانی عیراقییه‌وه جینۆسایده، به‌ڵام ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه ته‌نیا مه‌ره‌كه‌بی سه‌ره كاغه‌زه و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا دانی پێدانه‌نراوه.
له 3ی ئابی 2014دا، داعش كاره‌ساتی به‌سه‌ر دانیشتوانی شنگالدا هێنا؛ سه‌دان كه‌سی كوشت، هه‌زاران ژن و كچی رفاند و سه‌دان هه‌زار هاوڵاتی ئاواره كرد، جگه له خاپوركردنی پیرۆزترین شوێنه ئایینییه‌كانی ئێزیدی.
دوای شه‌ش ساڵ له‌و روداوه؛ هێشتا تاوانی داعش به‌رانبه‌ر به ئێزیدی وه‌ك جینۆساید نه‌ناسێنراوه له‌سه‌ر ئاستی عیراق و دنیادا.
"ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت تاوانه‌كه بكرێته جینۆساید و كه‌سوكاری قوربانییان قه‌ره‌بوبكرێنه‌وه، ئه‌وا پێویسته له دادگای لاهای دۆسیه‌كه كاری تێدا بكرێت یاخود دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به كاره‌ساتی 3ی ئاب بكرێته‌وه" حه‌سۆ هورمی، وای وت.
حه‌سۆ، سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی ئێزیدی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژی و ساڵانێكه كار له‌سه‌ر دۆسیه‌ی 3ی ئاب ده‌كات، ئه‌و به (كه‌ركوك ناو)ی وت "به دانانی دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت ده‌توانرێت هه‌م به جینۆسایدناساندنی تاوانه‌كه خێراتر بكرێت و هه‌میش بۆ ئاینده قه‌ره‌بوكردنه‌وه‌ی زیانێكه‌وتوانی ئێزیدی له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه مسۆگه‌ر بكرێت".
به‌پێی به‌دواداچونه‌كانی ئه‌و دامه‌زراوه‌یه، زیاتر له 10 په‌رله‌مانی وڵاتانی دنیا دانیان ناوه به جینۆسایدی ئێزیدییه‌كاندا به‌ڵام نه‌بۆته بڕیار له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه.
حه‌سۆ هورمی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه یاسایه‌كی تایبه‌ت ده‌ربكرێت له په‌رله‌مانی عیراقه‌وه بۆ دادگایی ده‌ستگیركراوانی داعش نه‌ك به‌پێی یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر دادگایی بكرین.
له عیراق هیچ یاسایه‌كی تایبه‌ت به تاوانی كۆمه‌ڵكوژی نییه تا دۆسیه‌ی ئێزیدییه‌كان له‌و چوارچێوه‌یه‌دا كار بۆ به جینۆسایدناساندنی بكرێت.
هه‌روه‌ها وتی "پێویسته دادگایه‌كی تایبه‌ت به كۆمه‌ڵكۆژی ئێزدییه‌كان دابمه‌زرێت، به‌ڵام عیراق تائێستا ئاماده‌نییه ئه‌و دادگاییه دابنێت، ره‌نگه هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌بێت زۆر لێپرسراو‌ی گه‌وره له‌و دۆسیه‌یه‌دا ئاشكراده‌بن وه‌ك كه‌مته‌رخه‌م له كه‌وتنی شنگال".
داعش لە هێرشه‌كانیدا بۆ شنگال شەش هەزار و 417 ئێزیدی رفاند لە نێویاندا ژن و منداڵ، له‌و ژماره‌یه تائێستا سێ هه‌زار و 530 كه‌س رزگاركراون، له نێویاندا زیاتر له هه‌زار ئافره‌ت و نزیكه‌ی دوو هه‌زار منداڵ له هه‌ردوو ره‌گه‌ز، چاره‌نوسی دوو هه‌زار و 887 كه‌سیش به نادیاری ماونه‌ته‌وه، به‌پێی ئاماره‌كانی نوسینگه‌ی رزگاركردنی رفێنراوانی ئێزیدی سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق له وتارێكدا بۆ شه‌ش ساڵه‌ی كاره‌ساتی ئێزیدییه‌كان داوا له‌كۆمەڵگه‌ی نێودەوڵەتی دەكات "بەرپرسیاریەتی خۆی هەڵبگرێت لە یارمەتیدانی عیراق و قەربوكردنەوەی زیانلێکەوتوان"، به‌پێویستیشی ده‌زانێت پشتیوانی نێودەوڵەتی بكرێن بۆ بەدواداچونی تاوانەكانی داعش و هەماهەنگی سەبارەت بە كۆكردنەوەی بەڵگە و دیكۆمێنتەكان و لێپێچینەوە لە بەرپرسان و تۆمەتبارانی داعش.
له هێرشه‌كانی داعش؛ هەزار و 293 ئێزیدی كوژران، 68 مەزارگە خاپوركران و تائێستاش 80 گۆڕی بەكۆمەڵی ئێزیدییه‌كان دۆزراونەتەوە.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا بۆ شه‌ش ساڵه‌ی كاره‌ساتی شنگال نوسیویه‌تی "هه‌رێم له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تی كارده‌كات تا به هاوكاريى يوئێن و يونيتاد ئه‌و تاوانه به جينۆسايد ده‌ناسرێت".
له چه‌ند ساڵی رابردودا لیژنه‌یه‌ك له هه‌رێمی كوردستان پێكهێنرا بۆ دۆسیه‌ی به جینۆسایدناساندنی تاوانى 3ی ئاب.
حسێن قاسم حه‌سون، راوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئێمه له‌رێی ئه‌و لیژنه‌یه‌وه كاری زۆر باشمان كرد، له كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و دیكیومێنتكردنی به‌ڵگه‌نامه‌كاندا، به‌ڵام كۆرۆنا و ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا وایكرد بوه‌ستین، به‌دڵنیاییه‌وه جارێكی‌تر ده‌ستبه‌كار ده‌كه‌ینه‌وه".
به‌بڕوای ناوبراو، "یه‌كه‌مجاره له‌مێژودا" نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و وڵاتانی ئه‌وروپا هێنده گرنگی به جینۆسایدی ئێزدییه‌كان بده‌ن، به‌وپێیه‌ی رۆژانه له په‌رله‌مانی وڵاتانه‌وه به‌دواداچون بۆ دۆسیه‌كه ده‌كرێت و دانپێدانانێكی سیاسیش بۆ دۆسیه‌كه هه‌یه.
له 2017ـه‌وه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان لیژنه‌یه‌كی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه و زانیاری له‌سه‌ر 3ی ئاب پێكهێناوه.
"كێشه‌كه ئه‌وه‌یه لیژنه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ناتوانێت به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دادگاكانی عیراق بكات، چونكه دادگای پسپۆڕنین به تاوانی جینۆساید، بۆیه پێویسته دادگای باڵای تاوانه‌كان جارێكی‌تر له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه یاساكه‌ی چالاكبكرێته‌وه" حسێن قاسم واده‌ڵێت.
دادگای باڵای تاوانه‌كان بۆ دادگایی لێپرسراوانی باڵای رژێمی به‌عس ساڵی 2003 له عیراق پێكهێنرا و دواتر هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه.
راوێژكاره‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ڵێت هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نییه له دۆسیه‌ی به‌جینۆسایدناساندنی تاوانه‌كه‌دا، سه‌رباری داواكاری هه‌رێم له به‌غدا، به‌ڵام بێ‌سود بووه.
په‌رله‌مانی كوردستان، ساڵی رابردوو پرۆژه‌بڕیارێكی په‌سه‌ند كرد بۆ دیاریكردنی 3ی ئابی 2014 وه‌ك رۆژی جینۆسایدی ئێزیدییه‌كان، داواشیكرد حكومه‌تی عیراقی قه‌ره‌بوی زیانه‌كانیان بكاته‌وه.
هه‌دیا موراد حه‌یده‌ر، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له پێكهاته‌ی ئێزیدی به (كه‌ركوك ناو )ی وت "ئه‌وه‌ی زیاتر ئازاری ئێمه ده‌دات بێ هه‌ڵوێستی په‌رله‌مانی عیراقه، لانیكه‌م ده‌یانتوانی 3ی ئاب وه‌ك رۆژی جینۆسایدی ئێزیدییان دیاریبكه‌ن".
ئه‌و ده‌ڵێت سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان له‌په‌یوه‌ندیی و گفتوگۆدان له‌گه‌ڵ وڵاتان و رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به ئامانجی به جینۆسایدناساندنی دۆسیه‌ی كاره‌ساتی شنگال.
"حكومه‌تی عیراق زۆر كه‌مته‌رخه‌مه، .. هیچ هه‌نگاوێكی دڵخۆشكه‌ریان نه‌ناوه" هه‌دیا موراد وای وت.
بۆ دۆسیه‌ی جیۆناسایدی ئێزیدییه‌كان، جگه له وێنه و به‌ڵگه‌ی ڤیدیۆیی، لێكۆڵینه‌وه له گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كانش ده‌كرێت.
یه‌كه‌م گۆڕی به كۆمه‌ڵی ئێزیدییه‌كان له گوندی كۆجۆی قه‌زای شنگال، به بڕیاری حكومه‌تی عیراق له 15ی ئازاری 2019 هه‌ڵدانه‌وه‌ی ده‌ستیپێكرد، دوای ده‌رهێنانی 364 ته‌رم له 17 گۆڕدا، روفاته‌كان بۆ پشكنین و ناسینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه ره‌وانه‌ی به‌غدا كران.
هاوڵاتیانی ئێزیدی له عیراق، زیاتر له 550 هه‌زار كه‌س بون، به‌پێی ئاماره‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری ئێزیدیان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێم، له‌و ژماره‌یه 360 هه‌زار ئێزیدی ئاواره‌بون و زیاتر له 100 هەزار كه‌س بۆ وڵاتانی تر كۆچیانكرد.
هێشتا زۆرینه‌ی ئێزیدییه‌كان له ئاواره‌ییدا ده‌ژین، له كۆی زیاتر له 780 هه‌زار ئاواره‌ی نیشته‌جێی هه‌رێمی كوردستان، سه‌دا 30 له ئێزیدی پێكهاتون.