به تۆمه‌تی كوشتنی به‌شیر كوریه، "خێرخواز" و بازرگان و كه‌سایه‌تی دیاری ئێزیدی سێ تۆمه‌تبار له نه‌ینه‌وا و به‌غدا ده‌ستگیركراون، هێزه ئه‌منییه‌كانیش به‌دوای تۆمه‌تباری چواره‌مدا ده‌گه‌ڕێن.
به‌شیر كوریه، 4ی تشرینی یه‌كه‌م له‌نزیك گوندی بێبان له‌سه‌ر رێگای ئه‌لقوش، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداره‌وه له ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆیدا درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله و گیانیله‌ده‌ستدا، كاتێك له پرسه‌ی بابه‌شێخ، رابه‌ری روحی ئێزیدییه‌كان له شێخانه‌وه بۆ ماڵه‌كه‌ی له ئه‌لقوش ده‌گه‌ڕایه‌وه.
نه‌قیب شڤان محه‌مه‌د ، ئه‌فسه‌ری لێكۆڵه‌ر له بنكه‌ی پۆلیسی ناحیه‌ی ئه‌لقۆش به (كه‌ركوك ناو )ی وت "تا ئێستا سێ كه‌س ده‌ستگیركراون، به‌ڵام هێشتا لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچون بۆ دۆسیه‌كه كۆتایی نه‌هاتووه".
لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس به‌رده‌وامه، به‌وته‌ی نه‌قیب شڤان، ئه‌وكاته‌ی گه‌یشتنه ته‌واوی راستییه‌كانی روداوه‌كه، ورده‌كارییه‌كانی بۆ رایگشتی ئاشكراده‌كه‌ن.
به‌شیر كوریه، خاوه‌نی پرۆژه‌ی جڤین_یه بۆ منداڵانی بێ دایك و باوك، به كه‌سێكی خێرخواز و هاوكاری خه‌ڵكی هه‌ژار ده‌ناسرێت.
ره‌فعه‌ت سمۆ، یاریده‌ده‌ری پارێزگاری نه‌ینه‌وا بۆ كاروباری كارگێڕی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر تۆمه‌تبارێكی كوشتنی به‌شیر كوریه له ناحیه‌ی باشیكی نه‌ینه‌وا ده‌ستگیركرا، دواتر دوو له تۆمه‌تبارانی دیكه‌ی كوشتنی له به‌غدا كه‌وتنه ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان".
هێشتا تۆمه‌تباری چواره‌می دۆسیه‌ی كوشتنه‌كه ده‌ستگیركراوه و هه‌ڵاتووه.
ره‌فعه‌ت سمۆ ده‌ڵێت تۆمه‌تبارانی كوشتنه‌كه؛ باوك و كوڕ و خزی یه‌كترین، خزمی نزیكی بهشر كوریه_ن.. "كێشه‌ی نێوانیان زۆر كۆنه و ساڵی رابردوو هه‌ردولا به ئاماده‌یی میری ئێزیدیان و كه‌سایه‌تییه‌كانی ناوچه‌كه سوڵحی عه‌شایه‌رییان كرد".
به‌وته‌ی ره‌فعه‌ت هۆكاری كێشه‌كه بۆ كێبڕكێی بازرگانی و سامانه‌وه هه‌یه نه‌ك كۆمه‌ڵایه‌تی.