ئه‌نجومه‌نی روحانی ئێزیدی، سه‌رپه‌رشتی سوڵحێكی عه‌شایری ده‌كات بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نێوان هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی به‌شیر كوریه، ئه‌و بازرگانه‌ی كوژراو له‌گه‌ڵ تۆمه‌تبارانی دۆسیه‌كه‌دا.
به‌شیر كوریه، 4ی تشرینی یه‌كه‌م له‌نزیك گوندی بێبانی سه‌ر رێگای ئه‌لقوش درایه به‌ر ده‌ستڕێژی گولـله و گیانیله‌ده‌ستدا، ژماره‌یه‌ك له كه‌سه نزیكه‌كانیشی به روداوی كوشتنه‌كه تۆمه‌تباركراون.
جه‌وهه‌ر عه‌لی به‌گ، بریكاری میری ئێزیدییان به (كه‌ركوك ناو)ی وت دانیشتنێكی راوێژكارییان كردووه به ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك له لێپرسراو و كه‌سایه‌تی ئێزیدی ده‌رباره‌ی كێشه‌ی نێوان ئه‌و دوو بنه‌ماڵه‌یه.
به‌وته‌ی ناوبراو، له دانیشتنه‌كه‌دا بڕیاردراوه ئامۆزا و خوشكه‌زاكانی سوبحی نه‌بوو له دۆسیه‌كه‌دا به‌بێتاوان و دوور له ململانێی نێوان هه‌ردوو خێزانه‌كه دابنرێن.
سوبحی نه‌بو، یه‌كێكه له تۆمه‌تبارانی كوشتنی به‌شیر كوریه و ئێستا له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركراوه.
بریكاری میری ئێزیدیان ده‌ڵێت ئێستا دۆسیه‌كه ته‌نیا له‌سه‌ر سوبحی و براكانی ماوه‌ته‌وه، ئه‌وان وه‌ك تۆمه‌تبار مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها وتی له دانیشتنه‌كه‌دا رێكاری توند گیراوه‌ته‌به‌ر دژی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌مه‌ودا پێشێلكاری له رێككه‌وتنی نێوان هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌كه‌دا ده‌كه‌ن.
هێزه ئه‌منییه‌كان هه‌فته‌ی رابردوو ده‌ستگیركردنی سێ كه‌سیان به تۆمه‌تی كوشتنی به‌شیر كوریه راگه‌یاند.
ره‌فعه‌ت سمۆ، یاریده‌ده‌ری پارێزگاری نه‌ینه‌وا بۆ كاروباری كارگێڕی پێشتر به (كه‌ركوك ناو)ی وت تۆمه‌تبارانی كوشتنه‌كه؛ خزمی نزیكی بهشر كوریه_ن.. كێشه‌ی نێوانیان زۆر كۆنه و ساڵی رابردوو هه‌ردولا به ئاماده‌یی میری ئێزیدیان و كه‌سایه‌تییه‌كانی ناوچه‌كه سوڵحی عه‌شایه‌رییان كردووه.
به‌شیر كوریه، خاوه‌نی پرۆژه‌ی جڤین_یه بۆ منداڵانی بێ دایك و باوك، به كه‌سێكی خێرخواز و هاوكاری خه‌ڵكی هه‌ژار ده‌ناسرێت.