ئەسقەفەی كلدان له كه‌ركوك و سلێمانی، ئامێرێكی پشكنینی پێشوه‌خته‌ی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بۆ ناوه‌ندی چاره‌سه‌ری ئه‌و نه‌خۆشییه له كه‌ركوك ده‌كڕن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی دوو ساڵه ئه‌و ئامێره‌یان له كاركه‌وتووه.
ئامێری تیشكی تایبەت بە شێرپەنجەی مەمك (مامۆگرافی)، له شاری كه‌ركوك یه‌ك دانه هه‌یه و ئه‌ویش دوو ساڵه له‌كاركه‌وتووه، پێشتر له‌رێی میدیاكانه‌وه له نێویاندا (كه‌ركوك ناو)، لێپرسراوانی ته‌ندروستی داوای هاوكارییان بۆ دابینكردنی ئه‌و ئامێره كرد.
مەتران دكتۆر یوسف تۆما، سەرۆكی ئەسقەفەكانی كلدان لە كەركوك و سلێمانی به (كه‌ركوك ناو)ی وت "پرسیارمان كرد و وتیان ئه‌و ئامێره له‌كاركه‌وتووه، بۆیه بڕیارماندا ئه‌و ئامێره بكڕین، به نرخی 70 هه‌زار دۆلار و له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه بۆ كه‌ركوك هێنامانه‌وه".
ئه‌و ئامێره ئێستا له سه‌نته‌ری كه‌ركوكی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ری لوهكان و نه‌خۆشییه‌كانی خوێن (له‌ناو خه‌ڵكدا به نه‌خۆشخانه‌ی شێرپه‌نجه ناسراوه) دانراوه.
تۆما هیوادار ئه‌و هه‌نگاوه ببێته هاندانێك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كاری خێرخوازی ده‌كه‌ن، تا بتوانن هاوكاری كه‌رتی خزمه‌تگوزاری و خه‌ڵك بكه‌ن.
ئەسقەفەی كلدان، له ساڵی 2005ـیشه‌وه كلینیكێكیان له‌نێو كڵێسایه‌كی كه‌ركوكدا كردۆته‌وه، بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی به هاوڵاتیان، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی خۆیان، به‌بێ جیاوازی نه‌ته‌وه و ئایین.
عه‌لی خه‌ڵه‌ف سالم، به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی تیشك و سۆنار له سه‌نته‌ری چاره‌سه‌ری لوهكان و نه‌خۆشییه‌كانی خوێن به (كه‌ركوك ناو)ی وت "ئه‌و ئامێره سودی زۆری هه‌یه بۆ ئاشكراكردنی هه‌نگاوه‌كانی پێشكه‌وتنی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و زانینی پێشوه‌خته‌ی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك".
له‌و سه‌نته‌ره رۆژانه نزیكه‌ی 12 هاوڵاتی پشكنینی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ده‌كه‌ن و له‌رێی ئه‌و ئامێره‌وه له مانگێكدا شه‌ش حاڵه‌تی شێرپه‌نجه ئاشكراكراوه.
پشكنین به‌و ئامێره له كلینیكه ئه‌هلییه‌كانی ناوشار به 90 هه‌زار دیناره.
شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك؛ باوترین جۆری شێرپه‌نجه‌یه له نێو خانماندا، دوه‌م هۆكاری مردنه له‌نێو هه‌موو جۆره‌كانی شێرپه‌نجه‌دا و له كه‌ركوك نزیكه‌ی سه‌دا 40ی كۆی توشبوانی شێرپه‌نجه پێكده‌هێنێت.
سه‌لمه عیزه‌دین (43 ساڵ)، دانیشتوی گه‌ڕه‌كی نه‌سری كه‌ركوكه و له‌مساڵدا ده‌ركه‌وتوو توشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بووه، "مانگانه ئه‌گه‌ر له نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان پشكنین بكه‌م، تا بزانم شێرپهنجهكهم گه‌یشتۆته چ ئاستێك، ئه‌وا پێویسته لانیكه‌م 100 هه‌زار خهرجبكهم، به‌ڵام ئێستا ئه‌و ئامێره دابینكراوه و له سه‌نته‌ری چاره‌سه‌ری لوهكان و نه‌خۆشییه‌كانی خوێن پشكنین ده‌كه‌م".
به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان؛ پێویسته خانمان له ته‌مه‌نی 20 ساڵییه‌وه تا 40 ساڵی به سێ ساڵ جارێك لای پزیشك پشكنینی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بكه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هیچ نیشانه‌یه‌كیشیان نه‌بوو، له سه‌رو 40 ساڵیشه‌وه پێویسته ساڵانه ئه‌و پشكنینه بكه‌ن.