كه‌مپی ئه‌ڵوه‌نی دوو له خانه‌قین داده‌خرێت، دوابه‌دوای گواستنه‌وه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی بۆ كه‌مپێكی دیكه كه بڕیاره له‌وێشه‌وه ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی خۆیان بكرێنه‌وه، به‌وته‌ی هاوڵاتیانی ئاواره ئه‌و پرۆسه‌یه به‌بێ خواستی خۆیان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له چه‌ند رۆژی رابردودا، ده‌رگای كه‌مپی ئه‌ڵوه‌نی دوو به یه‌كجاری داخرا، دوای گواستنه‌وه‌ی ته‌واوی دانیشتوانه‌كه‌ی بۆ كه‌مپی ئه‌ڵوه‌نی یه‌ك له قه‌زای خانه‌قینی پارێزگای دیاله.
له كه‌مپی ئه‌ڵوه‌نی یه‌ك، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان ده‌ستیپێكردووه، ئه‌وه‌ش بۆته جێی ناڕه‌زایی زۆرینه‌یان و به‌وته‌ی ئه‌وان بۆ (كه‌ركوك ناو)، گه‌ڕانه‌وه‌كه له‌سه‌ر خواستی خۆیان نییه.
"توشی شۆك بوم؛ هه‌فته‌ی پێشوو له كه‌مپی ئه‌ڵوه‌نی دووه‌وه گواستراینه‌وه بۆ كه‌مپی ئه‌ڵوه‌نی یه‌ك .. و ئێستا ئاگاداركراوینه‌ته‌وه له كه‌مپی ئه‌ڵوه‌نی یه‌كیشه‌وه ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی خۆمان ده‌كرێینه‌وه" عه‌باس حه‌مید وای وت.
عه‌باس له ناوچه‌ی سهنسل-ی قه‌زای شاره‌بانی دیالهیهوه ئاواره‌ی خانه‌قین بووه.
"وتیان كه‌مپی ئهڵوهی یه‌كیش داده‌خرێت و ده‌بێت به یه‌كجاری بگه‌ڕێنه‌وه" عه‌باس له‌و بڕیاره ناڕازییه و خه‌می دوای گه‌ڕانه‌وه‌یه‌تی.
"هه‌ستده‌كه‌م بۆ دوه‌مجار ئاواره ده‌بمه‌وه، چونكه نازانم ژیانم چۆن به‌ڕێبكه‌م له گوندهكهمدا، ماڵه‌كه‌م سوتێنراوه و روخاوه به‌هۆی شه‌ڕه‌وه، هیچ كارێك نییه له‌وێ بیكه‌م بۆ بژێوی خێزان و چوار منداڵه‌كه‌م" عه‌باس حه‌مید ده‌ڵێت پێش جه‌نگ سه‌رقاڵی كشتوكاڵ بوه‌و ئێستا باخه‌كانی وشك بون.
ئه‌و وتی "به‌ناچاری دهگهڕێنرێمهوه، بۆیه خێوهتهكهم ده‌به‌م و له‌سه‌ر زه‌وی ماڵه روخاوهكهم دایده‌نێمه‌وه".
حكومه‌تی فیدراڵی عیراق، هه‌ڵمه‌تێكی ده‌ستپێكردوه تا كۆتایی ئه‌مساڵ كه‌مپه‌كانی دابخات، ئه‌وه‌ش له‌رێی گه‌ڕانه‌وه‌ی "خۆویستانه‌ی" ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان و به چه‌ند هاندانێك، له نێویاندا ته‌رخانكردنی بڕی ملیۆنێك و 500 هه‌زار دینار بۆ ئه‌و خێزانانه‌ی ده‌گه‌ڕێنه‌وه.
هه‌ستده‌كه‌م بۆ دوه‌مجار ئاواره ده‌بمه‌وه
عەلی غازی، بەڕێوبەری فەرمانگەی کۆچ و کۆچبەرانی خانەقین بە (کەرکوک ناو)ی وت "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاواره‌كان به‌زۆره‌ملێ ناگه‌ڕێنرێنه‌وه، سیاسه‌تی وه‌زاره‌ت ئه‌وه‌یه ده‌بێت به‌ویستی خۆیان بگه‌ڕێنه‌وه و ئێمه‌ش ئاسانكارییان بۆ ده‌كه‌ین".
ته‌نیا له دوو رۆژدا نزیكه‌ی 50 خێزانی ئاواره له خانه‌قینه‌وه بۆ زێدی خۆیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی كۆچ ده‌ڵێت "ئه‌و ئاوارانه‌ی رێگه‌پێدانیان (رێگه‌پێدانی ئه‌منی) هه‌یه ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه بۆ زێدی خۆیان، به‌مه‌رجێك روبه‌ڕوی هیچ مه‌ترسییه‌ك نه‌بنه‌وه، ئه‌وانه‌یشی به‌هۆی ناكۆكیی عه‌شایه‌رییه‌وه ناگه‌ڕێنه‌وه ده‌توانن بمێننه‌وه".
حكومه‌تی عیراق به هاوكاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له چه‌ندین پارێزگا هه‌وڵی ئاشته‌وایی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌دات به ئامانجی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان به تایبه‌ت ئه‌و خێزانانه‌ی تۆمه‌تبارن به لایه‌نگرێتی داعش یان ئه‌ندامێكیان له نێو داعشدا بووه.
گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان و داخستنی كه‌مپه‌كان، نیگه‌رانی ئه‌نجومه‌نی نه‌رویجی بۆ كاروباری په‌نابه‌ران-ی لێكهوتهوه و پێشتریش نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان داوایكرد، ئه‌و پرۆسه‌یه "خۆویستانه و به‌بێ فشار" به‌ڕێوه‌بچێت.
میساق عه‌بدولمه‌هدی، به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌مپی ئاواره‌كانی ئه‌ڵوه‌نی یه‌ك له خانه‌قین به (كه‌ركوك ناو)ی وت "گەڕانەوەی ئاوارەکان بە زۆرەملێ بۆ ناوچەکانی خۆیان کارێکی باش نابێت، چونکە بەشێک لە ناوچەکان خزمەتگوزاری وەک کارەبا و ئاوی تێدانییه، زۆرینه‌ی گوندەکانیش روخێنراون و ماڵەکان سوتێنراون".
ئه‌و ده‌ڵێت هیچ فشارێك له‌سه‌ر ئاواره‌كان نییه و به زۆره‌ملێ ناگه‌ڕێنرێنه‌وه.
به‌وته‌ی میساق، له چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی وه‌زاره‌تی كۆچ بۆ داخستنی كه‌مپه‌كانی ئاواره‌یی، سه‌ره‌تا به‌شێك له كه‌مپه‌كان یه‌ك ده‌خرێن و دواتر ئاسانكاری ده‌كرێت بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان، نمونه‌ی خانه‌قین ده‌هێنێته‌وه كه هه‌ردوو كه‌مپی ئه‌ڵوه‌نی یه‌ك و دوو یه‌كخراون، دواتر كه‌مپی ئه‌ڵوه‌نی دوو داخراوه و ئاواره‌كانی كه‌مپی ئه‌ڵوه‌نی یه‌كیش ده‌گه‌ڕێنه‌وه، به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی رێگه‌پێدانیان هه‌یه.
به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌مپی ئه‌ڵوه‌نی یه‌ك داواكاره قه‌ره‌بوی ئاواره‌كان بكرێته‌وه چونكه توانای داراییان نییه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه یان بنیاتنانه‌وه‌ی خانوه روخاوهكانیان.
له سه‌رده‌می شه‌ڕی داعش (2014-2017) نزیكه‌ی شه‌ش ملیۆن هاوڵاتی ئاواره بون و هێشتا زیاتر له ملیۆنێك كه‌س بۆ زێدی خۆیان نه‌گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
سه‌رباری تێپه‌ڕینی چه‌ند ساڵێك به‌سه‌ر كۆتاییهاتنی شه‌ڕی داعش، به‌ڵام كه‌می خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌تاییه‌كانی وه‌ك كاره‌با و ئاو و وێرانكارییه‌ی شه‌ڕ له ناوچه كۆنتڕۆڵكراوهكاندا به به‌ربه‌ستی به‌رده‌م نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان داده‌نرێن.