عه‌لی ئه‌لیاس، به ره‌سمی وه‌ك بابه‌شێخی نوێی ئێزیدییه‌كان له عیراق و جیهان ده‌ستبه‌كاربوو، ئه‌وه‌ش دوای به‌ڕێوه‌چونی مه‌راسیمێكی ئایینی له په‌رستگای لالش، سه‌رباری ناڕه‌زایی ئێزیدییه‌كانی شنگال.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18ی تشرینی دوه‌م له په‌رستگای لالش له قه‌زای شێخان، مه‌راسیمێكی ئایینی بۆ ده‌ستبه‌كاربونی عه‌لی ئه‌لیاس، وه‌ك بابه‌شێخ به‌ڕێوه‌چوو به ئاماده‌بونی حازم ته‌حسین به‌گ، میری ئێزیدیان و ئه‌نجومه‌نی روحانی.
هه‌رمان میرزا به‌گ، جێگری میری ئێزیدیان به (كه‌ركوك ناو)ی وت "رێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربونی بابه‌شێخ به‌ڕێوه‌چوون كه پێكهاتبون له پۆشینی جلوبه‌رگی تایبه‌تی بابه‌شێخ له‌لایه‌ن شێخ عه‌لی ئه‌لیاس و خوێندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك تێكستی ئایینی".
به‌ڕێوه‌چونی ئه‌و مه‌راسیمه له كاتێكدایه، زۆرینه‌ی ئێزیدییه‌كانی نیشته‌جێی قه‌زای شنگال، به عه‌شیره‌ت و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانیشه‌وه، به دانانی عه‌لی ئه‌لیاس، وه‌ك بابه‌شێخ قایل نین و تائێستا دانیان به حازم به‌گ –دا نه‌ناوه وه‌ك میری ئێزیدییان، به‌هۆی "ده‌ستتێوه‌ردانی حزبی و پشتگوێخستنی" رای ئه‌وانه‌وه له‌هه‌ردوو پرۆسه‌كه‌دا.
ئێزیدییه‌كانی شنگال، به ئامانجی "پاراستنی یه‌كڕیزی نێوان هاوڵاتیانی ئێزیدی" داوای دواخستنی مه‌راسیمی ده‌ستبه‌كاربونی بابه‌شێخ_یان كرد، نا كۆده‌نگی هه‌موان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆسه‌یه به‌ده‌ستده‌هێنرێت.
"له‌ئه‌مڕۆوه شێخ عه‌لی بابی روحی و بابه‌شێخی ئێزیدییهكانه، ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین پۆستی ئایینییه و هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی ئایینی له‌ژێر فه‌رمانی ئه‌ودا ده‌بێت، دڵنیاین ده‌بێته جێی ره‌زامه‌ندی هه‌موولایه‌ك" به‌وته‌ی هه‌رمان میرزا به‌گ.
كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی عه‌لی ئه‌لیاس، دوای ده‌ستبه‌كاربونی وه‌ك بابه‌شێخ
پێگه‌ی بابه‌شێخ، به‌رزترین پله‌ی ئایینی ئێزیدیيه و به رابه‌ری روحی هه‌ژمارده‌كرێت.
كاندیدی ئه‌و پێگه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی روحانی، میر و به راوێژ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك عه‌شیره‌ت و ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی ئایینی داده‌نرێت.
عه‌لی ئه‌لیاس، دوای ده‌ستبه‌كاربونی وه‌ك بابه‌شێح له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا وتی "دوو ئەرکی گەورە لە به‌رده‌می مندایه، یه‌كه‌م هەوڵی زۆر دەدەم بۆ یەکڕیزی و تەبایی لەناو ئێزیدییەکان بپارێزمو دووەمیش هه‌وڵی رزگارکردنی ئەو ژن و کچانەی تائێستا رزگارنەکراون".
به‌ره‌ی ناڕازی دژی دانانی بابه‌شێخی نوێ، چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له شنگال كۆبونه‌وه و هۆشدارییان دا ئه‌گه‌ر مه‌راسیمی دهستبهكاربونهكه بكرێت، هه‌ڵوێستی توندیان ده‌بێت.
ده‌زگای به‌رێوه‌بردنی ئێزیدییان له جڤاتی روحانی و سه‌رۆكی جڤات (میر)، بابه شێخ، شێخی وه‌زیره و سه‌رۆكی قه‌والان پێكهاتوون، هه‌موو ئه‌وانه‌ش له ده‌زگاكه‌دا ئه‌ندامن و بڕیاره‌كانی تایبه‌ت به‌و پێكهاته‌یه ده‌رده‌كه‌ن.
زۆرینه‌ی هاوڵاتیانی ئێزیدی ده‌كه‌ونه هه‌ریه‌ك له قه‌زای شێخان (له باكوری موسڵه و له‌روی ئیدارییه‌وه سه‌ر به هه‌ولێره و لالشی تێدایه) و له‌گه‌ڵ قه‌زای شنگال (120كم خۆرئاوای موسڵ و له‌روی ئیدارییه سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وایه).